فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى ماڵ به‌خشين له لايه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى ڕزيل و له‌ش ساغه گه‌وره‌يى و پاداشتى ماڵ به‌خشين له لايه‌ن
ئه‌و كه‌سه‌ى ڕزيل و له‌ش ساغه جا‌ء رجل إلى النبى ( صلی الله علیه وسلم
) فقال : يا رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : (أَيُّ الصَّدَقَةِ أَعْظَمُ أَجْرًا؟
قَال : (أَنْ تَصَدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ ، تَخْشَى الْفَقْرَ وَتَأْمُلُ الْغِنَى
، وَلاَ تُمْهِل حَتَّى إِذَا بَلغَتِ الْحُلْقُومَ ، قُلْتَ لِفُلاَنٍ كَذَا ، وَلِفُلاَنٍ
كَذَا ، وَقَدْ كَانَ لِفُلاَنٍ) صحيح البخارى (1419). واته : پياوێك هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خودا
( صلی الله علیه وسلم ) ووتى : ئه‌ى نێردراوى خودا ، چ جۆره ماڵ به‌خشينێك له هه‌موو
جۆره‌كانى ماڵ به‌خشين پاداشتى گه‌وره‌تره؟ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم
) فه‌رمووى : تۆ ماڵ ببه‌خشى له‌و كاته‌ى كه تۆ له‌ش ساغى هيچ نهخۆشيهكت لێ نيه
كه ببێته هۆى نه‌مانى ئومێد و ئاواتت له ژيان دا ، وه له‌و كاته‌ى كه تۆ زۆر ڕزيلى
ده‌ستت گرتووه به ماڵ و پاره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ستت نه‌چێت و دهترسيت فه‌قير بيت
، وه له‌و كاته‌ى ئومێد و ئاواتى ده‌وڵه‌مه‌نديت هه‌بێت ، جا ماڵ به‌خشين دوا مه‌خه
تا ڕۆحت دگاته گه‌رده‌نت و مردنت به سه‌ر دادێت ، پاشان له‌و كاته‌دا وهصيهت ده‌كه‌يت
و ده‌ڵێيت بۆ فڵانه كه‌س ئه‌وه‌نده ، وه بۆ فڵانه كه‌س ئه‌وه‌نده ، وه به دڵنيايى
ماڵه‌كه‌ت هه‌ر بۆ فڵانه كه‌سه ، واته ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ى مردنت به‌سه‌ر دابێت
ماڵه‌كه‌ت نهبهخشيبێت له دوات ده‌مێنێته‌وه جگه له تۆ وه‌رى ده‌گرێت و سه‌رفى
ده‌كات ، كه ئه‌ويش ميرات گرهكهى تۆيه . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |