فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى ماڵ به‌خشين به نهێنى گه‌وره‌يى و پاداشتى ماڵ به‌خشين به نهێنى قَالَ رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ: يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ الإِمَامُ
الْعَادِلُ ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِى عِبَادَةِ الله ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِى
الْمَسَاجِدِ ، وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِى اللهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا
عَلَيْهِ ، وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ ، فَقَالَ إِنِّى
أَخَافُ اللَّهَ ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بصدقة
فأخفاها حَتَّى لاَ تَعْلَمَ يمينه مَا تُنْفِقُ شيماله ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ
خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ) صحيح مسلم (1031). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رمووى : حه‌وت كه‌س هه‌نه خوداى په‌روه‌ردگار له ڕۆژى دوايدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆى عهشريان
ده‌كات له ڕۆژێك كه هيچ سێبه‌رێك نيه ته‌نها سێبه‌رى عه‌رشى خوداى په‌روه‌ردگار
نه‌بێت ، يه‌كه‌ميان : پێشه‌وايه‌كى دادپه‌روه‌ر ، دووه‌ميان : گه‌نجێك گه‌وره بوبێت
له ناو عيباده‌تى خوداى په‌روه‌ردگار ، سێيه‌ميان : پياوێك دڵى گرێ درابێت به مزگه‌وته‌كان
، چواره‌ميان : دوو پياو يهكتريان خۆش ده‌وێت له پێناو خوداى په‌روه‌ردگار به‌يه‌كه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ويستيه كۆ ده‌بنه‌وه وه له‌سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ويستيه له‌يه‌كتر
جيا ده‌بنه‌وه ، پێنجهميان : پياوێكه ئافره‌تێكى خاوه‌ن ماڵ و عه‌شيره‌ت و جوان
بانگى بكات بۆ زيناكردن له‌گه‌ڵى به‌ڵام كوڕه‌كه ده‌ڵێت به‌ڕاستى له خوداى په‌روه‌ردگار
ده‌ترسم ئه‌م كاره خراپه ناكه‌م ، شهشهميان : پياوێكه كاتێك ماڵێك ده‌به‌خشێت
ئه‌وه‌نده به نهێنى ده‌ى به‌خشێت تاوه‌كو ده‌ستى ڕاستى نازانێت ده‌ستى چه‌پى چى به‌خشيوه
، - خوێنه‌رى به‌ڕێز : به‌ڵام له صحيح بخارى دا هاتووه : (حَتَّى ڵا تَعْڵمَ يمينه
مَا تُنْفِقُ شيماله) واته : ده‌ستى چه‌پ
نه‌زانێت ده‌ستى ڕاست چى به‌خشيوه ، زانايان ده‌ڵێن ئه‌م مانايه ته‌واوتره چونكه
ماڵ به‌خشين به ده‌ستى ڕاست ده‌كرێت نه‌ك
چه‌پ ، حهوتهميان : پياوێكه يادى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كات به ته‌نها و نهێنى
، بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك ئاگاى لێبێت ، پاشان هه‌ردوو چاوه‌كانى فرمێسكى لێ دێته خواره‌وه. ئامادەكردنی مامۆستا :
هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |