فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى خوێندنى سوره‌تى كافرون له كاتى نوستن گه‌وره‌يى و پاداشتى خوێندنى سوره‌تى كافرون له كاتى نوستن قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( إذا أخذت مضجعك من الليل فاقرأ { قل يا أيها الكافرون } ثم نم على خاتمتها فإنها
براءة من الشرك) صحيح الجامع الصغير وزيادته . واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) ده‌فه‌رموێت : كاتێك له‌شه‌و دا چويته سه‌رجێگاكه‌ت و پاڵكهوتى سوره‌تى كافرون
بخوێنه تا كۆتايى ، پاشان بخه‌وه ، چونكه سووره‌تى كافرون مرۆڤ به دوور ده‌كات
له هاوه‌ڵ برياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ، چونكه ئه‌م سوره‌ته باس له به‌ته‌نها
خواپه‌رستى ده‌كات و باس له دوركه‌وتنه‌وه له په‌رستنى جگه له خواى په‌روه‌ردگار
ده‌كات . تێبينى : (شرك) واته : كه‌سێك له‌گه‌ڵ
خواى په‌روه‌ردگار بپه‌رسترێت ، ياخود يه‌كێك له عيباده‌ته‌كان بۆ غه‌يرى خودا سه‌رف
بكه‌ى ، وه‌كو بڵێت ( يا رسول الله هاوار ، يان ، يا شێخ عبدالقادر گه‌يلانى هاوار
) به هانام وه‌ره ، ئه‌م جۆره هاواركردنه (شرك)هو له‌هه‌موو گوناهێك گه‌وره‌تره
، خواى په‌روه‌ردگار له خاوه‌نه‌كه‌ى خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى له‌سه‌ر نه‌كات ،
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاواركردن جگه له خواى په‌روه‌ردگار (شرك)ه ئه‌م ئايه‌ته
پيرۆزه‌يه كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا
تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (الجن:١٨) ) واته : مزگه‌وته‌كان ماڵى خودان و له‌گه‌ڵ
خوداى په‌روه‌ردگار داوا له هيچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ، زانايانى أصولى ده‌ڵێن
: له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا ووشه‌ى (أحدا) هاتووه كه ووشهيهكى نه‌كيره‌يه
وه سياقى كهلاميش نههيه ، واته : لاى ناهيهى تيا هاتووه ، بۆيه ده‌ڵێن فايدهى
عموم ده‌دات واته گشت شتێك ده‌گرێته‌وه جگه له خودا وه‌كو سه‌نه‌م و دار و به‌رد
و قه‌بر و مهلائيكهت و پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان ... هتد . وه داواكردن عباده‌ته
بۆيه نابێت داوا له جگه له خواى په‌روه‌ردگار بكرێت چونكه ده‌بێته هۆى عبادهتكردن
بۆ جگه له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ش (شرك)هو جائيز نيه . وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى
په‌روه‌ردگار له (شرك) خۆش نابێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ته‌وبه نه‌كات پێش مردنى ئه‌م
ئايه‌ته پيرۆزه‌يه كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ
أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ (النساء:٤٨)) واته : به ته‌ئكيد خوداى په‌روه‌ردگار
له (شرك) خۆش نابێت به‌ڵام له جگه له (شرك) خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه خواى
په‌روه‌ردگار بيه‌وێت . له كۆتاييدا : خوێندنى سوره‌تى ( الكافرون)
پێش خه‌وت زۆر به‌سوده بۆ سه‌لامه‌تى بيروباوه‌ڕى موسوڵمانان ، وه پێويسته ماناكه‌شى
بزانن و بير له ماناى ئايهتهكانى بكه‌نه‌وه . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |