فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵى كردنى دوو ركعه‌ت نوێژ له دواى ده‌ست نوێژ فه‌زڵى كردنى دوو ركعه‌ت نوێژ له دواى
ده‌ست نوێژ قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( بِمَ سَبَقْتَنِى إِلَى الْجَنَّةِ ؟ مَا دَخَلْتُ الْجَنَّةَ قَطُّ إِلاَّ سَمِعْتُ
خَشْخَشَتَكَ أَمَامِى ، فَأَتَيْتُ عَلَى قَصْرٍ مُرَبَّعٍ مُشَرَّفٍ مِنْ ذَهَبٍ
، فَقُلْتُ : لِمَنْ هَذَا الْقَصْرُ ؟ فَقَالُوا : لِرَجُلٍ مِنَ الْعَرَبِ ، فَقُلْتُ
: أَنَا عَرَبِيٌّ ، لِمَنْ هَذَا الْقَصْرُ ؟ قَالُوا : لِرَجُلٍ مِنْ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ
، قُلْتُ : أَنَا مُحَمَّدٌ ، لِمَنْ هَذَا الْقَصْرُ ؟ قَالُوا : لِعُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ
، فَقَالَ بِلاَلٌ : يَا رَسُولَ اللهِ ، مَا أَذَّنْتُ قَطُّ إِلاَّ صَلَّيْتُ رَكْعَتَيْنِ
، وَمَا أَصَابَنِى حَدَثٌ قَطُّ إِلاَّ تَوَضَّأْتُ وصليتُ ركعتين ، فقال بهذا) صحيح
الجامع حديث رقم 7894. واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رمويه‌تى : ئه‌ى بيلال به چ شتێك تۆ پێش من كهوتيهوه له به‌هه‌شت ،
هيچ كاتێك نه‌چومه‌ته به‌هه‌شت ئيلا له پێش خۆمه‌وه گوێم له ده‌نگى ڕۆيشتنى تۆ بووه ، خوێنه‌رى به‌ڕێز زانايان ده‌فه‌رموون : ئه‌م فه‌رمووده‌يه
ماناى ئه‌وه نيه كه بيلال پێش پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌چێته
به‌هه‌شته‌وه به‌ڵكو يه‌كه‌م كه‌س كه ده‌رگاى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه پێغه‌مبه‌رى
خۆشه‌ويستمانه ( صلی الله علیه وسلم ) كه له فه‌رمووده‌دا هاتووه ، ده‌رگه‌وانى
به‌هه‌شت به پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ڵێت : ئه‌مرم پێكراوه
كه پێش تۆ ده‌رگا بۆ هيچ كه‌سێك نه‌كه‌مه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) بينيويه‌تى به بيلال ماناكه‌ى ئه‌وه‌يه كه بيلال
يه‌كێكه له ئه‌هلى به‌هه‌شت و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا دا ( صلی الله علیه وسلم
) ده‌بێت لێى جيا نابێته‌وه . ماناى ته‌واوى فه‌رمووده‌كه ئه‌وه بوو
كه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : چوم بۆ لاى كۆشكێكى چوار
گۆشه‌و به‌رز كه له زێڕ دروست كرابوو ، ووتم ئه‌م كۆشكه بۆ كێيه ، ووتيان بۆ پياوێكه
له عه‌ره‌ب ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : من عه‌ره‌بم ، ئايا ئه‌م كۆشكه بۆ كێيه ؟ ووتيان بۆ پياوێكه
له قوڕه‌يش ، فه‌رمووى من قرهيشيم ، ئايا ئه‌م كۆشكه بۆ كێيه ؟ ووتيان: بۆ پياوێكه
له ئومه‌تى محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ووتم: من (محمد)م بۆ كێيه ئه‌م كۆشكه؟
ووتيان: بۆ عومه‌رى كورى خه‌تابه پاشان بيلال ووتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله
علیه وسلم ) هيچ جار با‌نگم نه‌ده‌دا ئيلا دوو ڕكعهت نوێژم ده‌كرد ، وه هيچ جار ده‌ست
نوێژم نه ده‌شكا ئيلا ده‌ست نوێژم ده‌گرته‌وه‌و دوو ركعه‌ت نوێژم ده‌كرد ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) پێى فه‌رموو : ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌م دوو ركعه‌ت نوێژه
بووه كه له دواى بانگ و له دواى ده‌ست نوێژ كردبووى به به‌رده‌وامى . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |