فه‌زڵى ووتنى ئه‌م زيكره‌ له‌ دواى كردنى ته‌كبيره‌ى دابه‌ستنى نوێژ واته‌ پێش خوێندنى سوره‌تى (الفاتحه‌)

فه‌زڵى ووتنى ئه‌م زيكره‌ له‌ دواى كردنى ته‌كبيره‌ى دابه‌ستنى نوێژ واته‌ پێش خوێندنى سوره‌تى (الفاتحه‌) .

قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( بَيْنَمَا نَحْنُ نُصَلِّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) إِذْ قَالَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلاً. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) مَنِ الْقَائِلُ كَلِمَةَ كَذَا وَكَذَا قَالَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ أَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ عَجِبْتُ لَهَا فُتِحَتْ لَهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ ) صحيح مسلم .

واته‌ : كورى ئيمامى عومه‌ر ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) فه‌رمووى : جارێكيان ئێمه‌ نوێژمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، له‌ ناكاو يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌م زيكره‌ى فه‌رموو كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ دا هاتووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش ماناكه‌يه‌تى : خوداى په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌ و سوپاس و ستايشێكى زۆر بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌ پاكى و بێگه‌ردى له‌ هه‌موو كه‌م و كوريه‌ك بۆ خوداى په‌روه‌ردگار له‌ به‌يانيان و ئێواران دا ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : كێ بوو ئه‌م زيكره‌ى خوێند ؟ يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كان ووتى من بووم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : ( سه‌رسام و موعجيب بووم بۆ ئه‌م زيكره‌ ! گشت ده‌رگاكانى به‌هه‌شتى بۆ كرايه‌وه‌ .

ئينجا كورى ئيمامى عومه‌ر ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) فه‌رمووى : هه‌رگيز ئه‌م زيكره‌يه‌م واز لێ نه‌هێنا له‌و كاته‌ى گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خودا بوو ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌ ئه‌م ووته‌يه‌ى فه‌رموو .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى