فه‌زڵى ووتنى ئه‌م زيكره‌ له‌ دواى هه‌ستانه‌وه‌ له‌ ركوعدا

فه‌زڵى ووتنى ئه‌م زيكره‌ له‌ دواى هه‌ستانه‌وه‌ له‌ ركوعدا

عَنْ رِفَاعَةَ بْنِ رَافَعٍ الزُّرَقِيِّ ، قَالَ: ( كُنَّا يَوْمًا نُصَلِّى وَرَاءَ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، فَلَمَّا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرَّكْعَةِ ، قَالَ : سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ ، قَالَ رَجُلٌ وَرَاءَهُ : رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ ، حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ ، فَلَمَّا انْصَرَفَ ، قَالَ : مَنِ الْمُتَكَلِّمُ ؟ قَالَ : أَنَا ، قَالَ : رَأَيْتُ بِضْعَةً وَثَلاَثِينَ مَلَكًا يَبْتَدِرُونَهَا ، أَيُّهُمْ يَكْتُبُهَا أَوَّلَ ) صحيح البخارى (1/202(799).

واته‌ : رفاعه‌ ده‌ڵێت : ڕۆژێكيان ئێمه‌ نوێژمان ده‌كرد له‌ دواى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، جا كاتێك پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) سه‌رى به‌رز كرده‌وه‌ له‌ ركوع و فه‌رمووى : ( سمع الله لمن حمده ) واته‌ : خوداى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سه‌ى داوه‌ كه‌ حه‌مد و سوپاسى خوداى په‌روه‌ردگارى كرد ، هه‌ر له‌م كاته‌يا يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانى له‌ دواى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌م دوعايه‌ى كرد كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ دا هاتووه‌ ، ئه‌مه‌ش ماناكه‌يه‌تى: په‌روه‌ردگارى ئێمه‌ هه‌ر بۆ تۆيه‌ سوپاس و ستايش ، سوپاسێكى زۆر دوور له‌ ريا و سومعه‌ وه‌ حه‌مدێكى وا كه‌ زۆر خێر و پاداشتى له‌گه‌ڵ بێت ، جا كاتێك له‌ نوێژ ته‌واو بوون ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى :كێ بوو ئه‌م دوعايه‌ى خوێند ؟ كه‌سه‌كه‌ ووتى من بووم ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : سى و ئه‌وه‌نده‌ مه‌لائيكه‌ته‌ په‌له‌يان ده‌كرد بزانن كاميان ده‌توانێت پێش ئه‌وى تريان پاداشتى ئه‌م دوعايه‌ بنوسێت .

-  تێبينى : ووشه‌ى (بِضْع) له‌ زمانى عه‌ره‌بيدا له‌ (3) تاوه‌كو (10) به‌كاردێت ، واته‌ : (34) يان (37) يان (39) مه‌لائيكه‌ .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى