فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵى چاودێرى كردن و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر نوێژه سوننه‌ته‌كانى دواى فه‌ڕزه‌كان ، يان پێش فه‌ڕزه‌كان فه‌زڵى چاودێرى كردن و به‌رده‌وام بوون
له سه‌ر نوێژه سوننه‌ته‌كانى دواى فه‌ڕزه‌كان ، يان پێش فه‌ڕزه‌كان قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( من صلّى فى اليوم والليلة اثنى عشرة ركعة تطوعاً ، بنى الله له بيتًا فى الجنة
) (صحيح الجامع الصغير وزيادته). واته : هه‌ر كه‌سێك دوانزه ركعه‌ت نوێژى
سوننه‌ت بكات له شه‌و و ڕۆژێك دا له‌كاتى نوێژه فه‌ڕزه‌كان ، جا هه‌ندێك له‌م نوێژه
سونه‌تانه له پێش نوێژه فه‌ڕزه‌كان ده‌كرێن وه هه‌ندێكيشيان له دواى نوێژه فه‌ڕزه‌كان
ده‌كرێن ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : خوداى په‌روه‌ردگار
به هۆى كردنى ئه‌م دوانزه ركعهته خانويهكى له به‌هه‌شت بۆ دروست ده‌كات. بۆ زانيارى ئه‌م دوانزه ركعهته به‌م
شێوه‌يه ئه‌نجام ده‌درێن : چوار ركعه‌ت له پێش نوێژى نيوه‌ڕۆ ، وه
دوو ركعه‌ت له دواى دا ، وه دوو ركعه‌ت له دواى نوێژى مه‌غريب ،وه دوو ركعه‌ت له
دواى نوێژى عيشا، وه دوو ركعه‌ت له پێش نوێژى به‌يانى ، كه كۆى نوێژه سونه‌ته‌كان
له كاتى نوێژه فه‌ڕزه‌كان ده‌كاته دوانزه ركعه‌ت واته شه‌ش نوێژى دوو ركعهتى
. -
تێبينى : سه‌باره‌ت به نوێژى سوننه‌ت پێش نوێژى عه‌سر له فهرموودهيهك دا
هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( رَحِمَ اللَّهُ
امْرَأً صَلَّى قَبْلَ الْعَصْرِ أَرْبَعًا )
هذا الحديث حسنه الالبانى رحمه الله فى صحيح الجامع . ماناى فه‌رمووده‌كه : ڕه‌حمه‌تى خوداى په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه بێت
كه پێش نوێژى عصر چوار ركعه‌ت نوێژى سوننه‌ت بكات. ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |