دەست بە ئاو گەیاندن لەسەر ڕێگای خەڵك قه‌ده‌غه‌کراوه‌

دەست بە ئاو گەیاندن لەسەر ڕێگای خەڵك

(التَّخَلِّي فِي طَرِيق النَّاس أوْظِلِّهِمْ):

یەكێك لەو شوێنانەی كە لەشەرعدا قەدەغەی لێكراوە بۆدەست بە ئاو گەیاندن بریتیە لە شوێنی هاتوچۆ كردنی خەڵكی، یان لە سێبەری شوێنك كەخەڵكی لێی دادەنیشێ، هاوەڵی خۆشەویست (أَبُو هُرَیْرَە(ڕه زای خوای لێبێت)دەفەرمووێت پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: «اتَّقُوا اللَّعَّانَيْن» قَالُوا وَمَا اللَّعَّانَانِ؟ يَا رَسُولَ اللَّهِ(صلی الله علیه وسلم) قَالَ: الَّذِى يَتَخَلَّى فِى طَرِيقِ النَّاسِ أَوْ فِى ظِلِّهِمْ) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (617) . واتە: خۆتان بپارێزن لەو دوو شتەی كەدەبنە هۆی نەفرەت لێكردن، ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەو دوو شتە چیە؟ فەرمووی: ئەو كەسەی كە لەسەر ڕێگای خەڵكی دەست بە ئاو دەگەێنێ ، یان لە سێبەرێك كە خەڵكی لێی دادەنیشێت.

(سه‌رچاوه‌ فه‌رمووده‌ ڕاسته‌ کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم)