فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و فه‌زڵى نوێژى سونه‌ت به‌نهێنى گه‌وره‌يى و فه‌زڵى نوێژى سونه‌ت به‌نهێنى قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : (صلاة الرجل تطوعا حيث لا يراه الناس تعدل صلاته على أعين الناس خمسا و عشرين)
(صحيح الجامع الصغير وزيادته). واته: پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: نوێژى سونه‌تى ئه‌و پياوه‌ى كه‌به‌نهێنى ئه‌نجامى ده‌دات به‌و
شێوه‌يه‌ى كه خه‌ڵك نه‌يبينێت ، پاداشتى زياتره له‌و نوێژه‌ى كه له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك
ده‌يكات به بيست و پێنج ده‌ره‌جه‌يه . -
زانايان ده‌ڵێن خوداى په‌روه‌ردگار نويژى سونه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى داناوه تاوه‌كو
خه‌ڵك به‌هۆى ئه‌نجامدانى بێى له خوداى په‌روه‌ردگار نزيك بنه‌وه ، جا ئه‌م نوێژه
چه‌ند به ئخلاص ودوور له‌ريا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه زياتر مرۆڤ له‌ريا و سومعه به‌دوور
ده‌بێت ، به‌ڵام نوێژى فه‌ڕز ده‌بێت به‌ئاشكرا و له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك بكرێت له مزگه‌وت
به جه‌ماعه‌ت ، چونكه نوێژى جه‌ماعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ى ئايه‌ت و فه‌رمووده واجبه وه
هۆكارى ئه‌نجام دانى نوێژى فه‌ڕز به‌ئاشكرايى ، ئه‌وه‌يه كه خوداى په‌روه‌ردگار ئه‌و
شتانه‌ى فه‌ڕز كردون به گه‌وره بگيرێن له‌ناو خه‌ڵكدا خه‌ڵكى لێى به‌ئاگابێت . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يی |