فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى وپاداشتى گه‌يشتن به تهكبيرى يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئيمام دا له نوێژى جه‌ماعه‌ت دا ، چل ڕۆژ له دواى يه‌ك گه‌وره‌يى وپاداشتى گه‌يشتن به تهكبيرى
يه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئيمام دا له نوێژى جه‌ماعه‌ت دا ، چل ڕۆژ له دواى يه‌ك قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( من صَلَّى لله أَرْبَعِينَ يَوْمًا فِى جمَاعَة يدْرك التَّكْبِيرَة الأولَى
، كُتِبَ لَهُ براءتان : بَرَاءَة من النَّار ، وَبَرَاءَة من النِّفَاق ) (صحيح الجامع
الصغير وزيادته). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى: هه‌ركه‌سێك به ئيخلاسى
واته بهنيهت پاكى و دوور له رياء ، چل ڕۆژ به به‌رده‌وامى نوێژ بكات به جه‌ماعه‌ت
و بگات به تهكبيرهى يه‌كه‌م ، كه تهكبيرى نوێژدا به‌ستنه ، بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌نوسرێت ڕزگار بوون له دووشت ،
ڕزگار بوونێك له ئاگر وه ڕزگاربوون
له دوو روويى . خوێنه‌رى به‌ڕێز هه‌ر كاتێك ئه‌م فه‌رمووده‌يه
كرده‌وه پێبكه ين به دوور ده‌بين لهسيفاتى
مونافيقهكان ، چونكه يه‌كێك له‌سيفه‌ته‌كانى مرۆڤى مونافيق ئه‌وه‌يه نوێژه‌كانى
بهتهمبهڵى ده‌كات ، وه سه‌ر گرانه له‌هاتنى بۆنوێژى جه‌ماعه‌ت ، و به‌ڵكو زۆربه‌ى
جار هه‌ر نايه‌ت به‌تايبه‌تى نوێژى به‌يانى و نوێژى عيشا . به لگهش له‌سه‌ر سهرگرانى وتهمبهڵى
مونافيقان بۆجهماعهت به تايبه‌تى نوێژى به‌يانى ونويژى عيشا ئه‌م فه‌رمووده‌يه
: قَاڵ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ( إِنَّ أَثْقَلَ صَلَاةٍ عَلَى
الْمُنَافِقِينَ صَلَاةُ الْعِشَاءِ وَصَلَاةُ الْفَجْرِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهِمَا
لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا ، وَلَقَدْ هَمَمْتُ أَنْ آمُرَ بِالصَّلَاةِ فَتُقَامَ
، ثُمَّ آمُرَ رَجُلًا فَيُصَلِّىَ بِالنَّاسِ ، ثُمَّ أَنْطَلِقَ مَعِى بِرِجَالٍ
مَعَهُمْ حُزَمٌ مِنْ حَطَبٍ إِلَى قَوْمٍ لَا يَشْهَدُونَ الصَّلَاةَ فَأُحَرِّقَ
عَلَيْهِمْ بُيُوتَهُمْ بِالنَّارِ ) ( متفق عليه) . واته: گران ترين
نوێژ له‌سه‌ر مونافيقان نوێژى عيشاو نوێژى
به‌يانى يه به جه‌ماعه‌ت ، ئه‌گه‌ر بزانن پاداشتى چه‌ند زۆره كردنى ئه‌م دوو نوێژانه
ده‌هاتن بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ست و چۆكهكانيشيان با ، له‌ناو دڵى خۆم
داناوه كه‌وا رۆژێك ئه‌مر به نوبَژ بكه‌م وقامه‌ت بكرێت و پاشان ئه‌مر به‌كه‌سێك
بكه‌م لهجياتى من نوێژ بۆ خه‌ڵك بكات ، پاشان
كۆمه‌ڵێك پياو له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م و
هه‌ندێك دار هه‌ڵبگرن و ماڵ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بسوتێنم كه ئاماده نابن بۆ نوێژى
جه ماعهت . زانايان ده‌ڵێن : ئه‌م فه‌رمووده‌يه به‌ڵگه‌يه
له‌سه‌ر واجبيه‌تى نوێژى جه‌ماعه‌ت چونكه ئه‌گه‌ر واجب نه‌بوايه چۆن پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ڕه‌شه‌ى ماڵ سوتاندن ده‌كات له‌سه‌ر شتێك كه واجب
نه‌بێت ، جا بۆيه نه‌هاتن بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت تاوانه چونكه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ر كراوه به ئاگر. وه خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:
( وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ (البقرة:43) ) واته: ركوع به‌رن له‌گه‌ڵ ركوع به‌ران ، خوداى په‌روه‌ردگار به جه‌ماعه‌ت ئه‌مرى كردوه به ركوع بردن كه
ئه‌ويش به جه ماعهت دهكريت ، وه زۆر به‌ڵگه‌ى تر هه‌يه له‌سه‌ر واجب بونى نوێژى جه‌ماعه‌ت نامهويت ليره
باسى بكه‌م له بهردرێژبونهوهى بابه‌ته‌كه . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |