ئەوەی كەدەست نوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە

ئەوەی كەدەست نوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە

1- هەرشتێك لەپێش یان لەپاشەوە دەربچێت (الحَدَث) .

هاوەڵی خۆشەویست(أَبُو هُرَيْرَة (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (لاَ تُقْبَلُ صَلاَةُ مَنْ أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ )أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (135) و مُسْلِمٌ (536)) واتە: خوای گەورە نوێژ لەهیچ كەسێك قەبوڵ ناكات ئەگەر هەرشتیك لەپێشی یان لەپاشیەوە دەربچێت تاكو دەست نوێژ نەگرێتەوە.

2- خەوتن (النَّوْمِ) .

ئەگەر كەسێك بخەوێت و ئاگای لەخۆی نەمێنێ ئەوا دەست نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (الْعَيْنُ وِكَاءُ السَّهِ فَمَنْ نَامَ فَلْيَتَوَضَّأْ)( صَحيح: أَخْرَجَه ابن مَاجَة(477) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4149)) واتە: چاو گرێی كۆمە جا هەر كەسێك خەوی لێكەوت وئاگای لەخۆی نەما با دەست نوێژ بگرێتەوە.

تێبینی: ئەگەر خەوتن دەست نوێژ بشكێنێت و بەتاڵی بكاتەوە ئەوا لە هۆش چوون وە نەمانی عەقڵ پێشتر دەست نوێژ دەشكێنێت، چونكە لەهۆش چوون زیاتر مرۆڤـ بێ ئاگا دەكات .

3- دەست بەر زەكەر كەوتن بەئارەزووەوە (مَسّ الذَّكَر):

ئەگەر كەسێك دەستی بەر زەكەری كەوت ئەوا دەست نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە، (بُسْرَة بِنْتَ صَفْوَانَ (رَضِيَ اللَّه عَنْهَا دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (مَنْ مَسَّ ذَكَرَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ)( صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد(7275) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6554). ) واتە: هەر كەسێك دەستی بەر زەكەری كەوت ئەوا با دەست نوێژ بشۆرێتەوە. بەمەرجێك ئەو دەست بەركەوتنە بە ئارەزووەوە بێت (برِوانة: تمام المِنَّة للشَّيْخ الأَلْبَاني (ص: 103)).

4- خواردنی گۆشتی ووشتر (اكْل لَحْمِ الإِبِل)

هەركەسێك گۆشتی ووشتری خوارد ئەوا بادەست نوێژ بشۆرێتەوە، هاوەڵی خۆشەویست(جَابِرِ بْن سَمُرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەربارەی دەست نوێژ گرتن لە گۆشتی وشتر؟ ئەویش فەرمووی: (نَعَمْ فَتَوَضَّأْ مِنْ لُحُومِ الإِبِلِ) واتە: بەڵێ دەست نوێژ بگرنەوە لە گۆشتی وشتر.

(ئاماده‌کردنی مامۆستا ابوبکر احمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده