گه‌وره‌يى و پاداشتى و نزاى ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خوداى په‌روه‌ردگار له‌ شوێنى دانيشتن

گه‌وره‌يى و پاداشتى و نزاى ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خوداى په‌روه‌ردگار له‌ شوێنى دانيشتن

قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( من قال : سبحان الله وبحمده سبحانك اللهم وبحمدك ، أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك فإن قالها فى مجلس ذكر ، كانت كالطابع يطبع عليه ، ومن قالها فى مجلس لغو كانت كفارة له ) (صحيح الجامع الصغير وزيادته).

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : هه‌ر كه‌سێك بڵێت پاكى و بێگه‌ردى بۆ خوداى په‌روه‌ردگاره‌ و سوپاس و ستايش بۆ خودا ، خودايه‌ پاكى و ته‌واوى و سوپاس هه‌ر بۆ تۆيه‌ ، وه‌ شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌ هيچ په‌رستراوێك نيه‌ به‌ حه‌ق كه‌ شايه‌نى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ ، داواى لێ خۆش بوون له‌ تۆ ده‌كه‌م ، وه‌ بۆ لاى تۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوعايه‌ له‌ مه‌جليسى زيكر دا بڵێيت واته‌ پێش هه‌ستان له‌ مه‌جليسه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌ ئه‌م زيكره‌ى له‌م مه‌جليسه‌ كراوه‌ چاپ كرابێت له‌سه‌ر په‌رتوكێك بۆ ڕۆژى دوايى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دوعايه‌ له‌ مه‌جليسێك بڵێيت ، كه‌ ئه‌م مه‌جليسه‌ ووته‌ى خراپ و بێ سودى تێدا كرابێت ، ئه‌وا ئه‌م دوعايه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ڕه‌ش كردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌م مه‌جليسه‌ دا كراوه‌.

-  تێبينى : ئه‌م دوعايه‌ پێش هه‌ستان له‌ شوێنى دانيشتنه‌كه‌ ده‌كرێت ، جا ئه‌م شوێنه‌ چ ماڵ بێت يان مزگه‌وت بێت يان بازاڕ بێت ، يان هه‌ر شوێنێك بێت كه‌ له‌ شه‌رع دا دروست بێت ، مرۆڤ لێى دابنيشێت .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی