گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌م چوار زيكره‌ (سبحان الله والحمدلله و لا اله الا الله والله أكبر )

گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌م چوار زيكره‌ (سبحان الله والحمدلله و لا اله الا الله والله أكبر )

قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( إن الله تعالى اصطفى من الكلام أربعا: سبحان الله ، و الحمد لله ، و لا إله إلا الله ، و الله أكبر ، فمن قال: سبحان الله كتبت له عشرون حسنة ، و حطت عنه عشرون سيئة ، و من قال: الله أكبر مثل ذلك ، و من قال: لا إله إلا الله مثل ذلك ، و من قال: الحمد لله رب العالمين ، من قبل نفسه كتبت له ثلاثون حسنة و حط عنه ثلاثون خطيئة ) (صحيح الجامع الصغير وزيادته).

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : خوداى په‌روه‌ردگار چوار ووته‌ى له‌ ووته‌كانى نه‌وه‌ى ئاده‌م هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن (سبحان الله) واته‌: پاكى و بێگه‌ردى بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ، (ولحمدالله) واته‌ : سوپاس و ستايش بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ، (ولا اله‌ الا الله) واته‌: هيچ په‌رستراوێك نيه‌ به‌ حه‌ق شايه‌نى په‌رستن بێت ، ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگار نه‌بێت ، (و الله اكبر) واته‌ : خوداى په‌روه‌ردگار له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌ ، وه‌ هه‌ركه‌ سێك بڵێت (سبحان الله) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌نوسرێت بيست خێر وه‌ بۆى ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ بيست خراپه‌ و تاوان ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك بلێَت (الله اكبر)  بيست خێرى بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌ بيست خراپه‌ى بۆ ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌هه‌ر كه‌سێك بڵێت (لا اله‌ الا الله) بيست چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت و بيست خراپه‌ى بۆ ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك بڵێت ( الحمدلله رب العالمين) واته‌: سوپاس و ستايش بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيان كه‌ گشت دروستكراوێك ده‌گرێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ سوپاسى خوداى په‌روه‌ردگار  بكات به‌بێ به‌رامبه‌رى نيعمه‌تێك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زيكره‌ خێرى زياترى بۆ ده‌نوسرێت چونكه‌ سوپاسى خوداى په‌روه‌ردگار زۆربه‌ى جار مرۆڤ له‌ دواى به‌خشينى نيعمه‌تێك ده‌كات وه‌كو له‌دواى نان خواردن يان ئاو خواردنه‌وه‌ يان جل له‌به‌ركردن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ غه‌يرى ئه‌و كاتانه‌ سوپاسى خوداى په‌روه‌ردگار بكات ئه‌وه‌ خێرى زياتره‌ هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێت : بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌نوسرێت سى (30) خێر وه‌  بۆى ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ (30) سى خراپه‌ .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی