گه‌وره‌يى و پاداشتى زيكرو يادى خوداى به‌هێزو به‌ ده‌سه‌ڵات

گه‌وره‌يى و پاداشتى زيكرو يادى خوداى به‌هێزو به‌ ده‌سه‌ڵات

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ , وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ , وَأَرْفَعِهَا لِدَرَجَاتِكُمْ , وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ إِعْطَاءِ الذَّهَبِ وَالْوَرِقِ , وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا رِقَابَهُمْ وَيَضْرِبُونَ رِقَابَكُمْ ؟ قالوا بلى يا رسول الله – قال: ذِكْرُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ) (حديث صحيح ، انظر: حديث رقم ، 2629 فى صحيح الجامع .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ئايه‌ هه‌واڵتان پێ نه‌ده‌م ده‌رباره‌ى باشترين كرده‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ، وه‌ پاكترين كرده‌وه‌تان له‌لاى مه‌ ليكتان كه‌ خوداى په‌روه‌ردگاره‌ ، وه‌ به‌رزترينيان له‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كان ، وه‌ باشتربێت بۆ ئێوه‌ له‌ به‌خشينى زێڕو زيو ؟ وه‌ باشتر بێت بۆ ئێوه‌ كه‌ بگه‌ن به‌ دوژمنتان له‌ جيهادا و له‌ مليان بده‌ن وه‌ ئه‌وانيش له‌ ملتان بده‌ن ؟ هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمويان : به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێمان بڵێ ئه‌مه‌ چ كرده‌وه‌يه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ خێره‌ ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : زيكرى خوداى په‌روه‌ردگاره‌ .

هه‌ندێك له‌ زانايان ده‌ڵێن مه‌به‌ست به‌م زيكره‌ زيكر كردنه‌ به‌ دڵ ، چونكه‌ زيكركردن به‌ دڵ جيهادێكى زۆرى پێده‌وێت و چونكه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى مرۆڤدا زيكره‌كه‌ ده‌كرێت هيچ كه‌سێك لێى به‌ئاگا نيه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها قورئان خوێندنيش هه‌ر يه‌كێكه‌ له‌ زيكره‌ گه‌وره‌كان و له‌ گشت له‌و زيكرانه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ به‌ زمان ده‌كرێت وه‌ له‌ ماڵ به‌خشين خێرتره‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ دواى قورئان گه‌وره‌ترين زيكر زيكرى ( لا اله الا الله ) يه‌ ، چونكه‌ باس له‌ به‌ته‌نها دانانى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كات له‌ په‌رستن دا ، وه‌ باس له‌ نه‌فى كردنى په‌رستن ده‌كات له‌ گشت ئه‌و شتانه‌ى ده‌په‌رسترێن جگه‌ له‌ خوداى په‌روه‌ردگار .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی