فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گرينگيدانی ئيسلام به ئافره‌ت گرينگيدانی ئيسلام به ئافره‌ت الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من
لا نبـى بعده ، أما بعد : له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا له زۆرێك له ده‌سته‌واژه‌كانى
ڕاگه‌ياندنه‌وه ئه‌وه‌مان به گوێدا ده‌درێت كه ئيسلام ئاينێكه سته‌مى له ئافره‌ت
كردووه و بێبه‌شى كردووه له‌و مافانه‌ى كه پێويسته پێى بدرێت ، خاوه‌نى ئه‌م وتانه‌ش
يان موسڵمانێكى ساويلكهى تێنهگهيشتووى تهڵقين كراوه ، يان دژه دينێكى ئاره‌زوو
په‌رستى به پاره و پله و پايه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه ، ئه‌وه‌نده ئه‌و قسانهيان
وه‌كو تووتى دووباره كردووه‌ته‌وه خه‌ريكه ئافره‌تانى موسڵمان تووشى گومان و دڵه
ڕاوكێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئايينهكهيان ، ئێمه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسى وشوێنه‌وارى ئه‌و
قسانه حه‌زمان كرد ئافره‌تان به به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و مافانه ئاشنا بكه‌ين كه
ئايينهكهيان پێى به‌خشيون و ئه‌وان لێى بێ‌ئاگان ، به هيواى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خۆشيان
به‌شێك له‌و هه‌موو كاتانه‌ى كه بهفيڕۆى ده‌ده‌ن ته‌رخان بكه‌ن بۆ تێگه‌يشتن له
ئايينهكهيان ، چونكه به ڕاستى شهرمهزاريه بۆ مرۆڤ له سه‌رده‌مێكدا كه به
سه‌رده‌مى زانست ناسراوه خاوه‌نى بيروباوه‌ڕێكى حه‌ق بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زاييه‌كى
( ئه‌گه‌ر چى كهميش بێت ) له باره‌ى بيروباوهڕهكهيهوه نهيبێت ، بۆيه داوامان
له خوشكانى موسڵمانمان ئه‌وه‌يه :هه‌وڵى شاره‌زابوون بده‌ن له ئايينهكهيان ، بۆ
ئه‌وه‌ى به پيلانى نه‌يارانى ئه‌م دينه حه‌قه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و له ئايينهكهيان
لا نه‌ده‌ن . به‌راوردێك له نێوان : مافه‌كانى ئافره‌ت له سه‌رده‌مى نه‌فامى و سه‌رده‌مى ئيسلام‌دا 1. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى ( جاهيلى )دا خه‌ڵكى
ڕقيان له ئافره‌ت بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى
ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ) ( سورة النحل : 58 ) . واته: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ى بوونى كچ بدرێت به يه‌كێك له‌و نه‌فامانه
، ڕووى گرژ و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گيرسێت و سينهى پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره
. ئافره‌تيان به سووك و بێ ڕێز ته‌ماشا ده‌كرد
، و هه‌ر به زيندوويهتى دهيانكرد به ژێر خۆڵه‌وه ، به‌ڵام ئيسلام هات ئه‌و كاره‌ى
قه‌ده‌غه كرد ، و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرد كه
پێويسته ڕێز له ئافره‌تان بگرن و له گه‌ڵياندا چاك بن و مافه‌كانيان پێشێل نه‌كه‌ن
، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ
) (سورة التكوير : 8-9 ) . واته: كاتێك كچى زينده به چاڵ كرا‌و پرسيارى
لێده‌كرێت . به چ گوناهێك ، به چ تۆمه‌تێك كوژرا ؟! وه پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى:
" من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جا‌ء يوم القيامة أنا وهو كهاتين "
(رواه مسلم). واته: هه‌ركه‌سێك دوو كچ به خێو بكات
تاوه‌كو پێ ده‌گه‌ن و بالغ ده‌بن ڕۆژى قيامه‌ت من و ئه‌و كه‌سه وه‌كو ئه‌م دوو پهنجهيه
– نزيكين له يه‌كه‌وه - . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله
علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: " من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له
سترا من النار " (رواه البخارى ومسلم) . واته: هه‌ركه‌سێك
خواى گه‌وره تاقى بكاته‌وه به پێ بهخشينى كچ وه ئه‌ويش باش بێت له‌گه‌ڵياندا
( به جوانى به‌خێويان بكات و په‌روه‌رده‌يان بكات ) ئه‌وا سترى ده‌كه‌ن له ئاگر
. 2. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا
خه‌ڵكى ميرات ( ئه‌و پاره و ماڵه‌ى مردوو دواى خۆى به جێى ده‌هێڵێت ) نهيان ده‌دا
به ئافره‌ت ئه‌گه‌ر چى شياوى وهرگرتنيشى بوايه ، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات به باش‌ترين
شێوه به‌شه ميراتى ئافره‌تى ديارى كرد و مافى خۆى پێدا ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
( لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء
نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ
نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ) ( سورة النساء: 7) . واته: پياوان به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دايك و خزمان
به ميراتى له دوايان به جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانيش به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا
كه باوك و دايك و خزمان به ميراتى له دوايان به جێ ده‌مێنێت ، له كه‌م و زۆرى
به‌شى هه‌ركه‌سێك ديارى كراوه و ده‌بێت بيدرێتى . 3. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا
پياوان وه‌كو چۆن ماڵ و موڵكى مردوويان به ميراتى وه‌رده‌گرت به هه‌مان شێوه‌ش خێزانى
كابراى مردوويان وه‌كو ميراتى بۆ خۆيان ده‌برد ، هه‌ر كه پياوه‌كه مرد پياوێكى تر
ده‌هات پۆشاكێكى ده‌دا به سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا و ده‌يوت: بوو به به‌شه ميراتى من
هه‌روه‌كو چۆن ماڵهكهيم به ميراتى برد ، به‌ڵام ئيسلام ئه‌مه‌ى حه‌رام كرد ، خواى
گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ
النِّسَاء كَرْهًا )( سورة النساء: 9 ) . واته: ده‌با ئه‌وانه‌ش
كه ( دوور نيه به‌م نزيكانه بمرن ) و نه‌وه‌ى لاواز و ساوايان له دوا به جێ بمێنێت
، خواناسى و ئايندارى بكه‌نه پيشه‌يان و گوفتارى چاك و به جێ بڵێن . 4. له سه‌رده‌مى نهفاميدا پياو ڕێگر بوو
له شووكردنى ئه‌و خێزانه‌ى خۆى كه ته‌ڵاقى داوه هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى
بۆ نه‌گێڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ژنه‌كه خه‌رجى كردووه ، وه باوك كچه‌كه‌ى و برا خوشكه‌كه‌ى
خۆى له شووكردن قه‌ده‌غه ده‌كرد ئه‌گه‌ر بيويستايه ، وه پياو خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ى ده‌كرد و ته‌ڵاقى نه‌ده‌دا تاوه‌كو فيديهى پێ نه‌دايه . خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:
( وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ
بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ )(سورة النساء: 19 ) . واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه دروست نيه بۆتان ژنان به زۆر
بكه‌نه ميراتى خۆتان و ده‌ستيان به‌سه‌ردا بگرن ( وه‌كو كه‌لوپه‌لى تر‌ى ناو ماڵ )
. وه فه‌رموويه‌تى: ( فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ
إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ )( سورة البقرة : 232 ) . واته: ئێوه ( ئه‌ى كه‌س و كارى ژن ) مه‌بنه كۆسپ له ڕێگهياندا ئه‌گه‌ر
ويستيان شوو بكه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌كانيان
( ياخود ويستيان شوويهكى تر بكه‌ن ) ، كاتێك ئه‌وان له نێوان خۆيان‌دا ڕهزامهندييان
نواند به شێوه‌يه‌كى جوان . 5. له سه‌رده‌مى نهفاميدا ئافره‌ت به
ده‌ست سته‌مى مێرد و ڕه‌وشت خراپى و خراپ مامهڵهكردنيهوه ده‌يناڵاند ، به‌ڵام كاتێك
ئيسلام هات ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه كرد ، و فه‌رمانى به پياو كرد كه به شێوه‌يه‌كى ڕێك
و پێك و جوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئافرهتداهاوژينيان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر
. بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ )( سورة النساء:
19 ).واته: هاوژينييان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر . وه فه‌رموويه‌تى:
( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِى عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ )( سورة البقرة: 228 ) . واته: ژنان مافيان
هه‌يه به‌سه‌ر پياوانه‌وه به وێنه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه بۆ پياوانه له‌سه‌ر ژنان
به گوێره‌ى باو و نه‌ريتێك كه په‌سه‌نده له ئيسلام‌دا . 6. له‌سه‌رده‌مى نهفاميدا عيددهى ئافره‌ت
له دواى مردنى پياوهكهى يه‌ك ساڵ بوو ، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات ئه‌م ماوه‌يه‌ى
كه‌م كرده‌وه و كردى به چوار مانگ و ده ڕۆژ ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ
يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ
أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ) ( سورة البقرة : 234 ) . 7. ئيسلام وهصيهتى كردووه به جوان ڕه‌فتارى
و مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى
: " واستوصوا بالنسا‌ء خيرا " ( متفق عليه ) . وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم
) : " لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضى منها آخر " ( رواه مسلم
) . واته: با پياوى بڕوادار ڕق و كينه له
خێزانه بڕوادارهكهى هه‌ڵنه‌گرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕقى له ڕه‌وشتێكى بێت ، له ڕه‌وشتێكى
تر‌ى ڕازيه . وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم
) : " خياركم: خياركم لنسائهم " ( رواه الترمذى وقال حديث حسن صحيح ) . واته: چاكترينتان : چاكترينتانه بۆ خێزانه‌كانيان . وه فه‌رموويه‌تى ( صلی الله علیه وسلم
) : " الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة " ( رواه مسلم ) . وه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ديارى كردووه كه ئافره‌تى
چاك كامه‌يه و هه‌ندێك له سيفهتهكانى له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ديارى كردووه : ( إذا
نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته فى نفسها وماله " (رواه
أحمد والنسائي) . واته: ئه‌گه‌ر پياوهكهى ته‌ماشاى بكات
دڵخۆش ده‌بێت ، و ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێ بكات گوێڕايه‌ڵى ده‌كات ، و ئه‌گه‌ر لێى دوور
بكه‌وێته‌وه ( بۆ نموونه پياوه‌كه بچێت بۆ سه‌فه‌ر ) ئابڕووى پياوهكهى ده‌پارێزێت
به پاراستنى خۆى وه ماڵه‌كه‌شى ده‌پارێزێت . والحمد لله الذى بنعمته تتم الصالحات نوسينى : دايكى عبدالله : وه‌رگێڕانى : دايكى ئيمان |