فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى دوعا كردن له كاتى چونت بۆ بازار گه‌وره‌يى و پاداشتى دوعا كردن له كاتى
چونت بۆ بازار قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( من دخل السوق فقال: لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك ، و له الحمد ،
يحيى و يميت ، و هو حى لا يموت بيده الخير ، و هو على كل شي‌ء قدير ، كتب الله له ألف
ألف حسنة ، و محا عنه ألف ألف سيئة ، و رفع له ألف ألف درجة ، و بنى له بيتا فى الجنة
) (صحيح الجامع الصغير وزيادته). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى : هه‌ر كه‌سێك بچێته بازاڕ و پاشان بڵێت هيچ په‌رستراوێك نيه
به حه‌ق شايه‌نى په‌رستن بێت جگه له خوداى په‌روه‌ردگار نه‌بێت وه هيچ هاوه‌ڵێكى
نيه ، هه‌ر بۆ ئه‌وه هه‌موو شتێك وه هه‌ر
بۆ ئه‌وه سوپاس و ستايش هه‌ر خوداى په‌روه‌ردگار ژيێنهره و ژيان ده‌به‌خشێت به
دروستكراوه‌كانى ، وه هه‌ر خوداى په‌روه‌ردگار مرێنه‌ره‌و ژيان له دروست كراوه‌كانى
ده‌سێنێته‌وه ، خوداى په‌روه‌ردگار به‌رده‌وام زيندووهو مردنى به‌سه‌ر دا نايه‌ت
گشت خێر و چاكهيهكى به ده‌سته ، وه خوداى په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك به
توانايه ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م زيكره بكات له بازار هه‌زار هه‌زار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت
وه هه‌زار هه‌زار خراپه‌شى بۆ ده‌سرێته‌وه ، وه بۆى به‌رز ده‌كرێته‌وه هه‌زار هه‌زار
پله‌و پايه و پاداشت ، وه خانوويه‌كى زۆر گه‌وره‌ى بۆ دروست ده‌كرێت له به‌هه‌شت
. زانايان ده‌ڵێن : سه‌به‌بى گه‌وره‌يى و
پاداشتى ئه‌م زيكره له بازاڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌يه چونكه خه‌ڵك زۆر بێ ئاگايه له
خودا‌و مه‌شغوڵن به ماڵى دونيا ، وه شه‌يتان و جونديهكانى له بازار زۆر له هه‌وڵدان
بۆ لادانى خه‌ڵك له يادى خوداى په‌روه‌ردگار ، بۆيه ئه‌و كه‌سه‌ى يادى خوداى په‌روه‌ردگار
ده‌كات له بازار هه‌ر وه‌كو ئه‌وه وايه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شه‌يتان و جونديهكانى بكات
و بهسهريان دا سه‌ربكه‌وێت ، وه پاداشتێكى زۆريشى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |