فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى گه‌ڕان به دواى فێربوونى زانستى شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا گه‌وره‌يى و پاداشتى گه‌ڕان به دواى فێربوونى
زانستى شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه
وسلم ) : ( مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا ، سَهَّلَ اللهُ لَهُ طَرِيقًا
إِلَى الْجَنَّةِ ، وَإِنَّ الْمَلاَئِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضًا لِطَالِبِ
الْعِلْمِ ، وَإِنَّ طَالِبَ الْعِلْمِ يَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِى السَّمَاءِ وَالأَرْضِ
، حَتَّى الْحِيتَانِ فِى الْمَاءِ ، وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ ،
كَفَضْلِ الْقَمَرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ ، إِنَّ الْعُلَمَاءَ هُمْ وَرَثَةُ
الأَنْبِيَاءِ ، إِنَّ الأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَرِّثُوا دِينَارًا وَلاَ دِرْهَمًا ،
إِنَّمَا وَرَّثُوا الْعِلْمَ ، فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِرٍ ) ( صحيح الجامع
الصغير و زيادته). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى : هه‌ر كه‌سێك ڕێگه‌يه‌ك بگرێته به‌ر بۆ فێربوونى زانستى شه‌رعى
، جا ئه‌م ڕێگه‌يه دوور بێت يان نزيك بێت ، خوداى په‌روه‌ردگار يارمه‌تى ده‌دات بۆ
ڕۆيشتنى له‌سه‌ر ڕێگاى به‌هه‌شت و ڕێگاى چونه به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات ، وه مه‌لائيكه‌ته‌كان
باڵه‌كانى خۆيان داده‌نێن و نزم ده‌كه‌ن به‌هۆى ڕ‌ازى بوون و ڕێز و ته‌قديرى فێرخوازى
دينى خوداى په‌روه‌ردگار ، چونكه (طالب العلم) هه‌ڵگرى زانستى خودايه كه پێك هاتووه
له قورئان و فه‌رمووده‌ى راست ، هه‌ر له‌به‌ر فێربوونى ئه‌م زانسته‌يه مه‌لائيكه‌ته‌كان
باڵى خۆيان نزم ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرى ئه‌م زانسته پيرۆزه ، وه زاناى تێگه‌يشت و له
دينى خوداى په‌روه‌ردگار هه‌موو شتێ: له ئاسمان و زه‌وى داواى لێخۆشبوونى بۆ ده‌كه‌ن
له خوداى په‌روه‌ردگار ، وه هه‌روه‌ها ماسيهكانيش له ناو ده‌ريادا داواى لێخۆشبونى
بۆ ده‌كه‌ن ، وه هه‌روه‌ها فه‌زڵى زانا به‌رامبه‌ر به فه‌زڵى خوا په‌رستێكى نه‌زان
له دينى خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌كو فه‌زڵى مانگى چوارده وايه له شه‌وى به‌درا
به‌رامبه‌ر به گشت ئه‌ستێره‌كان ، وه هه‌روه‌ها زانايان ميرات گرى پێغه‌مبه‌رانن
له زانست‌دا ، پێغه‌مبه‌ران دينار و دهرههميان له دواى خۆيان به‌جێ نه‌هێشتووه
، به‌ڵكو ته‌نها زانستيان له دواى خۆيان به‌جێ هێشتوه ، هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بگرێت
به‌و زانسته‌ى كه پێغه‌مبه‌ران پێى هاتوون ئه‌وه ده‌ستى گرتووه به به‌شێكى زۆر
و ته‌واو كه‌وا هيچ شتێك نيه باشتر و ته‌واوتر بێت له به‌ده‌ست هێنانى زانستى شه‌رعى
. ووته‌ى زانايانى سه‌له‌ف ده‌رباره‌ى فه‌زڵى
فێربوونى زانستى شه‌رعى . 1. ئيمامى ثورى ره‌حمه‌تى خوداى لێبێت فه‌رموويه‌تى
: نازانم ئه‌مرۆ شتێك باشتر بێت له فێربوونى زانستى شه‌رعى . 2. ئيمامى شافعى ره‌حمه‌تى خوداى په‌روه‌ردگارى
لێبێت فه‌رموويه‌تى : فێربوون و داواكردنى زانستى شه‌رعى خێرى زياتره و باشتره له
نوێژى سوننه‌ت . چونكه فێربوونى زانستى شه‌رعى سودى هه‌يه
بۆ فێرخوازه‌كه و وه گشت موسوڵمانان ، وه
به داواكردنى زانستى شه‌رعى مرۆڤ ده‌توانى بانگى خه‌ڵك بكات بۆ ڕێبازى خوداى په‌روه‌ردگار
، به‌ڵام نوێژى سوننه‌ت ته‌نها سودى هه‌يه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه نوێژه سوننه‌ته‌كه
ده‌كات ، بۆيه ئيمامى شافعى ئه‌م ووته به نرخه‌ى فه‌رمووه . 3. وه ئيمامى ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تى خوداى
په‌روه‌ردگارى لێبێت فه‌رموويه‌تى : داواكردنى زانستى شه‌رعى هيچ شتێك له دواى فه‌رزه‌كان
پێى ناگات له پاداشتدا به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا نيه‌تى پاك بێت له فێربوونى
زانسته‌كه ، دا مه‌به‌ستى خوداى په‌روه‌ردگار بيت. تێبينى : خوێنه‌رى به‌ڕێز به‌ڵام پێويسته
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌يه‌وێت فێرى زانستى شه‌رعى بێت له‌لاى ئه‌و زانايانه بخوێنێت
كه له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌كانى ده‌رۆن و ده‌ست
گرتوون به سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ، وه بانگه‌وازى خه‌ڵك
ده‌كه‌ن بۆ لاى خوداى په‌روه‌ردگار ، نه‌وه‌ك بۆ لاى نه‌فسى خۆيان يان بۆ لاى حزبايه‌تى
، ئه‌و ماموستايهى تۆ ده‌رسى له‌لا ده‌خوێنى پێويسته بيناسيت و بزانيت چۆنه و ئه‌م
ماموستايه له‌سه‌ر چ بيروباوهرێكه ، چونكه زۆر كه‌س هه‌يه كه‌سێكى توندڕه‌وه
يان كه‌سێكى حزبيه يان كه‌سێكى بيدعه چيه ، چونكه مرۆڤ تهبيعهتى وايه ده‌رس
له لاى كێ بخوێنێت وه‌كو ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌چێت ، بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر ماموستاكه‌ى
كه‌سێكى توندڕه‌و ته‌كفيرى بێت ئه‌وه ئه‌ويش وه‌كو ئه‌و كه‌سێكى توندڕه‌و ته‌كفيرى
ده‌رده‌چێت ، وه يان هه‌ركاتێك ماموستاكه‌ى حزبى بێت ئه‌ويش وه‌كو ماموستاكه‌ى كه‌سێكى
حزبى لێ ده‌رده‌چێت ، وه يان هه‌ر كاتێك ماموستاكه‌ى بيدعه‌چى بێت ئه‌ويش وه‌كو ئه‌و
كه‌سێكى بيدعه‌چى لێ ده‌رده‌چێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ى كه
ده‌رسى لا ده‌خوێنێت ، كه‌سێك بێت له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ شتێكى بۆ زياد بكات يان لێكه‌م بكات وه دوور له حزبايه‌تى و توندڕه‌وى
، وه به‌بێ شت زيادكردن له ديندا به‌ناوى بيدعه‌ى حه‌سه‌نه ، ئه‌وكاته فێرخوازهكهش
ئاوا ده‌رده‌چێت ، وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌يه‌ى كردم كه ده‌بێت ده‌رس له‌لاى
كه‌سانێك بخوێنرێت كه جێى سيقهن و باوه‌ڕپێكراون و هيچ مهبهستێكيان له‌ژێر سه‌ر
دا نيه ته‌نها ڕهزابوونى خوداى په‌روه‌ردگار نه‌بێت ، ئه‌م به‌ڵگانه‌ى خواره‌وه‌ن
: 1. روى الامام مسلم فى صحيحه (1/4) بإسناده
عن الامام ابن سيرين قال : ( إِنَّ هَذَا الْعِلْمَ دِينٌ ، فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَ
دِينَكُمْ ) واته : ئه‌و زانسته كه مه‌به‌ست پێى زانستى شه‌ريعه‌ته دينه و عباده‌ته
، ئێوه بزانن و بير بكه‌نه‌وه وه سه‌ير بكه‌ن بزانه له كێ ئه‌م دينهى خۆتان وه‌رده‌گرن
، كه‌واته ئه‌م فه‌رمووده‌يه باس له‌وه ده‌كات كه بزانين ئه‌و كه‌سه‌ى كه دينمانى
لێ وهردهگرين بيناسين و بزانين ئه‌و كه‌سه كێيه . 2. قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ ، فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلْ
) حسنه الالبانى رحمه الله فى صحيح الجامع (3545) ، واته: پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی
الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : مرۆڤ له‌سه‌ر دين و ڕێبازى ئه‌و كه‌سه‌يه كه براده‌رايه‌تى
و تێكه‌ڵى ده‌كات ، جا يه‌كێك له ئێوه با سه‌ير بكات و بزانێت له‌گه‌ڵ كێ براده‌رايه‌تى
ده‌كات و تێكه‌ڵى كێ ده‌كات ، كه‌واته ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه هه‌ركاتێك مرۆڤ بووه براده‌رى كه‌سێك و ده‌رس له لاى بخوێنێت ، ئه‌و كه‌سه ده‌چێته
سه‌ر دين و ڕێبازى ئه‌و ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه باش بوو ئه‌وا ئه‌ويش باش ده‌بێت
، وه ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئه‌ويش خراپ ده‌بێت ، وه زۆر به‌ڵگه و ووته‌ى زانايانى ئه‌هلى
سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌يه ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته ، به‌ڵام له‌به‌ر درێژ بوونه‌وه‌ى
په‌رتوكه‌كه گشتيان باس ناكه‌ين . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |