فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى رۆژووگرتن و خواردن به‌خشين و قسه‌ى نه‌رم و نيان و شه‌ونوێژ كردن گه‌وره‌يى و پاداشتى رۆژووگرتن و خواردن
به‌خشين و قسه‌ى نه‌رم و نيان و شه‌ونوێژ كردن قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
) : ( إِنَّ فِى الْجَنَّةِ غُرَفًا ، يُرَى ظَاهِرُهَا مِنْ بَاطِنَهَا ، وَبَاطِنُهَا
مِنْ ظَاهِرِهَا ، أَعَدَّهَا اللهُ تعالى لِمَنْ أَطْعَمَ الطَّعَامَ وتابع الصيام
، وَأَفْشَى السَّلاَمَ ، وَصَلَّى بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ ) (صحيح الجامع
الصغير و زيادته). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى : له ناو به‌هه‌شت دا هه‌ندێك خانوو هه‌يه ئه‌وه‌نده به‌رزو
بڵندو جوان و ڕۆن و پاكن ، له ناوه‌وه‌يدا ده‌ره‌وه‌ى ده‌بينرێت ، وه له دهرهوهيدا
ناوه‌وه‌ى ده‌بينرێت ، چونكه وه‌كو جامێكى روون و پاك وايه ، خوداى په‌روه‌ردگار
ئه‌م جۆره خانوه‌ى ئاماده كردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى خواردن ده‌به‌خشێت به فه‌قيران
يان به ميوانان ، وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى قسه‌ى خۆش و نه‌رم و نيان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات
، وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه زۆر ڕۆژووى سوننه‌ت ده‌گرێت وه‌كو گرتنى سێ ڕۆژ له هه‌موو
مانگێك كه ( سێزه‌ده و چوارده و پانزه‌ى) مانگى عه‌ره‌بيه ، يان رۆژى دوو شه‌م
و پێنج شه‌م ، يان رۆژى عه‌ره‌فه يان رۆژى عاشورا‌ء ، يان (10) ده‌ى حاجيان يان شه‌شه‌ڵان. زانايان ده‌ڵێن مه‌به‌ست به ( وتابع الصيام
) زۆر رۆژ‌ووگرتنى سونه‌ته نه‌ك هه‌موو ڕۆژێك به دواى يه‌ك رۆژووى سونه‌ت بگرێت. وه هه‌روه‌ها ئه‌م خانوانه له به‌هه‌شتدا
بۆ ئه‌و كهسانهيه سه‌لامكردن له ناو خه‌ڵكيدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌لام له گشت
كه‌سێك ده‌كه‌ن ناسراو بن يان نه‌ناسراو. وه ئه‌م خانووه له به‌هه‌شت بۆ ئه‌م
كه‌سه‌يه كه شه‌و نوێژ ده‌كات كاتێك كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى نووستوون و له‌شه‌و نوێژدا
نين يان زۆر كه‌س هه‌يه نه‌نووستووه به‌ڵام شه‌و نوێژ ناكات . تێبينى : چۆنيه‌تى شه‌ونوێژ كردن : پێشه‌كى
مرۆڤ به دڵى نيه‌تى دێنێ و ده‌بێت مه‌به‌ستى ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگار بێت ، كه‌واته
نيه‌ت هێنان به دڵه و به‌زمان نيه چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم
) نيه‌تى به زمان نه‌هێناوه ئێمه‌ش نابێت شتێك بكه‌ين كه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی
الله علیه وسلم ) نهى كردبێت ، كه‌واته كاتێك مرۆڤ هه‌ڵده‌ستێت بۆ نوێژكردن ئه‌وه نيهتهكهيه جا ئه‌گه‌ر له
دڵيدا نيه‌تى بۆ خودا بێت ئه‌وه لێى قه‌بوڵ ده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نيه‌تى بۆ جگه
له خوداى په‌روه‌ردگار بێت ئه‌وه خوداى په‌روه‌ردگار لێى قبوڵ ناكات ، وه باش‌ترين
كات بۆ شه‌ونوێژكردن سێ يه‌كى ئاخرى شه‌وه ، واته شه‌و بكه‌ينه سێ به‌ش به‌شى سێ
يه‌ميان له‌م سێ به‌شه له گشتى خێرتره كه ده‌كاته پێش بانگى به‌يانى به چه‌ند
كاتژمێرێك چونكه له‌و كاته دا خوداى په‌روه‌ردگار دێته ئاسمانى دونيا ده‌فه‌رموێت
: ئايا هيچ كه‌سێك هه‌يه داوا له من بكات تاوه‌كو وه‌ڵامى بده‌مه‌وه ، وه له‌و
كاته‌دا خه‌ڵك خه‌وتوون مرۆڤ نوێژه‌كه‌ى زۆر به دڵسۆزى بۆ خوداى خۆى ده‌كات و به
دوور ده‌بێت له ريا و سومعه ، وه هه‌روه‌ها شيخ ناصر الدين الالبانى ڕه‌حمه‌تى خوداى
په‌روه‌ردگارى لێبێت ، ده‌فه‌رموێت : شه‌و نوێژ بهيازده ڕكعهت ده‌كرێت ، يان به
سێزده ركهعهت ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بيه‌وێت يازده ركعه‌ت بكات ، دوو ركهعهت دوو
ركهعهت ده‌كات ، پاشان له كۆتاييدا يه‌ك ركهعهت ده‌كات كه پێى ده‌ڵێن ووتر ،
بۆ زياتر زانيارى سه‌يرى كتابى (التعليقات الرضية على الروضة الندية) بكه (ج1،ص317
-318). وه هۆكارى نوێژى ووتر ئه‌وه‌يه كه پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : خوداى په‌روه‌ردگار تاكه و تاكيشى پێ
خۆشه ، وه هه‌روه‌ها شه‌و نوێژ دروسته له سه‌ره‌تاى شه‌ويش بكرێت يان له ناوه‌ڕاستى
شه‌و به‌ڵام كۆتايى شه‌و له هه‌مووى خێرتره هه‌ر وه‌كو باسمان كرد . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |