فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌ر مازهڵهيهك بكوژێت گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌ر
مازهڵهيهك بكوژێت قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
): ( مَنْ قَتَلَ وَزَغَةً فِى أَوَّلِ ضَرْبَةٍ كتب له مائة حسنة ، و من قتلها فى
الضربة الثانية ، فله كذا و كذا حسنة ، و إن قتلها فى الضربة الثالثة ، فله كذا و كذا
حَسَنَةٍ ) (صحيح الجامع الصغير و زيادته :6460). واته: پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى: هه‌ر كه‌سێك سهرمازهڵهيهك بكوژێت به لێدانێك ، بۆ نمونه
: ئه‌گه‌ر ويستى به دارێك بيكوژێت با هه‌وڵ بدات به‌يه‌كه‌م جار بيكوژێت كاتێك داره‌كه‌ى
لێ ده‌دات ، زانايان ده‌ڵێن هۆكارى ئه‌م جۆره كوشتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو شت ،
يه‌كه‌ميان : له‌وانه‌يه ئه‌گه‌ر هاتوو به يه‌كه‌م لێدان به ده‌ستت نه‌كوژرێت يهكسهر
هه‌ڵبێت و له ده‌ستت ڕابكات پاداشته‌كه‌ت له ده‌ست بچێت ، وه يان مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌يه
ئه‌گه‌ر به يه‌ك جار بيكوژێت ئازارى كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ى كه‌وا به دوو لێدان يان
زياتر بيكوژێت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ئه‌گه‌ر
ويستتان شتێك بكوژن به جوانترين شێوه بيكوژن و زۆر ئازارى مه‌ده‌ن . كه‌واته هه‌ر كه‌سێك به يه‌كه‌م لێدان
بيكوژێت پاداشتێكى بێ ئه‌ژمارى بۆ هه‌يه ، وه هه‌ركه‌سێك سهرمازهڵهكه به دوو
لێدان بكوژێت واته به لێدانى دووه‌م له ده‌ستى بكوژرێت ، پاداشتێكى زۆرى بۆ هه‌يه
، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ى پاداشتى ئه‌و كه‌سه نابێت كه به يه‌كه‌م لێدان ده‌يكوژێت
، وه هه‌ر كه‌سێك به سێيهمين لێدان بيكوژێت پاداشتى زۆرى بۆ هه‌يه . له‌م فه‌رمووده پيرۆزه دا پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هانى موسوڵمانان ده‌دات كه‌وا هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره
گيانداره‌ى بينى بيكوژێت ، به شێوه‌يه‌ك كه هه‌ر بينى زۆر به توندى لێى بدات و يهكسهر
بمرێت ، وه زانايان ده‌ڵێن هۆكارى كوشتنى ئه‌م حهيوانه ئه‌وه‌يه حهيوانێكى پيس
و ژههردارهو ، وه له‌و كاته‌ى پێغه‌مبه‌ر ئيبراهيم (عليه السلام) كاتێك موشريكهكان
خستيانه ناو ئاگر ، ئه‌م سهرمازهڵهيه فووى له ئاگره‌كه ده‌كرد تاوه‌كو ئاگره‌كه
زياتر خۆش بێت و گڕ بگرێت. وه ووشه‌ى (الوزغة) هه‌ندێك له زانايان
ده‌ڵێن به ماناى (سامٍّ أبرص) واته حهيوانێكى به‌ڵه‌ك و ژه‌هردار ، كه به كوردى
پێى ده‌ڵێن سه‌رمازه‌ڵه ، ئه‌و حهيوانهى كه به‌سه‌ر ديوار و سه‌قفى خانوو دێت و
ده‌چێت . وه هه‌ندێكيان ده‌ڵێن ( الوزغة ) به ماناى
(التى تأخذ ضرع الناقة و تشرب من لبنها) واته : ئه‌و حهيوانهى كه‌وا گوانى ووشتر
، يان غه‌يرى ووشتر ده‌گرێت و شيرهكهى لێ ده‌خوات ، كه به كوردى پێى ده‌ڵێن بزن
مژ . به‌ڵام ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست دار بێت له‌م فه‌رمووده‌يه
ماناى يه‌كه‌مه ، كه پێى ده‌ڵێن به كوردى سه‌رمازه‌ڵه ، كه حهيوانێكى سه‌ر خڕه
له‌سه‌ر زگى ده‌خشێت و چوار لاقى هه‌يه و ، وه كلكێكى درێژى هه‌يه ، و زۆر زۆر گه‌وره
نيه ، وه ڕه‌نگێكى بۆرى هه‌يه وه سه‌رى زۆر جار به‌رز و نزم ده‌كات . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |