گه‌وره‌يى و پاداشتى موسوڵمانه‌ هه‌ژار و بێ تواناكان له‌ ڕۆژى دواييدا

گه‌وره‌يى و پاداشتى موسوڵمانه‌ هه‌ژار و  بێ تواناكان له‌ ڕۆژى دواييدا

عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، قَالَ : ( قُمْتُ عَلَى بَابِ الْجَنَّةِ ، فَكَانَ عَامَّةُ مَنْ دَخَلَهَا الْمَسَاكِينَ ، وَأَصْحَابُ الْجَدِّ مَحْبُوسُونَ ، غَيْرَ أَنَّ أَصْحَابَ النَّارِ قَدْ أُمِرَ بِهِمْ إِلَى النَّارِ ، وَقُمْتُ عَلَى بَابِ النَّارِ ، فَإِذَا عَامَّةُ مَنْ دَخَلَهَا النِّسَاءُ ) (متفق عليه ).

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : من راوه‌ستام له‌سه‌ر ده‌رگاى به‌هه‌شت له‌ شه‌وى ئيسرا و ميعراج دا ، سه‌يرى به‌هه‌شتم كرد بينيم زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى چووبوونه‌ ناو به‌هه‌شت هه‌ژار و بێ تواناكان بوون ، وه‌ ئيمانداره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانم بينى ڕاوه‌ستێنرابوون له‌ بيابان دا حيسابيان له‌گه‌ڵ ده‌كرا هێشتا نه‌چوو بوون بۆ به‌هه‌شت چونكه‌ به‌ هۆى زۆرى پاره‌ و ماڵيان له‌ دونيادا حيسابيان درێژ بوو ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت : مرۆڤ له‌ ڕۆژى دواييدا لێى ده‌پرسن ئايه‌ ئه‌و ماڵه‌ت چۆن به‌ ده‌ست هێنا وه‌ له‌ چيت سه‌رف كرد ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ فه‌قيره‌كان پێشى ده‌وڵه‌مه‌نه‌دكان ده‌چن بۆ به‌هه‌شت ، چونكه‌ ماڵ و سامانێكى ئه‌وه‌نده‌ زۆريان نيه‌ تاوه‌كو حيسابيان له‌سه‌ر له‌گه‌ڵ بكرێت .

وه‌ كافره‌كان ده‌بردران بۆ ناو ئاگر ، به‌ڵام ئيمانداره‌ هه‌ژاره‌كان هه‌روه‌كو باسمان كرد ئه‌وان هه‌ر زوو ده‌چن بۆ به‌هه‌شت ، وه‌ ئيمانداره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌نديان ڕاگيرابوون و حيسابيان له‌گه‌ڵ ده‌كرا بۆيه‌ دوا كه‌وتبوون له‌ زوو چوونه‌ به‌هه‌شت ، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : له‌ ده‌رگاى دۆزه‌خ سه‌يرم كرد زۆربه‌ى ئه‌هله‌كه‌ى ژن بوون ، چونكه‌ زۆربه‌ى ئافره‌ته‌كان هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : زۆر چاكه‌كانى مێردى خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌يان هه‌زار چاكه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر يه‌ك خراپه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن گشت چاكه‌كانى مێردى خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن ، كه‌واته‌ هه‌ر ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ مێردى خۆى باش بێت و له‌ كارى چاكدا سه‌رپێچى نه‌كات ، ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت و خوداى په‌روه‌ردگار لێى ڕازى ده‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئافره‌تێكى ئيماندار و خواپه‌رست بێت ، چونكه‌ زۆر ئافره‌ت هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ مێردى باشه‌ به‌ڵام ئافره‌تێكى بێ شه‌رم و به‌ره‌ڵايه‌ ، كاتێك له‌ ماڵه‌كه‌ى ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ جلێكى ڕووت و ته‌سك له‌به‌ر ده‌كات و وه‌ سه‌ر و پرچى خۆى ڕووت ده‌كات و ، وه‌ خۆشترين بۆن له‌ خۆى ده‌دات و وه‌ به‌بێ مه‌حره‌م ده‌چێته‌ ده‌ر ، ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مێرديشيان باش بن ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌رباره‌يان ده‌فه‌رموێت : ( إلْعَنُوهُنَّ ) واته‌ : له‌عنه‌تيان لێ بكه‌ن چونكه‌ به‌ جلێكى رووت و ته‌سك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، وه‌ فه‌رموويه‌تى هه‌ر ئافره‌تێك بۆنى خۆش له‌ خۆى بدات پاشان بچێته‌ ناو پياوى بێگانه‌ ، ئه‌م بۆنه‌ خۆشه‌ى لێ بكه‌ن ئه‌مه‌ ئافره‌تێكى زينا كه‌ره‌ .

به‌ڵام هه‌ر ئافره‌تێك ئيماندار بێت وه‌ خوداى په‌روه‌ردگار بپه‌رستێت ، وه‌ له‌گه‌ڵ مێردى باش بێت ، وه‌ جل و پۆشاكێكى شه‌رعى له‌به‌ر بكات ، وه‌ ئافره‌تێكى به‌ شه‌رم و حه‌يا بێت ، ئه‌مه‌ ئافره‌تێكى به‌ڕێزه‌ له‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار ، يه‌كێكه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌وا خوداى په‌روه‌ردگار به‌ ره‌حمه‌تى خۆى ده‌يان خاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، بۆ نمونه‌ يه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ ئيماندارانه‌ى كه‌وا خوداى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانى پيرۆز دا مه‌دحى كردوه‌ ، خێزانى فيرعه‌ونى ميسر بوو ، وه‌ دايكى عه‌مارى كورى ياسر هه‌ر له‌ دونيا مژده‌ى به‌هه‌شتيان پێ به‌خشرا ، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ ئالى ياسرى ده‌فه‌رموو : ( اصبروا آل ياسر فإن موعدكم الجنة ) واته‌ : ئارام بگرن ئه‌ى خزم و كه‌سى ياسر له‌ به‌هه‌شت يه‌كتر ده‌بينينه‌وه‌ ، وه‌ زۆر ئافره‌تى تر هه‌يه‌ كه‌وا خۆشه‌ويستى خودان ، بۆيه‌ پێويسته‌ گشت ئافره‌ته‌ موسولمانه‌كان شوێن ئه‌وان بكه‌ون ، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌وان ره‌زامه‌ندى خوداى په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ست بێنن .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی