فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى ته‌نها پشت به‌ستن به خوداى په‌روه‌ردگار له هه‌موو كارێكدا گه‌وره‌يى و پاداشتى ته‌نها پشت به‌ستن
به خوداى په‌روه‌ردگار له هه‌موو كارێكدا قَالَ النَّبِيُّ ( صلی الله علیه وسلم
) ( عُرِضَتْ عَلَيَّ الْأُمَمُ فَجَعَلَ يَمُرُّ النَّبِيُّ مَعَهُ الرَّجُلُ ، وَالنَّبِيُّ
مَعَهُ الرَّجُلَانِ ، وَالنَّبِيُّ مَعَهُ الرَّهْطُ ، وَالنَّبِيُّ لَيْسَ مَعَهُ
أَحَدٌ ، وَرَأَيْتُ سَوَادًا كَثِيرًا سَدَّ الْأُفُقَ ، فَرَجَوْتُ أَنْ تَكُونَ
أُمَّتِى ، فَقِيلَ هَذَا مُوسَى وَقَوْمُهُ ، ثُمَّ قِيلَ لِى : انْظُرْ ، فَرَأَيْتُ
سَوَادًا كَثِيرًا سَدَّ الْأُفُقَ ، فَقِيلَ لِى انْظُرْ هَكَذَا وَهَكَذَا ، فَرَأَيْتُ
سَوَادًا كَثِيرًا سَدَّ الْأُفُقَ ، فَقِيلَ هَؤُلَاءِ أُمَّتُكَ وَمَعَ هَؤُلَاءِ
سَبْعُونَ أَلْفًا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ بِغَيْرِ حِسَابٍ " ، " هُمُ الَّذِينَ
لَا يَتَطَيَّرُونَ ، وَلَا يَسْتَرْقُونَ ، وَلَا يَكْتَوُونَ ، وَعَلَى رَبِّهِمْ
يَتَوَكَّلُونَ " ، فَقَامَ عُكَّاشَةُ بْنُ مِحْصَنٍ ، فَقَالَ : ادْعُ اللهَ
أَنْ يَجْعَلَنِى مِنْهُمْ ، قَالَ: اللَّهُمَّ اجْعَلْه مِنْهُمْ ، ثم قام رجل فقال
: ادْعُ اللهَ أَنْ يَجْعَلَنِى مِنْهُمْ ،
فَقَالَ : سَبَقَكَ بِهَا عُكَاشَةُ ) متفق عليه . واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ئومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ پێغهمبهرهكانيان نيشانى من دران ، من
پێغه‌مبه‌رێكم بينى ته‌نها يه‌ك كه‌سى له‌گه‌ڵى ده‌ڕۆيشت و ئيمانى پێ هێنابوو له ناو
گشت ئومهتهكهيدا ، وه پێغه‌مبه‌رێكم بينى ته‌نها دوو كه‌سى له‌گه‌ڵ دابوون و ئيمانيان
پێ هێنابوو ، وه پێغه‌مبه‌رێكم بينى ته‌نها چه‌ند پياوێك ئيمانيان پێ هێنابوو ، وه
پێغه‌مبه‌رێكم بينى هيچ كه‌سى له‌گه‌ڵ نه‌بوو و ئيمانيان پێ نه‌هێنابوو ، خوێنه‌رى
به‌رێز : ئه‌م فه‌رمووده‌يه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا زۆرينه به‌ڵگه نيه
له‌سه‌ر حهقيهتى ، چونكه زۆر كه‌س وا تێ ده‌گات خه‌ڵك زياتر شوێن كێ بكه‌ون ئه‌وا
ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر حه‌قه ، نه‌خێر زۆربه‌ى جار وانيه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خودا
( صلی الله علیه وسلم ) له‌م فه‌رمووده‌يه ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌رى وا هه‌يه
هيچ كه‌س شوێنى نه‌كه‌وتووه و ئيمانيان پێ نه‌هێناوه ، كه‌واته ئايه ده‌توانين
بڵێين ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ناحه‌ق بووه بۆيه كه‌س شوێنى نه‌كه‌وتووه نه‌خێر په‌نا
به‌خوا به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه ناحه‌ق بوونه‌و شوێن ڕێچكه‌ى شه‌يتان كه‌وتبون نه‌ك شوێن
ڕێگه ڕاسته‌كه‌ى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ، كه‌واته ئه‌مڕۆش كه ده‌بينين ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر
ڕێباز‌و سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ڕۆن ، به‌ڵام به‌بێ حزبايه‌تى
و مه‌به‌ستێكى سياسى دونيايى ده‌بينين ڕێژهيان كه‌متره له‌وانه‌ى له‌سه‌ر ڕێبازى
ماركسيه‌ت و لادينى ده‌ڕۆن ، يان ئه‌وانه‌ى
كه ئاينى ئيسلاميان كردوه‌ته وه‌سيله‌يه‌ك بۆ به ده‌ست هێنانى ده‌نگ و كۆكردنه‌وه‌ى
ڕێژه‌ى زۆر بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به كورسى و ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌ست هێنانى بودجه‌ى باش
. پاشان پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رمووى كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى زۆرم بينى به‌شێكى ئاسمانيان دا پۆشى بوو به هۆى
زۆريان حه‌زم ده‌كرد ئه‌وانه ئومه‌تى من بن ، به‌ڵام پێم ووترا ئه‌وه موسايه له‌گه‌ڵ
قه‌ومه‌كه‌ى خۆى ، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌م كه‌سانه بوون كه ئيمانيان پێ هێنابوو وه
دينه‌كه‌يان نهگۆريبوو ، پاشان پێيان ووتم : سه‌ير بكه بينيم خه‌ڵكێكى زۆر له زۆريان
ڕه‌ش ده‌كران و به‌شێكى ئاسمانيان داگرتبوو ، پاشان پێيان ووتم سه‌يرى لاى راست و چه‌پت
بكه ، بينيم خه‌ڵكانێكى زۆر به‌شێكى ئاسمانيان داگرتبوو ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه كه‌وا
ئومه‌تى ئيسلام له جوله‌كه‌كان زياترن بۆ چونه به‌هه‌شت ، پاشان به پێغه‌مبه‌ريان
ووت ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانه‌ى ده‌بينى ئومه‌تى تۆن ، وه له
ناو ئه‌وانه دا حه‌فتا هه‌زار كه‌س به‌بێ حيساب ده‌چنه به‌هه‌شت به‌بێ ئه‌وه‌ى حيسابيان
له‌گه‌ڵ بكرێت ، به‌ڵام سيفه‌تى ئه‌م حه‌فتا هه‌زار كه‌سه ئه‌وه‌يه باوه‌ڕيان به
هه‌ڵفڕاندنى ته‌ير نيه بۆ خێر و شه‌ڕ ، چونكه زۆر كه‌س هه‌بوون له خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر
بيان ويستبايه سه‌فه‌رێك بكه‌ن ، ئه‌وا تهيرێكيان ده هێناو هه‌ڵيان ده‌فڕاند ئه‌گه‌ر
تهيرهكه به‌لاى چه‌پ دا رۆيشتبايه ئه‌وا سهفهرهكهيان نه‌ده‌كرد وه ئه‌گه‌ر
به‌لاى ڕاستيان دا ڕۆيشتبا سهفهرهكهيان به باش داده‌نا ، ئه‌م جۆره بيروباوه‌ڕه
شيركه و كوفره ، چونكه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوداى په‌روه‌ردگاره هيچ مه‌خلوقێك
خێر‌و چاكه‌ى به ده‌ست نيه ، يان لادانى شه‌رى به ده‌ست نيه ، وه سيفه‌تى دووه‌ميان
له‌م حه‌فتا هه‌زار كه‌سه ئه‌وه‌يه كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون داواى قورئان خوێندن يان
دوعا خوێندن له‌هيچ كه‌سێك ناكه‌ن لهسهريان بخوێنێت ، به‌ڵكو ته‌نها پشتيان به خوداى
خۆيان ده‌به‌ستن و داوا ته‌نها له‌و ده‌كه‌ن ، وه سيفه‌تى سێيه‌ميان ئه‌وه‌يه كاتێك
نه‌خۆش ده‌كه‌ون داوا له هيچ كه‌سێك ناكه‌ن بێن داغيان بكه‌ن به‌ئاگر و چاره‌سه‌رى
نه‌خۆشيه‌كه‌يان بكه‌ن ، سيفه‌تى چواره‌ميان ئه‌وه‌يه ته‌نها پشت به خوداى په‌روه‌ردگار
ده‌به‌ستن و پشت به هيچ شتێك جگه له خوداى په‌روه‌ردگار نابه‌ستن چونكه خوداى په‌روه‌ردگار
له قورئانى پيرۆز دا ده‌فه‌رموێت: ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ
) (الطلاق : 3) واته : هه‌ر كه‌سێك پشت به خوداى په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت خوداى په‌روه‌ردگار
به كيفايهتى ئه‌وه‌و له هه‌موو شتێك ڕزگارى ده‌كات . پاشان ( عُكَّاشه ) ڕه‌زاى خوداى په‌روه‌ردگارى
لێ بێت هه‌ستاو فه‌رمووى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) داوا بكه
له خوداى په‌روه‌ردگاركه من له يه‌كێك له‌و حه‌فتا هه‌زاره حيساب بكات ، پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) دوعاى بۆ كردوو فه‌رمووى خودايه گيان عوكاشه با يه‌كێك
بێت له‌و حه‌فتا هه‌زار كه‌سه ، وه له ريوايه‌تێكى
تر دا پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) پێى ده‌فه‌رموێت : تۆ يه‌كێكى له‌وانه
، پاشان له دواى عوكاشه پياوێكى تر هه‌ڵساو ووتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله
علیه وسلم ) داوا له خوداى په‌روه‌ردگار بكه با منيش يه‌كێك بم له‌وانه ، پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى عوكاشه له‌م شته‌دا پێش تۆ كه‌وتوو ئه‌و زووتر
داواى كرد . كه‌واته : موسوڵمانى به‌ڕێز پێويسته بزانين
كه‌وا پشت به‌ستن ته‌نها به خودا له‌كاتى خۆشى و ناخۆشى دا ئه‌م پاداشته گه‌وره‌يه‌ى
پێوه به‌نده ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت ببه‌ستى به دار تاوك و ناڵى كه‌ر و په‌ڕۆى سه‌وز
و قه‌برى پياوچاكان و وه زۆر شتى تر ، ئه‌وه بزانه تۆ شركێكى گه‌وره‌ت كردووه‌و
ده‌بێت هه‌ر به په‌له داواى لێ خۆشبوون بكه‌يت له خوداى په‌روه‌ردگار ، پێش ئه‌وه‌ى
له‌سه‌ر ئه‌م بيروباوه‌ڕه پوچه بمرى ، زۆر كه‌س هه‌يه ئێستاش پهڕۆكى سه‌وز له
باسكى منداڵه‌كانى ده‌به‌ستێت ، يان له ناو سهيارهكهى ده‌به‌ستێت به مه‌به‌ستى
ئه‌وه‌ى كه‌وا بپارێزێت له چاوو زار و به‌ڵا و ناخۆشى ، خوێنه‌رى به‌ڕێز بزانه ئه‌وه‌ى
مرۆڤ له چاوو زار‌و به‌ڵا و ناخۆشى ده‌پارێزێت ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگاره جگه له
خوداى په‌روه‌ردگار هيچ كه‌سێك ناتوانێت ناخۆشى له خۆيان لابده‌ن تاوه‌كو له تۆ لابده‌ن
. به تايبه‌تى په‌ڕۆكێكى بێ ده‌سه‌ڵات و
بێ گيان ، يان ناڵه كه‌رێكى هه‌ڵواسراو به مه‌به‌ستى گێڕانه‌وه‌ى چاو و زار ، ئه‌م
جۆره شتانه په‌يوه‌نديان به دينى ئيسلامه‌وه نيه ، به‌ڵكو ئه‌مه دينى موشريكهكانه
، هه‌ر بۆيه لهوفهرموودهى كه باسمان كرد بينيمان كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه
به‌بێ حيساب ئه‌و كه‌سانه‌ن كه داواى قورئان خوێندنيش له‌كه‌س ناكه‌ن كه لهسهريان
بخوێندرێت له‌كاتى نه‌خۆشيان ، ئه‌گه‌ر چى قورئان خوێندن له‌سه‌ر نه‌خۆش دروسته و
ڕێ پێ دراوه ، به‌ڵام ئه‌م جۆره كه‌سانه ئه‌وه‌نده پشت به‌خوداى خۆيان ده‌به‌ستن
داواى قورئان خوێندنيش له غه‌يرى خۆيان ناكه‌ن ، كه‌واته : ده‌بێت حاڵى ئه‌و كه‌سانه
چۆن بێت كه داواى خۆڵى قه‌برى پياوچاكان ده‌كه‌ن ، يان په‌ڕۆى سهرگۆرى پياوچاكان به خۆيان و ماڵ و مناڵ و سهيارهيان هه‌ڵده‌واسن
، كه‌واته ده‌بێت هه‌موومان شوێن ئايه‌ته پيرۆزه‌كانى خوداى په‌روه‌ردگار بكه‌وين
و شوێن فه‌رمووده ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) بكه‌وين ،
به دوور بكه‌وينه‌وه له شرك و خورافه‌ت و په‌ڕۆ په‌رستى و نوشت په‌رستى و قه‌بر
په‌رستى ، ته‌نها پشت به خوداى په‌روه‌ردگار ببه‌ستين و هيچ شتێكى بۆ نه‌كه‌ينه شه‌ريك
. ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |