فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم
): ( مَا شَيْءٌ أَثْقَلُ فِى مِيزَانِ الْمُؤْمِنِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ خُلُقٍ
حَسَنٍ ) صحيح الادب مفرد. واته: پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رموويه‌تى: هيچ شتێك نيه له ته‌رازووى مرۆڤ له ڕۆژى دواييدا قورس‌تر بێت
له ڕه‌وشت جوانى. كه‌واته: له‌م فه‌رمووده‌يه دا بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌وشت جوانى پاداشتێكى زۆر گه‌وره مرۆڤ له‌سه‌رى وه‌رده‌گرێت له
ڕۆژى دوايدا ، وه ڕه‌وشت جوانى ئه‌وه‌يه كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك باشبێت و چاكهيان
له‌گه‌ڵ بكات خه‌ڵك له ژێر ده‌ست و زمانى سه‌لامه‌ت بن ، وه زۆر فه‌رمووده‌ى تر هه‌يه
كه پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) باسى گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى
كردوه له‌وانه: ( أَكْمَلُ الْمؤْمِنِينَ إِيماناً أحْسَنُهُمْ خُلُقَاً ) (حديث
صحيح ) واته: تهواوترينى ئيمانى ئيمانداران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوڕهوشتيان جوانه
، وه فه‌رموويه‌تى: ( إِنَّ المؤمنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ
القَائِمِ ) ( صحيحه الالبانى فى صحيح ابن حبان ) واته: ئيمان‌دار به هۆى خوڕه‌وشت
جوانى ئه‌جر و پاداشتى ده‌گات به ئه‌جرى كه‌سانى ڕۆژوو گروو شه‌و نوێژ خوێن . وه ده‌فه‌رموێت : ( أَكْثَرُ مَا يُدْخِلُ النَّاسَ الْجَنَّةَ تَقْوَى اللَّهِ وَحُسْنُ الْخُلُقِ ) ( صحيح الادب المفرد ) واته: زۆرترين و باش‌ترين عيبادهت كه مرۆڤ بباته به‌هه‌شت له خوا ترسانه ، وه خوڕه‌وشت جوانيه ، وه زۆر فه‌رمووده‌ى تر هه‌يه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشت جوانى و گه‌وره‌يى و پاداشتى ، داواكراين له خوداى په‌روه‌ردگار ڕه‌وشتمان جوان بكات به‌رامبه‌ر به دينهكهى وه به‌رامبه‌ر به نێردراوه‌كه‌ى وه به‌رامبه‌ر گشت موسوڵمانان ، ئامين . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی |