فەزڵ و پاداشتی خێر و بەخشین

فەزڵ و پاداشتی خێر و بەخشین

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين،والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه الى يوم الدين .

خوشك وبرا به ڕێزه كانم: يه كێك له و به ها زۆر گرنگ وگه ورانه ى كه له ئايينى پيرۆزى ئيسلامدا زۆر گرنگى پێ دراوه بريتى يه له پاراستنى حه بلى برايه تى، كه چه ندين ئايه ت و فه رمووده ڕاستێتى ئه مه به ديار ده خه ن . جا يه كێك له و كاره زۆر پيرۆزانه كه ئه م حه بلى برايه تى و پێكه وه ژيانه پته وتر ده كات بريتى يه له خێرو يارمه تى بۆ هه ژاران و ده ست كورتان ونه داران .

خوێنه رى به ڕێز:

خێرو يارمه تى باسى زۆر له خۆ ده گرێت وده رگامان زۆر به ڕوودا ده كاته وه ، به ڵام ئه وه ى كه من كورته يه كى له خزمه ت جه نابتاندا باس ده كه م پاداشتى خێرو صه ده قه يه بۆ خوشك وبرا نه داره كانت، بۆ ئه وه ى بگه يته ئه و بڕوايه ى كه هه موومان له ته رازوى شه رعدا يه ك كێشمان هه يه مه گه ر به له خوا ترسان و كارى چاك و جوان كێشمان به سه نگ بكه ين، وه بشزانيت هه ژارى و ده ست كورتى به رامبه رت به ڵگه نى يه له سه ر ئه وه ى له تۆ كه متره ، وه بوونى سه روه ت و ماڵ و پاره ى تۆش به ڵگه نييه كه له و زياتري، جا به يارمه تى خواى گه وره باسى خێر و يارمه تى له چه ند خاڵێكدا كورت ده كه مه وه بۆ ئه وه ى به خوێندنه وه ى كه مێك له خه وى غه فڵه تى ڕه زيلى وده ست نوقاوى بێينه ده ر .

يه كه م: خێرو يارمه تى پاداشتى ( 1 به 700)ه :

خواى گه وره ده فه رمووێت:  (مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) [البقرة : 261].خواى گه وره و ميهره بان نمونه يه ك ده هێنێته وه بۆ ئه و كه سانه ى ماڵ ده به خشن له پێناوى و مه به ستيان ڕه زامه ندى ئه وه و سوود گه ياندنى به هه ژاران وه كو فه رمووى: نمونه ى ئه و كه سانه ى كه ماڵى خۆيان ده به خشن له پێناو خواى گه وره دا وه كو ده نكه گه نمێك وايه كه حه وت گوڵ بكات وهه ر گوڵه ى سه د ده نكى تێدا بێت، (واته پاداشتى خێر وچاكه يه ك به حه وت سه ده )، وه خواى گه وره ويستى لێ بێت بۆهه ركه سێك له وه يش زياتر پاداشتى ده داته وه .

خوێنه ره ئازيزه كان:


با ته ماشا بكه ين په روه ردگار چه نده ده وڵه مه نده له چاكه كردن له گه ڵماندا، به شێوه يه ك له به رامبه رى يارمه تييه ك كه ده يده ن به هه ژارو نه دارێك، كه كه مه و به هۆيه وه خۆشه ويستى لاى ئه و هه ژاره ده بين، كه چى خواى گه وره به عيباده تى وه رده گرێت إن شاء الله وه چه ندين قات پاداشتمان ده داته وه له سه رى .وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له باسى زيادبوون وگه وره بوونى خێرو صه ده قه و يارمه تيدا ده فه رموێت: (من تصدَّقَ بِعَدلِ تمرةٍ مِن كَسبِ طَيِّبٍ ولايُصعَدُ إلى اللهِ الاّ الطيبَ فإنَّ الله يَتَقَبَّلُها بِيَمينِهِ ثُمّ يُرَبِّها لِصاحِبِها كما يُرَبي أَحدُكُم فلوَّهُ مثل الجبل) (صحيح البخارى، إرواء الغليل: 3/393، مشكاة المصابيح، صحيح الترغيب والترهيب: 856 ). واته : هه ركه سێك به ئه ندازه ى له ته خورمايه كى حه ڵاڵ خێر بكات- كه خواى گه وره جگه له حه ڵاڵ هيچ شتێكى تر وه رناگرێت- ئه وا خواى گه وره به ده ستى راستى وه رى ده گرێت وگه وره ى ده كات بۆ خاوه نه كه ى تا به ئه ندازه ى شاخێكى لێ دێت، هه روه كو چۆن يه كێك له ئێوه بێچوه ئه سپه كه ى گه وره ده كات.سوپاس وستايش بۆ خواى گه وره كه ئه وه نده ڕه حمه تى پڕ لێشاوه ، وه خواى گه وره دڵه كانمان جۆش وخرۆش دات بۆ يارمه تى دانى هه ژاران و به زه يى هاتنه وه به نه داراندا .

دووه م: خێر و يارمه تى تاوان ده شواته وه و نايهێڵێ:

له پاداشتى يه كه مدا خواى گه وره چاكه كانى بۆ چه ندين جاركردوين، به ڵام لێره دا موژده ى دووه مى ئه وه يه كه هۆكارێكه بۆ سڕينه وه ى تاوانه كانمان إن شاء الله، وه ك سه روه رمان (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت:  (والصدقةُ تُطفِيءُ الخطيئةَ كما يُطْفيءُ الماءُ النارَ) (صحيح الترغيب والترهيب: 868) .. واته : وه خێر و يارمه تى تاوان ده كوژێنێته وه و ده شواته وه ، هه روه كو چۆن ئاو ئاگر ده كوژێنێته وه . به ڕاستى حه يفه بۆ ئوممه تێك له وێنه ى ئه م موژده خۆشانه ى كرابێت به خه ڵات به ڵام بێ خه به ر بێت، پرسيارێك ده كرێت كه ئايا ده بێت چه ندان منداڵى هه تيو و ئافره تى بێوه ژنى نه دارا هه بن له م شارو وڵاته ى ئێمه دا كه به هه ژارى ژيان ده گوزه رێنن، به ڵام له به رامبه ردا چه ندان ده وڵه مه ندى خاوه ن سامانى بێ ژماره هه ن، ئه گه ر ئاوڕێك بده نه وه به لاياندا و كه مێك خه مى ده ست كورتييان له سه ر سووك بكه ن، ئه وا بارى هه ژارى كه متر ده بێته وه و له به رامبه ريشدا ئه مان ده گه ن به و پاداشته گه وره يه ى كه كه مێكمان ده رباره ى باسكرد . كه وا بوو ئه و حه قه مان واله ئه ستۆدا كه ئه گه ر هه ژارێكمان هه ست پێكرد يارمه تى بده ين ئه گه ر كه مێكيش بێت، چونكه به و به خشينه دڵى خۆش ده بێت، وه ئاشكراشه هيچ چاكه يه ك به ئه ندازه ى خێر و صه ده قه خۆشى ناخاته ناو دڵى هه ژارنه وه ، چونكه بارى قورسى ئه و نه بوونييه ، پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (أفضلُ الأعمالِ أنْ تدخُل على أخيك سروراً أو تقضي عَنْهُ دَيْناً أو تُطْعِمهُ خُبزاً) (صحيح الجامع: 1096، سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1494).. واته : چاكترين كرده وه ئه وه يه كه خۆشى وشادييه ك بخه يته ناو دڵى برايه كته وه ، يان قه رزارى يه كى بۆ بده يته وه ، يان خواردنى پێ بده يت ئه گه ر له ته نانێكيش بێت .هه ژارى واهه يه له به ر نه بوونى سواڵ ده كات و ده ست له خه ڵكى پان ده كاته وه به و چاكه يه ى كه تۆ له گه ڵيدا ده يكه يت، ئه گه ر واز له سواڵ و دزى و خراپه كارى بهێنێت، تۆ إن شاء الله پاداشتت بۆ ده نوسرێ، چونكه هۆكارێك بووى بۆ ده رباز كردنى ئه و برايه ت له شوێن كه وتنى شه يتان و چه ندين تاوان . كه وابوو باته ماشا بكه ين هه ر له باسى پاداشتى صه ده قه دا وا چه ند جۆر خێرو پاداشت به ده ست ده هێنيت، ئه گه ر مه به ستت خواى گه وره بێت و نه فس و دڵ و ده رونت خاوێن كردبێته وه له ڕياو ناوبانگ ده ركردن .

سێيه م: صه ده قه و يارمه تى به ربه سته له نێوان خاوه نه كه ى و دۆزه خدا :

له ڕۆژى پڕ شه رمه زارى قيامه تدا كه خۆزگه ى ئه وه ده خوازين چاكه كانمان زياتر بوايه ، چاكه و خێر و يارمه تى دواى ڕه حمه تى په روه ردگار دێن به هانامانه وه و قوتارمان ده كه ن به ئيزنى خوا، وه ده بنه به ربه ستێك له نێوان ئێمه و دۆزه خدا .چۆن خێرو صه ده قه نابێته به ربه ست له كاتێكدا چه ندين نه فس به هۆى ئه و يارمه تييه وه له چه ندين مه ترسى ده ربازيان ده بێت .چۆن چاكه كردن له گه ڵ نه داراندا هۆكارى ره زامه ندى خواى گه وره نييه ، له كاتێكدا نه فسى موسڵمان به ڕێزترو پايه دارتره له كه عبه ى پيرۆز؟ چۆن يارمه تيدان و ده ست هێنان به سه ر هه تيواندا هۆكارى گه يشتنه به هه شت و بوون به دراوسێى ڕه سولى ئه كره م (صلی الله علیه وسلم) نييه ، له كاتێكدا چه ندين ئايه ت ديفاع له مافى هه تيوان ده كات؟ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (إجْعلوا بَينكُم وبَينَ النارِ حِجاباً وَلَو بِشِقِّ التَمرةٍ) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 897، وصحيح الجامع الصغير: 153) .واته : به ربه ستێك له نێوان خۆتان وئاگردا دابنێن، يان دروست بكه ن بۆ ئه وه ى له چنگى قوتاربن ئه گه ر به له ته خورمايه كيش بێت . ئه وه تێ ده گه ين كه هه ر كات يارمه تى هه ژارێكمان دا به كه مى نه زانين، ماده م په روه ردگار خێره كان په روه رده ده كات و زيادى ده كات، ماده م ته رازووى دواڕۆژ كه متر له مسقاڵه زه ڕه يه ك ده خوێنێته وه ، ماده م له و ڕۆژه دا پێويستمان به كه متر له له تى خورمايه ، ماده م به ربه سته له نێوان خۆمان و ئاگرى پڕ ئێشى دۆزه خدا، ده با په له بكه ين و له چنگى ئاگرينى ئه و خۆمان بهێنينه ده ر، وه به ئه نجامدانى كارى جوان و ڕازى كردنى خواى گه وره بگه ينه ئه و به هه شته ى كه بۆ كه بۆ چاكه كاران ئاماده كراوه إن شاء الله .

خوشك و براى به ڕێزم:

له كۆتايى ئه م خاڵه دا ئه وه تێ ده گه ين كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ترساندن و موژده ى پێكه وه باسكرد . واته : بترسن له و دۆزه خه ى كه هه موو جۆره سزايه كى به ئێشى تێدايه ، به ڵام له پاش په رستنى خواى گه وره ، ده توانن به يارمه تى هه ژاران و خێركردن به كه م ده ستان خۆتان بپارێزن لێى ئه گه ر كه متر له خورمايه كيش بێت .

چواره م: خێرو صه ده قه دان هۆكاره بۆ ئه وه ى خه ڵات و ديارى تايبه تى خواى گه وره ت بۆ بێت:

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)(صلی الله علیه وسلم)ده فه رمووێت: (بينما رَجلٌ بِفَلاةٍ مِنَ الأرضِ فسَمِعَ صَوْتاً في سَحابَةٍ: إسقِ حديقةَ فُلان، فَتَنَحَّى ذلك السحاب فأفرَغَ ماءَهُ في حَرّةٍ، فإذا رَجلٌ قائِمٌ في حديقتِهِ يُحوِّلُ الماءَ بِمِسْحاتِهِ، فقال لَهُ: يا عبدالله! مااسمك؟ قال: فلان، لِلإسم الذي سمع في السحابة فقالَ له: يا عبدالله لِمَ تسألني عَن اسمي؟ فقال إنّي سمعتُ صَوتاً في السحابِ الذي هذا ماءُهُ يقولُ: إسقِ حديقةَ فُلانٍ، لإسمِكَ فَما تَصْنَعُ فيها؟ قال: أما إذ قُلْتَ هذا، فإنّي أنظرُ إلى مايخرُخُ مِنْها، فَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثِهِ، وآكلُ وعيالي ثُلُثاً، وَ أرُدُّ فيها ثُلُثَهُ) (صحيح مسلم).  پاك و بێ عه يبى بۆ په روه ردگار، كه ئه ى ئينسان ئه گه ر خواناس بيت چه نده خۆشه ويستى و چه نده پايه دارى، به ڕاستى به بيستنى ئه م فه رموودانه و وێنه يان ئه وه تێ ده گه ين كه خواى گه وره ده رگاى ڕه حمه تى به ڕووماندا به ته واوى كردوه ته وه و چه ندين بانگخوازيشى له سه ر داناوه بۆ چونه ناوى إن شاء الله خه ساره ت مه ند نابين ئه گه ر وڵامى نێردراوانى خواى گه وره بده ينه وه به ڵام له به رامبه ريشدا بانگخواز هه ن بۆ فريودان و گومڕاكردن . هه ر له باسى خێرو يارمه تي، بانگخوازى يه كه م پێغه مبه رى خۆشه ويسته (صلی الله علیه وسلم)وه مه لائيكه ته كانن، كه هانمان ده ده ن له سه ر خێرات و پاشان دوعاشمان بۆ ده كه ن(1)(1)( مه به ست له دوعاى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه و فه رموودانه يه كه له كاتى خۆى باسى فه رمووه بۆ ئه وانه ى يارمه تى هه ژاران ده ده ن .).به ڵام ئه وه ى دووه م شه يتانى ده رچووه له ڕه حمه تى په روه ردگارو نه فسى خراپه كاره ، كه پێت ده ڵێت: ماڵى حه ڵاڵى خۆت كه به زه حمه ت په يدات كردوه له چيدا سه رفى ده كه يت وده يده يت به كێ؟ده ت ترسێنێت به هه ژارى و غه مبارت ده كه ن به له ده ستدانى ماڵ وسه روه تت، بۆ ئه وه ى به هره مه ند نه بيت به و خه ڵاته ى كه خواى گه وره له هه موو كات و سه رده مێكدا ده ينێرێت .كه وا بوو ئازيزان به يارمه تى ده ست كورتان ونه داران (إن شاء الله) ده گه ينه ئه و ئاسته ى كه خواى گه وره خه ڵاتى تايبه تيمان بۆ بنێرێ، وه كو له فه رمووده كه دا هات سێ يه كى ئه و قازانجه ى كه ده يكه يت له دوكان و كڕين و فرۆشتنه كه تدا، به ڵكو كه متريش له وه به رزت ده كاته وه بۆ ئاستێك كه خواى گه وره شێوه يارمه تيه كت بدات، جياواز له وانى تر كه وابوو هه ژارانت به رده وام له يادبێ.

پێنجه م: خێرو صه ده قه ى نهێنى هۆكاره بۆ نه مانى توڕه يى په روه ردگار:

په نا ده گرين به خواى گه وره له توڕه بوونى په روه ردگار، به ڕاستى تاوان و سه رپێچى گه يشتۆته ئاستێك كه په روه ردگار به هه ڕه شه وه باسى بكات، حه قه له سه رمان زوو بكه ين و په له بكه ين بۆ ڕازى كردنى ئه و ژاته پيرۆزه ، تا شاڵاوى عيقابى ئيلاهى بۆ سه ر ئه وان ئێمه ش نه گرێته وه ، به ڵام خواى گه وره به لوتف و لێبوردنى خۆى ده بورێت له كه سێك كه گه ڕاوه بێت و ته وبه كار بێت، وه تووڕه بوونى خۆى ناهێڵێ به رامبه ر كه سانێك كه دڵ نه رم و به سۆز بن له موسڵمانان، به تايبه تى خێرخوازان،

براى خێرخوازم: موژده ى خۆشت به ر ديده كه وت و له خوێندنه وه ى ئه م چه ند په ڕه يه دا، به ڵام ئاگاداربه ، ڕياو سومعه و ناوبانگ خۆى نه كات به شه ريكه به شت، په نا به خوا چاكه كانت ناهێڵێ وصه ده قه و خێره كانت له ناو ده بات، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) له پاداشتى پێنجه مى خێرو يارمه تيه كانتدا بۆنه داران، ده فه رمووێت: (صَدَقَةُ السَّرَّ تُطفيءُ غضب الرَّب) (صحيح الترغيب والترهيب: 888، سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1908، صحيح الجامع الصغير: 7973 ).. واته : (خێرو صه ده قه ى نهێنى تووڕه بوونى په روه ردگار ده كوژێنێته وه و نايهێڵێ). خوشك وبراى ئيماندارى خێرخواز، ئه م فه رمووده يه موژده يه كى خۆش و وانه يه كى به سوودى تێدايه .

يه كه م: وانه به سووده كه ى ئه وه يه دواى ئه وه ى هانى داين بۆ ده ست گرتنى هه ژاران، ئينجا فێرمان ده كات كه ئه و ده ست گرتنه مان به نهێنى بێت وئيخلاصمان بيرنه چێت، چونكه صه ده قه ى نهێنى يه كێكه له سيفاتى ئه و حه وت تاقمه ى كه وان له ژێر سێبه رى عه رشه پيرۆزه كه ى په روه ردگار دا.

دووه م: به ڵام ئه وه ى كه زياتر مه به ستمانه لايه نى پاداشته كه يه تى، وه ك له فه رمووده كه دا هاتووه ، هۆكارێكه بۆ ئه وه ى په روه ردگار ئه و خه شم وتووڕه بوونه ى كه به هۆى تاوان ومه عصيه تى خۆمانه وه لێى گرتووين نه يهێڵێ.پاك وبێ عه يبى بۆ تۆ ئه ى ئه و زاته پيرۆزه ى كه چه ندين كارو گوفتارت ئاماژه پێداوه كه هۆكارى ڕازى كردنى تۆن، سوێند بێ به تۆى خاوه ن شكۆ زۆرێك له خاوه ن ماڵ وسامانه كان ده توانن توڕه يى تۆ له سه ر خۆيان لابده ن، به يارمه تى دانى ده ست كورتان.

شه شه م/ماڵ سه رف كردن له پێناوى خێزان و مناڵدا گه وره ترين خێرو صه ده قه يه :

موسڵمانه به ڕێزه كان: بيستت پاداشتى خێرو صه ده قه له چه ند ڕووه وه ، به ڵام باخراپ تێ نه گه ين، ئه و پاداشه كاتێكه منداڵ وخێزانت بێ پێويست بن له و يارمه تييه ى كه ده يده يت به نه داران، ئه گه ر ئه وان نه بوو وهه ژار بن تۆى باوك له هه موو كه س له پێشترى به خێوكردنيان، وه ئه وان له هه موو كه س له پێشترن به بێ پێويست بوونيان وبێ ئيحتياجيان . كه وابوو برا به ڕێزه كه م، منداڵه كانت به خێو بكه به پارووى حه ڵاڵ، دڵنيابه گه وره ترين خێره ، كاتێك ئه وان پێويستيان به و پاره و ماڵه نه بوو، ئينجا خێرى لێ بكه ، به ئيزنى خوا، ده گه يت به و پاداشتانه ى كه باسكران . پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له باسى پاداشتى ماڵ سه رفكردن به خێزان ومنداڵ ده فه رموێت:  (دينار أنْفَقْتَهُ في سبيلِ الله، ودينار أنْفَقْتَهُ في رَقَبَةٍ، ودينار تصدَّقتَ بهِ على مسكينٍ، ودينار أنفقته على أهلِكَ، أعْظَمُها أجراًالذي أنفَقْتَه على أهلِك) (رواه مسلم) . واته : (ئه ى ئينسانى موسڵمان دينارێك ببه خشى له پێناوى خوا، وه دينارێكيش ببه خشى له پێناوى ئازاد كردنى به نده يه كدا، وه دينارێكيش ببه خشى بۆ سه ر كه م ده ستان وهه ژاران، وه دينارێكيش ببه خشى بۆ سه ر ئه هله كه ت بۆ به خێو كردنيان، گه وره ترينى ئه م خێرو صه ده قانه له ئه جرو پاداشتدا، ئه وه يانه كه ده يبه خشى بۆ سه ر ئه هل وماڵ ومنداڵه كانت. به ڵام ئه گه ر ئافره ته كه خاوه نى ماڵ بوو، ئه و ماره يى يه ى كه مێرده كه ى داويه تييه وه ، خێرى لێ بكات، ئازاده ئه گه ر پرسى مێرده كه شى له سه ر نه بێت، جياواز له ماڵى مێرده كه ى . به ڵام ئه گه ر مێرده كه ى ده ست كورت بوو، پاداشتى خێرى ئه و ئافره ته بۆ مێرده كه ى دووجاره ، پاداشتى نزيكييه تى وپاداشتى يارمه تى دانى، وه كو(زه ينه بى خێزانى عبدالله ى كوڕى مسعود) (خوايان لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: (تصدّقن يا معشرالنساء، ولو من حليّكُنَّ قالت: فرجعتُ الى عبدالله فقلتُ: إنكَ رجل ذات اليد، وان رسول الله(صلی الله علیه وسلم) قد أمرنَا بالصدقةِ، فأته فسألهُ فان كان ذلِك يُجزيءُ عنّي وإلا صرَفتُها الى غيرِكم؟ قالتْ: فقال لي عبدالله: بل ائته أنتِ قالتْ: فانطلقتُ، فاذا امرأة الأنصار بباب رسول الله (صلی الله علیه وسلم) حاجتي حاجتُها قالت: وكان رسول الله (صلی الله علیه وسلم)قد ألقَيْتُ عَلَيهِ المهابَة، فقالتْ: فَخَرَج علينا بلال فقلنالَهُ: ائتِ رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فاخبرهُ أنَّ امرأتين ِبالبابِ تسألانِك: أتُجزِيءُ الصَدَقَةُ عنهما على أزواجهما وعلى أيتامٍ في حجرِهِما، ولا تُخبِرهُ مَنْ نَحْنُ . قالَتْ: فَدَخل بلال على رَسولِ الله (صلی الله علیه وسلم) فسَألَهُ، فقال لَه رَسول اللهِ (صلی الله علیه وسلم) مَنْ هُما-؟ قال: امرأة من الأنصار. فَقال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) أيُّ الزيانبِ؟ قال:امرأة عبدالله. فقال رسول الله(صلی الله علیه وسلم) –لَهُما أجرانِ، أجرُالقَرابةِ، وأجرُالصدَقَةِ) (متفق عليه، واللفظ لمسلم، وانظر: مشكاة المصابيح: 1934).. واته : (پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ئه ى كۆمه ڵى ئافره تان خێرو صه ده قه بكه ن: ئه گه ر له و ئاڵتونانه ش بێت كه بۆ جوانى به قه دتانه وه ن: ده فه رمووێت: گه ڕامه وه بۆ لاى عبدالله و ووتم: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)فه رمانى پێكردووين خێرو صه ده قه بكه ين، وه تۆش پياوێكى كه م ده ست وهه ژارى، بچۆ بۆ لاى لێى بپرسه كه زه ينه بى خێزانم ده ڵێ ئه گه ر ئه م كاره م له سه ر ده كه وێت وبه خێرو صه ده قه بۆم ده نوسرێ، ئه وه ده يده م به تۆ، ئه گينا ده يده م به كه سانى تر، ده فه رموێت: عبدالله(ڕه زای خوای لێبێت) پێى ووتم: به ڵكو خۆت بڕۆ وپرسيارى لێ بكه ، ده فه رمووێت: ڕۆيشتم ته ماشام كرد ئافره تێكى ئه نصارى كه لاى ده رگاى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم) هه ردووكمان بۆيه ك كارو پێويست هاتبووين، ده فه رمووێت: جا له و كاته دا بيلال (ڕه زای خوای لێبێت) ده رچو، پێمان ووت: ئه ى بيلال(ڕه زای خوای لێبێت) بڕۆ بۆ لاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هه واڵى به رێ دوو ئافره ت له لاى ده رگان پرسيارى ئه وه ت لێ ده كه ن: كه ئايا خێر و يارمه تيان له سه ر ده كه وێت (به و مانايه ى پاداشتى ته واويان بۆ بنوسرێ و يارمه تى كه سانى تر ئه ده ن) ئه گه ر بيده ن به مێرده كانيان، وه ئه و هه تيوانه ى كه له ژوورى خه وتنى ئه ماندان؟ به ڵام مه ڵێ ئێمه كێين، ده فه رموێت: بيلال (ڕه زای خوای لێبێت) چووه ژووره وه بۆ لاى پێغه مبه ر (ڕه زای خوای لێبێت) و پرسيارى لێكرد پێغه مبه رى خوا (ڕه زای خوای لێبێت) پێى فه رموو ــ ئه و دووانه كێن ــ ؟ فه رمووى: (ئافره تێكى ئه نصارى و زه ينه ب )ه پێغه مبه رى خوايش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى ــ كام زه ينه ب ــ وتى: خێزانى عبدالله (ڕه زای خوای لێبێت)، ئينجا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى ــ دوو پاداشتيان بۆ هه يه ، پاداشتێك له به ر نزيكى و پاداشتێك له به ر يارمه تييه كه .

له كۆتايدا خوشك و براى به ڕێزم ئه م چه ند فه رمووده يه ده ده م به گوێتاندا كه  باس له پاداشتى ئه و كه سانه ده كات له خێر و يارمه تى ده به خشن و ترسى ئه وه يان نييه هه ژار بكه ون .(داوو مَرضاكُم بِالصّدَقة) (حسنه الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 3358، صحيح الترغيب والترهيب: 744 ). . واته : نه خۆشه كانتان چاره سه ر بكه ن به صه ده قه و خێركردن، ئه م فه رمووده يه به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى ده ست گرتنى هه ژاران نه خۆشى ده په ڕێنێ و نايهێڵێ إن شاء الله . (ظِلُّ المُؤْمِنِ يومَ القيامةِ صَدَقتُهُ ) (مسند الإمام احمد: 18072، وقال الشيخ الألباني: اسناده حسن صحيح، وانظر: مشكاة المصابيح: 2432، وصحيح الترغيب والترهيب: 1925). . واته : خێرو سه ده قه له رۆژى دواييدا ده بێته سێبه ر بۆ خاوه نه كه ى. وفي لفظٍ آخر: (كُلُّ آمرِءٍ في ظِل صَدَقتهِ حتى يُقضى بين العِباد ) (صحيح الجامع الصغير: 4510، صحيح الترغيب والترهيب: 872، ومشكلة الفقر: 188). واته : هه موو مرۆڤێك له رۆژى قيامه تدا له ژێر سێبه رى سه ده قه و خێره كه يدايه تا بڕيار ده درێت له نێوان خه ڵكيدا. (الصَدَقَةُ على المسكين صدقة، وهيَ على ذي الرَّحِمِ ثنتانِ: صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ) (صحيح الجامع الصغير: 3858، ومشكاة المصابيح: 1939) . . واته : يارمه تى و خێركردن بۆ سه ر ده ست كورت خێرو صه ده قه يه ، به ڵام ئه و خێره بۆ سه ر ده ست كورتێكى خزم وكه س دوانه : خێرو صه ده قه يه ، وه گه ياندنى صيله ى ڕه حميشه .

له كۆتايدا داواكارم له خواى گه وره عيباده تى موسڵمانان و خێر و يارمه تى خێرخوازان و چاكه ى هه موو لايه ك وه ربگرێت، إن شاء الله .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آلِهِ وَصحبِهِ وسلم.

(ئاماده کردنی مامۆستا محمد أسعد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )