فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فەرموودە . به‌م شێوازه نوێژه‌كان جه‌مع ده‌كرێن به‌م شێوازه نوێژه‌كان جه‌مع ده‌كرێن عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ (ڕەزای خوای لێبێت)
: ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) كَانَ فِى غَزْوَةِ تَبُوكَ إِذَا
زَاغَتِ الشَّمْسُ قَبْلَ أَنْ يَرْتَحِلَ جَمَعَ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ ، وَإِنْ
يَرْتَحِلْ قَبْلَ أَنْ تَزِيغَ الشَّمْسُ أَخَّرَ الظُّهْرَ حَتَّى يَنْزِلَ لِلْعَصْرِ
، وَفِى الْمَغْرِبِ مِثْلَ ذَلِكَ إِنْ غَابَتِ الشَّمْسُ قَبْلَ أَنْ يَرْتَحِلَ
جَمَعَ بَيْنَ الْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ ، وَإِنْ يَرْتَحِلْ قَبْلَ أَنْ تَغِيبَ الشَّمْسُ
أَخَّرَ الْمَغْرِبَ حَتَّى يَنْزِلَ لِلْعِشَاءِ ثُمَّ جَمَعَ بَيْنَهُمَا)) صحيح
أبى داود رقم : (1208) . واته : پێغه‌مه‌رى خوا ( صلی الله علیه
وسلم ) له غه‌زاى ته‌بوكدا ئه‌گه‌ر خۆر له ناوه‌ڕاستى ئاسماندا لايبدايه پێش ئه‌وه‌ى
ده‌ربچوايه ئه‌وا نوێژى نيوه‌ڕۆ و عه‌سرى كۆده‌كرده‌وه ، وه ئه‌گه‌ر پێِش ئه‌وه‌ى
خۆر له ناوه‌ڕاستى ئاسماندا لايبدايه ده‌ربچوايه ئه‌وا نوێژى نيوه‌ڕۆى دوا ده‌خست
تاوه‌كو داده‌به‌زى بۆ نوێژى عه‌سر ، وه له مه‌غريبيشدا به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر
خۆر ئاوا ببوايه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ربچوايه ئه‌وا نوێژى مه‌غريب و عيشاى كۆده‌كرده‌وه
، وه ئه‌گه‌ر پێش خۆر ئاوابوون ده‌ربچوايه ئه‌وا نوێژى مه‌غريبى دوا ده‌خست تاوه‌كو
بۆ نوێژى عيشا داده‌به‌زى ئه‌نجا هه‌ردووكيانى كۆده‌كرده‌وه . وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |