فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
چۆنیەتی بەرۆژوو بوون لەو وڵاتانەی رۆژ تیایاندا زۆر دوور و درێژە چۆنیەتی بەرۆژوو بوون لەو وڵاتانەی رۆژ
تیایاندا زۆر دوور و درێژە . زانایان فەرمویانە ئەو وڵاتانەی شەو و رۆژ
تیایدا لە چوار چێوەی ( ٢٤ ) سعاتە ئەوە دەبێت رۆژووەکانیان بگرن ئەگەر چی رۆژ تیایاندا
زۆر لەشەو درێژ تریش بێت یان بە پێچەوانە رۆژ لەشەوەکەی زۆر کورتربێت ؛ بە بەڵگەی ئەم
ئایەتە پیرۆزە ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّيٰ يَتَبَيَّنَ
لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا
الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ ) . (البقرة :١٨٧) . واتە : بخۆن و بخۆنهوه ههتا به ڕوونی
بهرهبهیان و سپێدهتان بۆ دهردهكهوێت و له ڕۆژههڵاتهوه دیاردهدات و تاریكی
شهو لادهبات، لهوهودوا ڕۆژووهكهتان ببهنه سهر تا شهو دادێت و (خۆرئاوا دهبێت)
. بەڵام ئەگەر کەسێک بەهۆی درێژی رۆژەوە زۆر
هیلاک بوو و خەریک بوو بێ هۆش بێت یان زیانی تەندروستی تووش دەبێت ئەوە بۆ ئەو کەسە
دروستە رۆژووەکەی بشکێنێت و دوای رەمەزان بیگرێتەوە چونکە عوزری هەیە . وە سەبارەت بەو وڵاتانەی بۆماوەی چەند مانگێک
بەردەوام خۆر بەدەرەوەیە یان بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام شەوە ؛ ئەوە دەبێت بۆ نوێژ
و رۆژوەکانیان تەقدیری کاتەکانیان بکەن بە ئەندازەی کاتی نزیک ترین وڵاتیان کە شە و
و رۆژ تیایاندا لەماوەی ٢٤ سعاتە ؛ دەبێت پێنج نوێژە فەرزەکانیان وە بەرۆژوو بوون و
فتارکردنەوەیان لە چوارچێوەی ٢٤ سعات بێت کە تەقدیری دەکەن بە نزیکترین ولاتیان ؛ بەبەلگەی
ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کاتێک باسی هاتنی دەجال دەکات ؛ فەرمویەتی
: بۆماوەی ٤٠ رۆژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە رۆژێکی بەئەندازەی سالێک دوورودرێژە ؛ وە رۆژێکی
بە ئەندازەی مانگێک دوورو درێژە ؛ وە رۆژێکی بەئەندازەی هەفتەیەک دوورو درێژە ؛ وە
رۆژەکانی تری وەکو رۆژەکانی ئاساییە وایە ؛ هاوەڵان پرسیاریان لەپێغەمبەری خواکرد صلى
الله علیه وسلم وتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئایە ئەو رۆژەی بە ئەندازەی
سالێک دوورو درێژە تەنها نوێژێ شەو و رۆژێکی تیادا ئەنجام بدەین ؟ پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وسلم فەرمووی نەخێر ئەندازەی بۆ دابنێن ( واتە : لەنێوان هەر ٢٤ سعاتێک پێنج
نوێژە فەرزەکانتان بکەن وە لە مانگی رەمەزانیشدا ئەندازە بۆ رۆژوەکانتان دابنێن و رۆژوەکانتان
لە ماوەی ٢٤ سعاتدا بگرن و بشکێنن ) . نوسین و ئامادەکرنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى
گەڵاڵەیی . |