فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئادابه‌كانى به ڕۆژوو بوون ئادابه‌كانى به
ڕۆژوو بوون 1.پارشێو كردن
: سونه‌ت وايه موسوڵمانان پێش بانگى به‌يانى پارشێو بكه‌ن ، وه چه‌ند دره‌نگ تر بێت
خێرتره ، وه مرۆڤ به‌رده‌وام بێت له خواردن و خواردنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى بانگ ده‌درێت
، گوێ نه‌درێت به‌و بيدعهيهى له زۆرێك له مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت كه ده‌ڵێن: (الإمساك)
واته: ده‌ست به‌ردارى خواردن و خواردنه‌وه بن ، ئه‌م شته بيدعهيه و ئه‌صل و ئه‌ساسى
نيه . 2. په‌له‌كردن
له‌ڕۆژوو شكاندن له‌دواى خۆرئاوابوون و بانگ : سونه‌ت وايه له دواى خۆرئاوا بوون
و بانگى مه‌غريب په‌له بكرێت له ڕۆژوو شكاندن ، خێر‌و سونه‌ت له‌مه‌دايه . 3.دوعا كردن له‌كاتى
ڕۆژوو شكاندن : سونه‌ت وايه له‌كاتى ڕۆژوو شكاندن ئه‌م دوعايه بكرێت: (ذَهَبَ الظَّمَأُ
وَابْتَلَّتِ العروقُ ، وثَبَتَ الأَجْرُ إن شاءالله) صحيح سنن أبى داود : 2066. واته:
تێنوويهتى ڕۆيشتن ، وهدهمارهكان ته‌ڕبوون له دواى ووشك بوونيان ، وه (إن شاءالله)
ئه‌جر و پاداشت ده‌ست كه‌وت له لاى خواى په‌روه‌ردگار . 4.پاراستنى زمان
له غه‌يبه‌ت كردن و قسه هێنان و بردن و جنێودان و بوهتان كردن . 5. قورئان خوێندن
و سه‌ده‌قه كردن . 6.ته‌راويح كردن
و عيبادهت كردن به‌شه‌و : به تايبه‌تى له ده شه‌وى كۆتايى مانگى ڕه‌مه‌زان بۆ ده‌ست
كه‌وتنى ئه‌جرو پاداشتى (ليله القدر ) . 7.شكاندنى ڕۆژوو
به قه‌سپ يان خورما يان ئاو : سوننه‌ت وايه له دواى بانگى مه‌غريب به چه‌ند ده‌نكه
قه‌سپێك يان خورما ڕۆژوو بشكێندرێت ، ئه‌گه‌ر نا به ئاو . نوسین و ئامادەکردنی
: مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی . |