فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و شتانه‌ى دروسته و حه‌ڵاڵه بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو ئه‌نجاميان بدات ئه‌و شتانه‌ى دروسته
و حه‌ڵاڵه بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو ئه‌نجاميان بدات 1. خۆ تەركردن
به مه‌به‌ستى فێنك كردنه‌وه : هه‌ندێك له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاوى به‌سه‌ر سه‌رى خۆي‌دا
ده‌كرد له‌وكاته‌ى به‌ڕۆژوو بوو به‌هۆى تێنووه‌تى يان گه‌رما . صحيح سنن أبى داود
: 2072. 2.ئاو له ده‌م
و لووت وه‌ركردن : به‌ڵام به‌بێ زيادهڕهوى و هه‌ڵمژينى تووند ؛ ده‌بێت به شێوه‌يه‌كى
وا بێت ئاو نه‌چێته خواره‌وه . 3.حيجامهكردن
: هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن: حيجامهكردن له كاتى به‌ڕۆژوو بوون دروسته ئه‌گه‌ر
نه‌بێته مايه‌ى زيان و لاوازى كه‌سه‌كه . به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه ، عبدالله
ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌ڵێت: (أنَّ النبيَّ (صلی الله علیه
وسلم) إحْتَجَمَ وهو صائمٌ) . أخرجه البخارى : 1939. واته: پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) حيجامهى كرد له‌كاتێكدا كه به‌ڕۆژوو بوو . وه سه‌باره‌ت
به فه‌رمووده‌ي: (أفطرَ الحاجمُ والمحجومُ) . الاروا‌ء : 931. واته: ئه‌و كه‌سه‌ى
حيجامه ده‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ى حيجامهى بۆ ده‌كرێت ڕۆژووى هه‌ردوكيان ده‌شكێت ، شێخ
البانى ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ، ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌يه حوكمه‌كه‌ى مه‌نسوخه
به‌و فهرموودهيهى ئه‌بو سه‌عيدى خودرى ڕيوايه‌تى كردووه‌و ده‌ڵێت : (أَرْخَصَ النبيُّ
(صلی الله علیه وسلم) فى الحجامةِ للصائم) الإروا‌ء : 4/74. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم) ڕێگاى داوه به حيجامهكردن بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو ، هه‌ندێك له زانايان
ده‌ڵێن خوێن بهخشينيش بۆ كه‌سانى پێويست به‌خوێن دروسته ئه‌گه‌ر مه‌ترسى لاوازى و
زيان نه‌بێت بۆ خوێن به‌خشه‌ره‌كه . الفقه الميسر وأدلته : 197. 4.ماچ كردن و خۆگهياندنى
پياو به خێزانه‌كه‌ى به مه‌رجێك به‌سه‌ر نه‌فس و شههوهتهكهى زاڵ‌بێت : عائشهى
دايكى باوه‌ڕداران ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێزانه‌كانى ماچ ده‌كرد
و خۆى پێدهگهياندن له كاتێكدا كه به ڕۆژوو بوو ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) له‌م كاته‌دا زۆر خۆ گربوو . أخرجه البخارى : 1927 ، ومسلم : 1106. 5. ئه‌گه‌ر كه‌سێك
به شه‌و پێش بانگى به‌يانى تووشى جه‌نابه‌ت بوو پاشان نهى توانى به په‌له خۆی بشوات
يهكسهر بانگى به‌يانيدا بۆ ئه‌و كه‌سه دروسته دواى بانگى به‌يانى خۆی بشوات و ڕۆژووه‌كه‌ى
دروسته ، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ڕۆژ له خهويدا توشى جه‌نابه‌ت بوو ڕۆژووه‌كه‌ى
دروسته ، به‌ڵام ده‌بێت به په‌له غوسلى جه‌نابه‌ت له‌سه‌رخۆى ده‌ربكات . 6.به‌كارهێنانى
سيواك : دروسته بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو سيواك به‌كار بهێنێت ، چونكه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نه‌هاتووه
نه‌هى له به‌كارهێنانى سيواك بكات له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوون . 7.تام كردنى خواردن
، به‌ڵام به مه‌رجێك نه‌چێته خواره‌وه . 8.به‌كارهێنانى
ده‌رزى ، ته‌نها ده‌رزى مغزى نه‌بێت ، چونكه هێز و توانا ده‌داته مرۆڤ و شوێنى خواردن
و خواردنه‌وه ده‌گرێته‌وه . 9.به‌كار هێنانى
معجونى ددان ، به مه‌رجێك تامى نه‌چێته خواره‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ ويستى خۆى
چووه خواره‌وه ئه‌وه هيچى له‌سه‌ر نيه ، وه هه‌روه‌ها قه‌تره‌ى گوێ و چاو ڕۆژوويان
پێ ناشكێت ، چونكه كونى چاو و گوێ په‌يوه‌نديان به كونى خواردن و خواردنه‌وه نيه
، به‌ڵام قه‌تره‌ى كه‌پوو(لووت) شێخ ابن باز ده‌ڵێت: دروست نيه چونكه پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هى كردووه له مباله‌غه كردنى ئاو له‌لووت وه‌ركردن
له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوندا له‌به‌ر مه‌ترسى چوونه خواره‌وه‌ى . مجموع فتاوى ابن باز
: 15/260 . 10.به‌كارهێنانى
بۆنى خۆش : دروسته به‌كار هێنانى بۆنى خۆش ته‌نها بۆنى بوخور نه‌بێت ، چونكه بوخوور
قه‌باره‌ى هه‌يه و ده‌گات به مه‌عيده ، فتاوى الصيام / 43 . وه هه‌روه‌ها بێگومان
جگه‌ره كێشانيش ڕۆژوو ده‌شكێنێت چونكه دووكه‌ڵى هه‌يه و قه‌باره و چه‌ندين مادده‌ى
خراپى تێدايه و ده‌گات به مه‌عيده . 11.به‌كارهێنانى
به‌خاخ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سيان هه‌يه: ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى
ڕهبۆيان هه‌يه بۆيان دروسته به‌خاخ به‌كاربهێنن چونكه به‌خاخ هه‌واكه‌ى ده‌فڕێت
و نامێنێت و قه‌باره‌ى نيه وه‌كو جگه‌ره‌و بوخور ، ناگات به مه‌عيده . فتاوى أركان
الاسلام : 475. 12.به‌كارهێنانى
حه‌بى مه‌نعى سوری مانگانە بۆ ئافرەتان : به‌ڵام به مه‌رجێك زيانى نه‌بێت بۆ ئافره‌ته‌كه
، ئه‌گه‌ر زيانى هه‌بوو بۆى دروست نيه . الفقه الميسر وأدلته : 197. 13. به‌كارهێنانى
كلى چاو : عائيشه‌ى دايكى باوه‌ڕداران ده‌ڵێت: (إكْتَحَلَ رسولُ الله (صلی الله علیه
وسلم) وهو صائمٌ) صحيح سنن ابن ماجه : 1369. واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) كلى له چاو كرد له كاتێكدا كه به ڕۆژوو بوو . 14.خواردنه‌وه‌ى
تفى ناو ده‌م : چونكه مرۆڤ ناتوانێت هه‌موو ده‌مێك تفى ده‌مى فڕێ بدا‌و ده‌مى ووشك
بكات ، به‌ڵام چڵم و به‌ڵغه‌م هه‌ر كاتێك هاته ناو ده‌م نابێت قووت بدرێت و ده‌بێت
فڕه بدرێت . مجموع فتاوى ابن باز : 15/313. 15.بۆ ئافره‌تان
دروسته به‌ڕۆژوو ببن ئه‌گه‌ر شه‌وانى ڕه‌مه‌زان پێش بانگى به‌يانى پاك بوونه‌وه له‌خوێنى
سوورى مانگانه يان نيفاس ، ده‌بێت يهكسهر نيه‌تى ڕۆژوو بهێنن و به ڕۆژوو ببن ،
وه ده‌بێت غوسل ده‌ر بكه‌ن به په‌له ئه‌گه‌ر بۆيان گونجا ، ئه‌گه‌رنا دروسته بۆيان
دواى بانگى به‌يانى به په‌له غوسل ده‌ربكه‌ن و نوێژيان بكه‌ن و وه ڕۆژووه‌كه‌يان
بگه‌ينه سه‌ر . نوسین و ئامادەکردنی
: مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی . |