فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمى ڕۆژووى ئافره‌تى حاميله و شيرده‌ر حوكمى ڕۆژووى ئافره‌تى حاميله و شيرده‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ى حهمليان هه‌يه يان
شير ده‌ده‌نه منداڵه‌كانيان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگرتن مه‌ترسى و زيانى هه‌بوو بۆيان
، يان بۆ منداڵه‌كانيان ، ئه‌وه بۆيان دروسته به ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسى
نه‌بوو بۆ خۆيان و منداڵيان ئه‌وه واجبه لهسهريان به ڕۆژوو ببن . جا هه‌ر كاتێك
به‌هۆى مه‌ترسى گيانى خۆيان يان منداڵيان ڕۆژوهكهيان شكاند ، سه‌باره‌ت به گرتنه‌وه‌و
كه‌فاره‌تى ڕۆژوويان چەند بۆ چوونێک هه‌يه له نێو زانايان . 1.هه‌ندێكيان ده‌ڵێن ته‌نها كه‌فاره‌ت ده‌ده‌ن
گرتنهوهيان بۆ نيه: به‌به‌ڵگه‌ى فەرمودەی عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى
لێبێت) ، ده‌ڵێت: (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها فى رمضان قال:
يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط
مسلم ، (الاروا‌ء): 4/19. واته: هه‌ر كاتێك ئافره‌تى حاميله ترسا
له نه‌فسى خۆى ، وه ئافره‌تى شيرده‌ر ترسا له منداڵه‌ى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ،
ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌يان ده‌شكێنن ، وه خواردن ده‌ده‌ن به فه‌قير له جياتى گشت ڕۆژێكيان(واته:
به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێك ده‌بێت فهقيرێك تێر بكه‌ن یان بۆ هەر رۆژێک یەک کیلۆ و نیو
برینج بۆ هەژاران ) وه گرتنهوهيان بۆ نيه . وه عبدالله ى كوڕى عباس و عبدالله
ى كوڕى عومه‌ر ده‌ڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضي) . صححه الألبانى فى إرواء
الغليل : 4/20 . واته: ئافره‌تى حاميله و شيرده‌ر ئه‌گه‌ر مه‌ترسيان هه‌بوو ڕۆژيان
ده‌شكێنن و نايگرنهوه (ته‌نها دانى خواردنيان له‌سه‌رە ) . 2. وه هه‌ندێك له زانيان ده‌ڵێن ته‌نها
گێڕانهوهيان له‌سه‌ره: ده‌ڵێن چونكه حوكمى ئه‌م جۆره ئافره‌تانه وه‌كو حوكمى
كه‌سى نه‌خۆش وايه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى
سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185. واته: هه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو يان له‌سه‌فه‌ر
بوو بۆى هه‌يه ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت و پاشان دواى ڕه‌مه‌زان بيگرێته‌وه . ده‌ڵێن خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا
ته‌نها باسى گرتنه‌وه‌ى كردووه باسى دانى خواردنى نه‌كردووه . فتاوى اللجنة الدائمة
: 10/220 . 3.وه هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر مه‌ترسى منداڵه‌كه‌ى ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ى
ڕۆژووه‌كه‌ى خواردنيش بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسى خۆى بێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌ى
له‌سه‌ره . مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين : 19/164. تێبينى : ئافره‌تان كرده‌وه به‌كام يه‌كێك
له‌م بۆچونانه بكه‌ن بۆيان دروسته ان شا‌ء الله . نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى
گەڵاڵەیی . |