فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فەرموودە . دووباره كردنه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتێكدا دروست نييه دووباره كردنه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت له
مزگه‌وتێكدا دروست نييه عَنْ أَبِى بَكْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت)
: ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) أَقْبَلَ مِنْ نَوَاحِى الْمَدِينَةِ
يُرِيدُ الصَّلَاةَ ، فَوَجَدَ النَّاسَ قَدْ صَلَّـوْا فَمَالَ إِلَى مَنْزِلِهِ فَجَمَعَ
أَهْلَهُ فَصَلَّى بِهِمْ)) رواه الطبرانـى فى الـمعجم الأوسط رقم : (4757) ، وحسنه
الألبانـى فى "تـمام الـمنَّة" ص : (155) . واته : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه
وسلم ) له ده‌وروبه‌رى مه‌دينه گه‌ڕايه‌وه بۆ نوێژ ، بينى كه‌وا خه‌ڵك نوێژيان كردووه
، ئه‌نجا گه‌ڕايه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌يان و كه‌سوكارى كۆكرده‌وه و نوێژى پێيان كرد . سوودێك : عَنْ إِبْرَاهِيمَ : (أَنَّ عَلْقَمَةَ
وَالأَسْوَدَ أَقْبَلا مَعَ ابْنِ مَسْعُودٍ ( صلی الله علیه وسلم ) إِلَى الْمَسْجِدِ
فَاسْتَقْبَلَهُمُ النَّاسُ قَدْ صَلَّوا ، فَرَجَعَ بِهِمَا إِلَى الْبَيْتِ فَجَعَلَ
أَحَدَهُمَا عَنْ يَمِينِهِ ، وَالآخَرَ عَنْ شِمَالِهِ ، ثُمَّ صَلَّى بِهِمَا) [رواه
الطبرانـى فى الكبير : رقم : (9275) (9 / 318) وإسناده حسن] . واته : (علقمة والأسود) له‌گه‌ڵ (ابن مسعود)دا هاتن بۆ مزگه‌وت ، خه‌ڵكيش
روويان تێكردن و نوێژيان كردبوو ، ئه‌ويش هه‌ردووكيانى برده‌وه بۆ ماڵ و يه‌كێكيانى
خسته لاى ڕاستيوه و ئه‌وى ترشى خسته لاى چهپێهوه ، ئه‌نجا نوێژى پێيان كرد . وه ئيمامى شافعى ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت
ـ فه‌رموويه‌تى : (ئه‌گه‌ر مزگه‌وت ئيمامى به‌رده‌وامى هه‌بێت ، وه پياوێك يان دوو
پياو نوێژى جهماعهتيان له ده‌ست چوو ، ئه‌وا به تاك نوێژه‌كه‌يان ده‌كه‌ن ، وه
من پێم خۆش نييه به جه‌ماعه‌ت بيكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر به جه‌ماعه‌ت بيكه‌ن ئه‌وا نوێژه‌كه‌يان
له‌سه‌ر كه‌وتووه ، وه من ئه‌مه‌م پێ ناخۆشه بۆيان چونكه سه‌له‌ف و پێشينانى ئێمه
ئه‌م كاره‌يان نه‌كردووه ، به‌ڵكو هه‌ندێكيان عهيبداريان كردووه) الأم : (1 /
181) . هه‌روه‌ها ئيمامى شافعى ـ ڕه‌حمه‌تى خواى
لێبێت ـ فه‌رموويه‌تى : (وه بۆمان سه‌لمێنراوه كه‌وا نوێژى جه‌ماعه‌ت له ده‌ست چه‌ندين
پياو ده‌رچووه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) ، ئه‌وانيش به
تاك كردوويانه به زانيارى پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) ، وه دهشيان
توانى به جه‌ماعه‌ت بيكه‌ن … به‌ڵام ئه‌مه‌يان پێ باش نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى له مزگه‌وتێكدا
دوو جار جه‌ماعه‌ت نه‌كرێت) الأم : (1 / 181) . ئيمامى شافعى به‌م وته‌يه ئاماژه ده‌كات بۆ كرداره‌كه‌ى (ابن مسعود)
و جگه لهويش . وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |