حوکمی رۆژووی ئەوکەسەی بەهۆی لەبیرچوونەوە شتێک بخوات یان بخواتەوە

حوکمی رۆژووی ئەوکەسەی بەهۆی لەبیرچوونەوە شتێک بخوات یان بخواتەوە

ئەگەر کەسێک بەهۆی لەبیرچونەوە شتێک بخوات یان بخواتەوە ئەوە رۆژوەکەی دروستە و نەشکاوە چونکە بەئەنقەست ئەوکارەی نەکردوە ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( مَنْ نَسِىَ وَهُوَ صَائِمٌ فَأَكَلَ أَوْ شَرِبَ فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللَّهُ وَسَقَاهُ ) . متفق علیه .

واتە : ئەگەر کەسێک لەکاتی بەرۆژوو بوندا لەبیری چوو شتێکی خوارد یان خواردەوە ئەوە با لەسەر رۆژوەکەی بەردەوام بێت و رۆژووەکەی ( نەشکاوە ) ؛ خوای گەورە ئەو خواردن و خواردنەوەی پێ بەخشیوە .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی