فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیەتی نیەت هێنان بۆ رۆژووی مانگی ڕەمەزان ((
چۆنیەتی نیەت هێنان بۆ رۆژووی مانگی ڕەمەزان )) بەرێزان واجبە
لەسەر هەموو موسلمانێک شەوانی رەمەزان بە دڵ نیەتی هەبێت کە لە پێناو خوای گەورە بەرۆژوو
دەبێت دوور لە ریا و سومعە ؛ زانایان فەرمویانە شوێنی نیەت دڵە و نیەت هێنان بەزمان
نیە و بەلگەی لەسەرنیە ؛ بۆیە تەنها بەدل نیەتان هەبێت و بەزمان هیچ مەڵێن ؛ پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ لَمْ يُجْمِعِ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ
فَلا صِيَامَ لَهُ) صحيح أبى داود : 2118. واته: هه‌ر كه‌سێك نيه‌تى ئاماده نه‌كات
بۆ بەڕۆژوو بوون پێش بانگى به‌يانى ، ئەوە ئه‌و كه‌سه ڕۆژووى بۆ نيه . تێبینی : شێخ ابن
عثيمين (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فەرمویەتی : هه‌ندێك له‌زانايان ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك
له‌يه‌كه‌م شه‌وى مانگى ڕه‌مه‌زان نيه‌تى هێنا ئه‌م نيهتهى كيفايهته بۆ گشت ڕۆژووه‌كانى
تر به مه‌رجێك له دواى يهكتريان بگرێت و هيچ شتێك نه‌بێته هۆكارى پچڕانى ڕۆژوهكانى
، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێكيان به‌هۆى عوزرێكه‌وه پچڕان كه‌وته ڕۆژووه‌كه‌ى و بهڕۆژوونهبوو
، كاتێك ده‌ست بهبهڕۆژووبوون ده‌كاته‌وه ده‌بێت دووباره نيه‌ته‌كه‌ى بهێنێته‌وه
. كتاب الصيام وكتاب الاعتكاف: 8. نوسین و ئامادەکردنی
: مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی |