فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حاڵی خه‌ڵكی له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی بوهتانێك حاڵی خه‌ڵكی له‌كاتی
بڵاوبونه‌وه‌ی بوهتانێك بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين
وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين له‌كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی
بوهتانێك بۆ هه‌ر كه‌سێك جا ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی دیاری كۆمه‌ڵگه بێت یاخود كه‌سێكی
نادیار و كه‌س نه‌ناس، یانیش كه‌سێكی سیاسی، یاخود ئاینی یان له هه‌ر پله و پۆستێكدا
بێت، له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی ده‌بن به چه‌ند گروپێكه‌وه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ده‌یانخه‌ینه
ڕوو به پشت به‌ستن به ئایه‌تی خوای گه‌وره و فه‌رمووده پیرۆزه‌كانی سه‌روه‌ر و
پێشه‌وامان صه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت. كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ن
كه‌وا له كاتی بڵاو بونه‌وه‌ی بوهتان گومانی باش به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌به‌ن و
به‌رگری له كه‌سی بوهتان بۆكراو ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌یان باشترین جۆری خه‌ڵكه، وه
له هه‌قی ئه‌مانه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ـ علیه الصلاة والسلام ـ ده‌فه‌رمووێت: : « مَنْ
رَدَّ عَنْ عِرْضِ أَخِيهِ رَدَّ اللَّهُ عَنْ وَجْهِهِ النَّارَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ»
رواه أحمد 6/450، واته:( هه‌ركه‌سێك به‌رگری له بكات له ناموسی برایه‌كی، ئه‌وا
خوای گه‌وره ده‌م و چاوی ده‌پارێزێ له ئاگری دۆزه‌خ له ڕۆژی دواییدا). كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئه‌وانه‌ن كه
له‌كاتی بیستنی ئه‌و هه‌واڵه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن و گومانی باش به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان
ده‌به‌ن به هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، وه كه‌سیش له‌وانه‌وه نایبیستێت و
بێ ده‌نگن له‌ئاست ئه‌م بوهتانه، نه به‌رگری له كه‌سی بوهتان بۆ كرا‌و ده‌كه‌ن و
نه بڵاویشی ده‌كه‌نه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا
ـ علیه الصلاة والسلام ـ ده‌فه‌رمووێت: «مَنْ صَمَتَ نَجَا» سلسلة الأحاديث صحيحة:
برقم: 536.، واته: (هه‌ر كه‌سێك بێ ده‌نگ بوو ئه‌وا نه‌جاتی بوو ئه‌و كه‌سه سه‌رفرازه). كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه
باوه‌ڕی پێناكه‌ن به‌ڵام خه‌ڵكانێكن به‌رده‌وام ده‌یگێڕنه‌وه و واته له كۆڕ و مه‌جلیسێكدا
دابنیشن ئه‌وانه مه‌وزوعه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و باسی ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی
لێ بزانن هه‌ر (ووتی... ووتی) یانه، له هه‌قی
ئهمانهپێغهمبهری خوا ـ علیه الصلاة والسلام ـ فه‌رموویه‌تی:« كَفَى بالمَرْءِ كَذِباً
أنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ ما سَمِعَ » صحيح مسلم برقم (5)، واته: (به‌سه بۆ ئاده‌می
پێی بوترێت درۆزن هه‌موو ئه‌و شته‌ی ده‌یبیستێت ده‌یگێڕێته‌وه)، وه بێگومان درۆزنیش
یه‌كێكه له سیفاته‌كانی كه‌سانی مونافیق، وه مونافیقانیش له ژێری ژێره‌وه‌ی جهههننهمدان
له ڕۆژی دواییدا ـ خوا په‌نامان بدات ـ . كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: ئه‌وانه‌ن كه
باوه‌ڕیان پێیه‌تی و هیچ گومانێكی باش به كه‌سی بوهتان بۆ كرا‌و نابه‌ن، له‌كاتی بیستنی
هه‌واڵه‌كه زیاتر ترش و خوێی ده‌كه‌ن و یه‌ك دوو قسه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ن و زیاتر بڵاوی
ده‌كه‌نه‌وه به‌ناو خه‌ڵكیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌سه
ته‌نها ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاره وابێت ئه‌وا به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه غه‌یبه‌تێكی كه‌سی بوهتان بۆكراوی كردووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( وَالَّذِينَ
يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا
بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا) ، واتە:(ئەوانەش كە ئازاری پیاوانی ئیماندار‌و ئافرەتانی
ئیماندار دەدن بێئەوەی تاوانێكیان ئەنجامدابێت، ئەوانە بوهتان و گوناهو تاوانێكی ئاشكرا
دەگرنە ئەستۆ). وه پێغه‌مبه‌ری خوا ـ علیه الصلاة والسلام ـ فه‌رموویه‌تی: ((مَنْ
قَالَ فِى مُؤْمِنٍ مَا لَيْسَ فِيهِ , أَسْكَنَهُ اللهُ رَدْغَةَ الْخَبَالِ حَتَّى
يَأتِىَ بِالْمَخْرَجِ مِمَّا قَالَ)) واته:(هه‌ر كه‌سێك شتێك بڵێت سه‌باره‌ت به
موسڵمانێك كه‌تێیدا نه‌بێت ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌یخاته ناو كێم و زوخاوی جهههننهمیهكان
هه‌تاوه‌كو ده‌رده‌چێت و واز دێنێت له‌وه‌ی كه وتویه‌تی). كه عقوبه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه وایه گۆشتی به مردوویی
بخۆی هه‌روه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: :( وَلا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضاً أَيُحِبُّ
أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتاً فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ
إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ) واته:( لە پاشملە ناوی یەكتر بە خراپە مەبەنو غەیبەتی
یەكتر مەكەن، ئایا كەستان پێی خۆشە گۆشتی برای خۆی بە مردوویی بخوات، چونكە غەیبەت
كردن وەكو خواردنی گۆشتەكەیەتی بە مردوویی، ئاشكرایە كە ئەوەتان زۆر پێ ناخۆشەو قێزی
لێ دەكەنەوەو حەزی پێ ناكەن، جا مادام وایە ئاوەهاش ڕقتان لە غەیبەت كردن بێ و سڵی
لێ بكەنەوەولەوتنی ڕاكەن...)، وه ئه‌گه‌ریش وا نه‌بێت ئه‌وا بوهتانێكت بۆ كردووه
كه پێغه‌مبه‌ری خوا ـ علیه الصلاة والسلام ـ فه‌رموویه‌تی « وَخَمْسٌ لَيْسَ لَهُنَّ
كَفَّارَةٌ: الشِّرْكُ بِاَللَّهِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ بِغَيْرِ حَقّ، وَبَهْتُ مُؤْمِنٍ،
وَالْفِرَارُ مِنْ الزَّحْفِ، وَيَمِينٌ صَابِرَةٌ يَقْطَعُ بِهَا مَالًا بِغَيْرِ
حَقّ» صحیح الترغیب والترهیب (2846) حسن لغیره، واته:( پێنج شت هیچ كهفارهتێكیان
نییه: هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوا، وه كوشتنی نه‌فسێك به ناهه‌ق، وه بوهتان كردن بۆ
ئیماندار...........).كه نهغهیبهت كردنه‌كه دروسته و نه بوهتان كردنه‌كه‌ش،
كه‌واته ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت ئه‌وا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هیچ سودێكی
پێ ناگات چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه غه‌یبه‌تێكی بوهتان بۆ كراوی كردووه. له كۆتاییدا داواكارم
له خوای گه‌وره به‌دورمان بگرێت له پلانی دوژمنانی ئه‌م دینه، وه له‌و كه‌سانه‌مان
بگێڕێت له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی بوهتانێك زمانیان ده‌پارێزن. ئامادەکردنی: سۆران
عثمان پێداچونەوەی: مامۆستا .محیى
ا‌لدین محمد |