فەرموودە . ئا به‌م شێوازه‌ ئيسلام گه‌نجه‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كات

ئا به‌م شێوازه‌ ئيسلام گه‌نجه‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كات

عَنْ أَبِى أُمَامَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : ((إِنَّ فَتًى شَابَّاً أَتَى النَّبِيَّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ : ائْذَنْ لِى بِالزِّنَا ، فَأَقْبَلَ الْقَوْمُ عَلَيْهِ فَزَجَرُوهُ وَقَالُوا : مَهْ مَهْ !

فَقَالَ : ادْنُهْ ، فَدَنَا مِنْهُ قَرِيْبَاً ، قَالَ : فَجَلَسَ .

قَالَ : أَتُحِبُّهُ لأُمِّكَ ؟

قَالَ : لاَ ، وَاللَّهِ جَعَلَنِى اللَّهُ فِدَاكَ .

قَالَ : وَلاَ النَّاسُ يُحِبُّونَهُ لأُمَّهَاتِهِمْ .

قَالَ : أَفَتُحِبُّهُ لاِبْنَتِكَ ؟

 قَالَ : لاَ ، وَاللَّهِ جَعَلَنِى اللَّهُ فِدَاكَ .

قَالَ : وَلاَ النَّاسُ يُحِبُّونَهُ لِبَنَاتِهِمْ .

قَالَ : أَفَتُحِبُّهُ لأُخْتِكَ ؟

 قَالَ : لاَ ، وَاللَّهِ جَعَلَنِى اللَّهُ فِدَاكَ .

قَالَ : وَلاَ النَّاسُ يُحِبُّونَهُ لأَخَوَاتِهِمْ .

قَالَ : أَفَتُحِبُّهُ لِعَمَّتِكَ ؟

 قَالَ : لاَ ، وَاللَّهِ جَعَلَنِى اللَّهُ فِدَاكَ .

قَالَ : وَلاَ النَّاسُ يُحِبُّونَهُ لِعَمَّاتِهِمْ ؟

قَالَ : أَفَتُحِبُّهُ لِخَالَتِكَ ؟

قَالَ : لاَ ، وَاللَّهِ جَعَلَنِى اللَّهُ فِدَاكَ .

قَالَ : وَلاَ النَّاسُ يُحِبُّونَهُ لِخَالاَتِهِمْ .

قَالَ : فَوَضَعَ يَدَهُ عَلَيْهِ [عَلَى صَدْرِهِ] ، وَقَالَ : اللَّهُمَّ اغْفِرْ ذَنْبَهُ ، وَطَهِّرْ قَلْبَهُ ، وَحَصِّنْ فَرْجَهُ .

قَالَ : فَلَمْ يَكُنْ بَعْدُ ذَلِكَ الْفَتَى يَلْتَفِتُ إِلَى شَيْءٍ)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (370) .

واته‌ : گه‌نجێـك هات بۆ لاى پێغـه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) و وتى : ئه‌ى پێغه‌مـبه‌رى خوا مۆڵه‌تم بدرێ بۆ زينا (داوێن پيسى) كردن ، خه‌ڵكه‌كه‌ش رويان تێ كرد و سه‌رزه‌نشتيان كرد و پێيان وت : وس به‌ وس به‌ !

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : نزيك ببه‌ره‌وه‌ ، ئه‌ويش نزيك بووه‌وه‌ لـێى .

فه‌رمووى : ئه‌نجا دانيشت .

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : ئايه‌ زينا (داوێن پيسى) كردنت پێ خۆشه‌ بۆ دايكت ؟

وتى : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكيش زينا (داوێن پيسى)يان پێخۆش نييه‌ بۆ دايكيان .

 پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : ئايه‌ زينا (داوێن پيسى) كردنت پێ خۆشه‌ بۆ كچه‌كه‌ت ؟

وتى : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكيش زينا (داوێن پيسى)يان پێخۆش نييه‌ بۆ كچه‌كانيان .

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : ئايه‌ زينا (داوێن پيسى) كردنت پێ خۆشه‌ بۆ خوشكه‌كه‌ت ؟

وتى : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكيش زينا (داوێن پيسى)يان پێخۆش نييه‌ بۆ خوشكه‌كانيان .

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : ئايه‌ زينا (داوێن پيسى) كردنــــت

پێ خۆشه‌ بۆ پورت (خوشكى باوكت) ؟

وتى : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكيش زينا (داوێن پيسى)يان پێ خۆش نييه‌ بۆ پوره‌كانيان .

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : ئايه‌ زينا (داوێن پيسى) كردنت پێ خۆشه‌ بۆ پورت (خوشكى دايكت) ؟

وتى : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌رى خوايش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو : به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكيش زينا (داوێن پيسى)يان پێخۆش نييه‌ بۆ پوره‌كانيان .

ئه‌نجا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌ستى خسته‌ سه‌ر سنگى گه‌نجه‌كه‌ و فه‌رمووى : خوايه‌ له‌ تاوانى خۆشبه‌ و دڵى پاك كه‌ره‌وه‌ و دامێنيشى بپارێزه‌ .

جا دواى ئه‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ لاى نه‌ده‌كرده‌وه‌ بۆ لاى هيچ شتێك .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف