فەرموودە . ده‌رئه‌نجامى ڕاستگۆيى و درۆزنى

ده‌رئه‌نجامى ڕاستگۆيى و درۆزنى

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِى إِلَى الْبِرِّ ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِى إِلَى الْجَنَّةِ ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقَاً ، وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِى إِلَى الْفُجُورِ ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِى إِلَى النَّارِ ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابَاً)) صحيح البخارى رقم : (6094) وصحيح مسلم رقم : (6582) .

واته‌ : په‌يوه‌ست بن به‌ ڕاسگۆييه‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ڕاستى ڕاستگۆيى ڕێنماييت ده‌كات بۆ چاكه‌ ، وه‌ چاكه‌ش ڕێنماييت ده‌كات بۆ به‌هه‌شت ، وه‌ پياو به‌رده‌وام ڕاست ده‌كات و به‌ دواى ڕاستيدا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كو له‌ لاى خوا به‌ زۆر ڕاستگۆ ده‌نووسرێت ، وه‌ وريا و به‌ ئاگا بن له‌ درۆ ، چونكه‌ به‌ڕاستى درۆ ڕێنماييت ده‌كات بۆ خراپه‌ ، وه‌ خراپه‌ش ڕێنماييت ده‌كات بۆ ئاگرى دۆزه‌خ ، وه‌ پياو به‌رده‌وام درۆ ده‌كات و به‌ دواى درۆدا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كو له‌ لاى خوا به‌ زۆر درۆزن ده‌نووسرێت .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف