فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فەرموودە . ده‌رئه‌نجامى خواردنه‌وه بێ هۆشكه‌ره‌كان ده‌رئه‌نجامى خواردنه‌وه بێ هۆشكه‌ره‌كان عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن عُمَرَ (ڕەزای خوای
لێبێت) أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ وَعُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ وَنَاسَاً مِنْ أَصْحَابِ
رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) جَلَسُوا بَعْدَ وَفَاةِ رَسُولِ اللَّهِ
( صلی الله علیه وسلم ) فَذَكَرُوا أَعْظَمَ الْكَبَائِرِ ، فَلَمْ يَكُنْ عِنْدَهُمْ
فِيهَا عِلْمٌ ، فَأَرْسَلُونِى إِلَى عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ أَسْأَلَهُ
عَنْ ذَلِكَ ، فَأَخْبَرَنِى أَنَّ أَعْظَمَ الْكَبَائِرِ شُرْبَ الْخَمْرِ ، فَأَتَيْتُهُمْ
فَأَخْبَرْتُهُمْ ، فَأَنْكَرُوا ذَلِكَ وَوَثَبُوا إِلَيْهِ جَمِيعَاً ، فَأَخْبَرَهُمْ
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) قَالَ : ((إِنَّ مَلِكَاً مِنْ بَنِى
إِسْرَائِيلَ أَخَذَ رَجُلاً فَخَيَّرَهُ بَيْنَ أَنْ يَشْرَبَ الْخَمْرَ ، أَوْ يَقْتُلَ
صَبِيَّاً ، أَوْ يَزْنِىَ ، أَوْ يَأْكُلَ لَحْمَ الْخِنْزِيرِ ، أَوْ يَقْتُلُوهُ
إِنْ أَبَى ، فَاخْتَارَ أَنَّهُ يَشْرَبُ الْخَمْرَ ، وَأَنَّهُ لَمَّا شَرِبَ لَمْ
يَمْتَنِعْ مِنْ شَيْءٍ أرادوهُ مِنْهُ)) ، وَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه
وسلم ) قَالَ لَنَا حِينَئِذٍ : ((مَا مِنْ أَحَدٍ يَشْرَبُهَا فَتُقْبَلُ لَهُ صَلاةٌ
أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ، وَلا يَمُوتُ وَفِى مَثَانَتِهِ مِنْهَا شَيْءٌ إِلا حُرِّمَتْ
عَلَيْهِ الْجَنَّةُ ، وَإِنْ مَاتَ فِى الأَرْبَعِينَ مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً))
رواه الطبرانـى فى الـمعجم الكبير رقم : (1528) وصححه الألبانـى فى سلسلة الأحاديث
الصحيحة رقم : (2695) وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2370) . واته : (عَبْدِ اللَّه بن عُمَر (ڕەزای
خوای لێبێت)) فه‌رموويه‌تى : (أَبُو بَكْر الصِّدِّيق) و (عُمَر بن الْخَطَّابِ) و
خه‌ڵكانێك له صه‌حابه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له پاش وه‌فات
كردنى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دانيشتن و باسى گه‌وره‌ترينى تاوانه
گهورهكانيان كرد ، ئه‌وه‌بوو زانستيان پێ نه‌بوو له‌و باره‌يه‌وه ، بۆيه منيان
نارد بۆ لاى (عَبْد اللَّه بن عَمْڕو بن الْعَاص) بۆ ئه‌وه‌ى پرسيارى لـێ بكه‌م سه‌باره‌ت به‌وه ، ئه‌ويش ههواڵيپێدام كه‌وا
گه‌وره‌ترينى تاوانه گه‌وره‌كان مه‌شروب (ئاره‌ق) خواردنه‌وه‌يه ، منيش هاتمه‌وه
بۆ لايان و ههواڵمپێدان ، ئه‌وانيش نكۆڵيان كرد له‌وه و هه‌موويان هه‌ستان و ڕۆيشتن
بۆ لاى ، ئه‌ويش ههواڵيپێدان كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى
: به‌ڕاستى پادشايهك له پادشاكانى نه‌وه‌كانى ئيسرائيل پياوێكى برد و ئازادى كرد
له نێوان هه‌ڵبژاردنى ئه‌وه‌ى كه‌وا مه‌شروب (ئاره‌ق) بخواته‌وه يان منداڵێك بكوژێت
يان زينا و داوێپيسى بكات يان گۆشتى به‌راز بخوات يان بيكوژن ئه‌گه‌ر خۆى گرته‌وه
له‌و كارانه ، ئه‌ويش مه‌شروب (ئاره‌ق) خواردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارد ، وه كاتێك خوارديهوه
خۆى نه‌گرته‌وه له هيچ شتێك له‌و كارانه‌ى كه لێيان ويست بيانكات ، بۆيه پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كاته‌دا فه‌رمووى : هيچ كه‌سێك نييه مه‌شروب (ئاره‌ق)
بخواته‌وه و چل ڕۆژ نوێژى لێ قه‌بوڵ بكرێت ، وه هيچ كه‌سێك نييه مه‌شروب (ئاره‌ق)
بخواته‌وه و بمرێت و له ميزڵدانيدا شتێك له‌و مهشروبهى تێدا هه‌بێت ئيللا به هه‌شتى
لێ حه‌رام و قه‌ده‌غه ده‌كرێت ، وه به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك له ماوه‌ى ئه‌و چل ڕۆژهيشدا
بمرێت ئه‌وا مردنێكى نهفامييانهى كردووه . وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |