فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فەرموودە . سزاى كه‌سێك كه شه‌رواڵه‌كه‌ى يان پانتۆڵه‌كه‌ى شۆڕ بێت سزاى كه‌سێك كه
شه‌رواڵه‌كه‌ى يان پانتۆڵه‌كه‌ى شۆڕ بێت 1 - عَنْ أَبِى
هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله علیه وسلم ) قَالَ :
((مَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ مِنَ الإِزَارِ فَفِى النَّارِ)) صحيح البخارى رقم
: (5787) . واته : ئه‌وه‌ى له خواروى (قاپه‌ڕه‌قه)وه‌يه له جلى خوار ناوكه‌وه((((الإزار) به پۆشاكێك ده‌وترێت : كه له خواروى ناوكه‌وه داپۆشێت ، چ شه‌رواڵ بێت يان پانتۆڵ يان هه‌ر جلێكى تر بێت .))) ئه‌وا له ئاگردايه . [ده‌ڵێم : ئه‌مه سزاى كه‌سێكه كه ته‌نها جله‌كه‌ى درێژ و شۆڕ بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى به مه‌به‌ستى ته‌كه‌بور و فيز زليهوه بێت ئه‌وا سزاكه‌ى سه‌خت و ناڕه‌حه‌ت تره له‌وه] : 2 - عَنْ عَبْدِ
اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله
علیه وسلم ) : ((مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلاَءَ لَمْ يَنْظُرِ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ)) صحيح البخارى رقم : (3665) وصحيح مسلم رقم : (5424) . واته : هه‌ركه‌سێك
جله‌كانى شۆڕكاتهوه به مه‌به‌ستى فيز زليهوه ئه‌وا خوا سه‌يرى ناكات له ڕۆژى
قيامهتدا . 3 - عَنْ أَبِى
ذَرٍّ (ڕەزای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله علیه وسلم ) قَالَ : ((ثَلاَثَةٌ
لاَ يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ وَلاَ يُزَكِّيهِمْ
وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)) ، فَقُلْتُ : مَنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَقَدْ خَابُوا
وَخَسِرُوا ؟ قَالَ : ((الْمُسْبِلُ إِزَارَهُ ، وَالْمَنَّانُ عَطَاءَهُ ، وَالْمُنَفِّقُ
سِلْعَتَهُ بِالْحَلِفِ الْكَاذِبِ)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (2207) . واته : سێ كه‌س هه‌ن له ڕۆژى قيامهتدا خواى گه‌وره
قسه‌يان له‌گه‌ڵ ناكات و سه‌يريان ناكات و له تاوان پاكيان ناكاته‌وه و سزايه‌كى به ئێش و
ئازاريان هه‌يه ، وتم : ئه‌وانه كێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ڕاستى بێ سهرنجام و
خه‌سارۆمه‌ندن ؟ فه‌رمووى : ئه‌و پياوه‌ى شرواڵهكهى شۆڕكردبێتهوه بۆ خواروى (قاپهڕهقهى)
، وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه منه‌ت ده‌كات به بهخشينهكهيهوه ، وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه
شتومهكهكهى ده‌فرۆشێت به سوێندى درۆ . وه‌رگێڕانى : مامۆستا
محمد عبد الرحمن لطيف |