فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمى زه‌كاتى ئه‌و زێڕ و زيوهى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه حوكمى زه‌كاتى
ئه‌و زێڕ و زيوهى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه زانايان ده‌ڵێن
به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت ئه‌م زێڕ و زيوهى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه له
خه‌ناوكه و بازن و خڕخاڵ و ئه‌نگوستيله واجبه زه‌كاتى لێ ده‌ر بكرێت ، به به‌ڵگه‌ى
ئه‌م فهرموودهيهى عبدالله ى كوڕى عه‌مر ڕيوايه‌تى كردووه ، ده‌ڵێت: ئافره‌تێك خۆيى
و كچه‌كه‌ى هاتنه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، له ده‌ستى كچه‌كه‌ى
دوو بازنه‌ى گه‌وره و ئه‌ستوور له زێڕ هه‌بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) به‌و ئافره‌ته‌ى فه‌رموو: (أَتُعطِينَ زكاةَ هذا ؟) واته: ئايا زه‌كاتى ئه‌و
بازنه زێڕه ده‌ده‌يت ؟ ئافره‌ته‌كه ووتي: نه‌خێر ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) فه‌رمووي: (أَيَسُرُّكِ أَنْ يُسَوِّرَكِ اللَّهُ بِهِمَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ
سِوَارَيْنِ مِنْ نَارٍ) واته: ئايه پێت خۆشه خواى گه‌وره له ڕۆژى دواييدا ئه‌م
دوو بازنه زێڕه‌ت بۆ بكات به دوو بازنه‌ى ئاگرين . صحيح سنن أبى داود: (1382) .وه
زۆر به‌ڵگه‌ى تر‌ى له‌سه‌ره به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌يه به‌سه بۆ كه‌سێك حه‌قى بوێت و
له خوا ترس بێت ،وه سه‌باره‌ت به‌و زانا و ماموستايانهى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ناكه‌وێت
قسه‌ى ئه‌وان و قسه‌ى ئه‌و زانا و ماموستايانهى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت له ته‌رازووى
قورئان و سوننه‌ت ده‌ده‌ين قسه‌ى كاميان به‌ڵگه دار بوو ئه‌وه ده‌بێت گوێڕايه‌ڵى
ئه‌و بكرێت ، بێگومان قسه‌ى ئه‌و زانا‌و ماموستايانه ته‌واوه كه ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ
ده‌كه‌وێت چونكه به‌ڵگه‌ى ڕاست و ڕوون و ئاشكرايان به ده‌سته‌وه‌يه . نوسین و ئامادەکردنی مامۆستا هەلگورد مصطفى گەڵاڵەیی |