ئایە زەکاتی سەرفترە بەپارە دەبێت ؟

ئایە زەکاتی سەرفترە بەپارە دەبێت ؟

وەڵام : نەخێر زەکاتی سەرفترە بەپارە نابێت ؛ بەڵکو دەبێت بەو خواردنە بێت كە هەر خێزانێك لە ماڵەوە دەیخۆن [ كە ئێستا بریتیە لە برنج ] بۆ هەر نەفەرێک دوو کیلۆ و نیو برینج ، ئه گه ر له فه رمووده كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) وورد بينه وه ، ده بينين خواردنى له سه ر موسوڵمانان واجب كردووه نه ك پاره ، وه له سه رده مى پێغه مبه ردا (صلی اللە علیە وسلم) موسوڵمانان پاره يان هه بووه ، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا ئه مرى پێ نه كردن كه پاره بده ن بۆ زه كاتى سه رفتره ، به ڵكو ئه مرى پێكردن كه خواردن بده ن ، وه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نێردراوه له لاى خوداى په روه ردگار بۆ ئه وه ى پێمان بڵێت و فێرمان بكات گشت ئه م شتانه ى كه بۆ ئێمه باشن ، كه واته ئه گه ر دانى پاره له جياتى خواردن باشتر بووايه ، پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) به ئێمه ى ده وت ، بۆيه بۆ هيچ كه سێك دروست نيه ، شتێك بڵێت يان شتێك بكات به ناوى دين ، كه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نه ى وتبێت يان نه يكردبێت ، كه واته دانى پاره له جياتى خواردن ، موخاله فه ى سوننه ت و ئه مرى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، بۆيه جائيز نيه و دروست نيه پاره له جياتى خواردن بدرێت . وه هه روه ها ئيمامى (مالك) و ئيمامى (شافعي) و ئيمامى (أحمد) ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت ، هه ر سێكيان يه ك ده نگن له سه ر نادروستى دانى پاره له جياتى خواردن ، كه واته ئێمه ش ده بێت يه ك ده نگ بين له سه ر بۆچونى ئه م سێ ئيمامه به ڕێزانه ، چونكه بۆ چونه كه يان له سه ر سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه ره (صلی اللە علیە وسلم) ، به ڵام ئيمامى (أبو حنيفه ) ره حمه تى خوداى په روه ردگارى لێ بێت ، به جائيزى داناوه كه پاره بدرێت ، به ڵام بۆ ئێمه دروست نيه له م مه سه له يه دا گوێڕايه ڵى بكه ين ، چونكه بۆچونه كه ى پێچه وانه ى سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، وه هه ر كرده وه يه ك يان قسه يه ك به ڵگه ى له سه ر نه بوو ده بێت ره ت بكرێته وه و قه بول نيه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه (مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا ؛ فَهُوَ رَدٌّ)متفق عليه . واته : هه ر كه سێك كرده وه يه ك بكات به ناوى دين وه ئێمه ئه مرمان پێ نه كردبێت ئه م كرده وه يه مه ردوده و قه بول نيه ، وه خوداى په روه ردگار ده فه رموێت (وَمَا كَانَ رَبُّك نَسِيًّا) (مريم : 64). واته : ئه ى محمد (صلی اللە علیە وسلم) په روه ردگارى تۆ هيچ شتێكى له بير نه كردووه ، كه واته هه ر شتێك باشبێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كردووه و به پێغه مبه ره كه ى ڕاگه ياندووه بۆ ئه وه ى به خه ڵكى بڵێت بيكه ن ، كه واته له م فه رمووده يه بۆمان ده رده كه وێت هه ر كه سێك كرده وه يه ك به ناوى دين بكات به بێ به ڵگه ، ئه و كه سه كرده وه كه ى لێ قه بوڵ ناكرێت وه كو دانى پاره له جياتى خواردن ، وه له م ئايه ته پيرۆزه شدا بۆمان ده رده كه وێت كه هه ر شتێك باش بێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كرده وه ، كه واته ئه گه ر دانى پاره باشتر بووايه له خواردن ، خوداى گه وره پێغه مبه ره كه ى لێ ئاگادار ده كرده وه ، وه پێغه مبه ريش (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه ى لێ ئاگادار ده كرده وه والله اعلم .

نوسین و ئامادەکردنی مامۆستا  هەلگورد مصطفى گەڵاڵەیی