فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فەرموودە . واز له‌م كارانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێنن واز له‌م كارانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێنن عَنْ أَبِى مَالِكٍ الأَشْعَرِيِّ (ڕەزای
خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ ( صلی الله علیه وسلم ) قَالَ : ((أَرْبَعٌ فِى أُمَّتِى
مِنْ أَمْرِ الْجَاهِلِيَّةِ لاَ يَتْرُكُونَهُنَّ : الْفَخْرُ فِى الأَحْسَابِ ، وَالطَّعْنُ
فِى الأَنْسَابِ ، وَالاِسْتِسْقَاءُ بِالنُّجُومِ ، وَالنِّيَاحَةُ)) . وَقَالَ : ((وَالنَّائِحَةُ إِذَا لَمْ
تَتُبْ قَبْلَ مَوْتِهَا تُقَامُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَعَلَيْهَا سِرْبَالٌ مِنْ قَطِرَانٍ
وَدِرْعٌ مِنْ جَرَبٍ)) صحيح البخارى رقم : (3561) صحيح مسلم رقم : (2157) . واته : چوار شت له نێو ئوممه‌ته‌كه‌مدا
له داب و نه‌ريته‌كانى سه‌رده‌مى نهفامين و وازيان لێناهێنن : 1 ـ شانازى كردن به ژماردنى چاكه و ئاكاره‌كانى
باوباپيران . (((((الْفَخْرُ فِى الأَحْسَابِ)) أى الشرف بالآباء والتعاظم بِعَدِّ
مناقبهم ومآثرهم وفضائلهم ، وذلك جهل ، فلا فخر إلا بالطاعة ، ولا عِزَّ لأحد إلا بالله
، والأحساب جمع حسب وهو ما يعده المر‌ء من الخصال له أو لآبائه من نحو شجاعة ، وفصاحة]
فيض القدير : (1 / 591) . واته : شانازى كردن و خۆڕێزداركردن به
باوباپيران و خۆبهگهورهدهربڕين به ژماردنى چاكهكانيان و جێ دهستهكانيان ، ئه‌مه‌ش
نهفامييه ، چونكه هيچ شتێك جێى شانازى پێوه‌كردن نييه ئيللا گوێڕايه‌ڵى كردن بۆ
خوا نه‌بێت ، وه هيچ كه‌سێك گه‌وره و سه‌روه‌ر نابێت ئيللا به خواوه نه‌بێت ، وه
(الأَحْسَابِ) ئه‌وه‌يه كه مرۆڤـ دهيانژمێرێت له ئاكاره‌كانى خۆى يان باوباپيرانى
وه‌ك لێهاتووى و زمانپاروى . مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه : كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن
: باوباپيرانى ئێمه ئاوه‌ها پياوچاك و لێهاتوو و قسه‌زان و به‌خشنده و خزمه‌تگوزار
بوون و ئاوه‌ها و ئاوه‌ها بوون به مه‌به‌ستى خۆده‌رخستن و شانازى كردن به‌سه‌ر كه‌سانى
تره‌وه ، ئه‌مه‌ش له داب و نهريتهكاتى سه‌رده‌مى جه‌هاله‌ت و نهمافييه ))). 2 ـ وه تانه‌دان له پشت و ڕه‌چه‌ڵه‌كى
مرۆڤه‌كان . 3 ـ وه خواستنى باران بارين به هۆى كارتێكردنى
ئه‌ستێره‌كان . 4 ـ وه شيوه‌ن كردن و ناڕه‌زايى ده‌ربڕين
به هۆى مردنى كه‌سێكه‌وه . وه فه‌رموويه‌تى : ئافره‌تى شيوهنكهر ئه‌گه‌ر
له پێش مردنى ته‌وبه نه‌كات ئه‌وا له ڕۆژى قيامهتدا زيندوو ده‌كرێته‌وه و كراسێك
له ئاگر و كراسێكيش له گه‌ڕى له‌به‌رده‌كرێت (((ئه‌وه سزاى ئافره‌تێكه كه شيوه‌ن
ده‌كات : چونكه ئه‌و له دونيادا گڕيبهردهدا له دڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌سوكاريان
مردبوو ، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن ده‌ردى گه‌ڕى پێست ده‌هێنێته خووراندن ئه‌ويش دڵه‌كانى
دهجۆشاندن بۆيه ئه‌ويش كراسێكى گڕتێبه‌ردراو و كهراسێك له گه‌ڕى له‌به‌رده‌كرێت
))) . وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |