فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵگرانى ميراته‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له صه‌حابه (ڕه‌زای خوایان لێبێت) به‌م شێوه‌يه بوون هه‌ڵگرانى ميراته‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له صه‌حابه (ڕه‌زای خوایان لێبێت) به‌م شێوه‌يه بوون عَنْ مَالِكِ الدَّارِ : ((أَنَّ عُمَرَ
بْنَ الْخَطَّابِ أَخَذَ أَرْبَعَمِائَةِ دِينَارٍ فَجَعَلَهَا فِى صُرَّةٍ ، فَقَالَ
لِلْغُلامِ : اذْهَبْ بِهَا إِلَى أَبِى عُبَيْدَةَ بن الْجَرَّاحِ ، ثُمَّ تَلَـهَّ
فِى الْبَيْتِ سَاعَةً حَتَّى تَنْظُرَ مَا يَصْنَعُ . فَذَهَبَ بِهَا الْغُلامُ إِلَيْهِ ، فَقَالَ
: يَقُولُ لَكَ أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ : اجْعَلْ هَذِهِ فِى بَعْضِ حَاجَتِكَ . فَقَالَ : وَصَلَهُ اللَّهُ وَرَحِمَهُ
، ثُمَّ قَالَ : تَعَالِى يَا جَارِيَةُ اذْهَبِى بِهَذِهِ السَّبْعَةِ إِلَى فُلانٍ
، وَبِهَذِهِ الْخَمْسَةِ إِلَى فُلانٍ ، وَبِهَذِهِ الْخَمْسَةِ إِلَى فُلانٍ ، حَتَّى
أَنْفَذَهَا . فَرَجَعَ الْغُلامُ وَأَخْبَرَهُ ، فَوَجَدَهُ
قَدْ أَعَدَّ مِثْلَهَا إِلَى مُعَاذِ بن جَبَلٍ ، فَقَالَ : اذْهَبْ بِهَذَا إِلَى
مُعَاذِ بن جَبَلٍ وَتَلَـهَّ فِى الْبَيْتِ سَاعَةً حَتَّى تَنْظُرَ مَا يَصْنَعُ
. فَذَهَبَ بِهَا إِلَيْهِ ، فَقَالَ : يَقُولُ
لَكَ أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ : اجْعَلْ هَذَا فِى بَعْضِ حَاجَتِكَ ، فَقَالَ : رَحِمَهُ
اللَّهُ وَوَصَلَهُ ، تَعَالِى يَا جَارِيَةُ، اذْهَبِى إِلَى بَيْتِ فُلانٍ بِكَذَا
، وَاذْهَبِى إِلَى بَيْتِ فُلانٍ بِكَذَا ، فَاطَّلَعَتِ امْرَأَةُ مُعَاذٍ فَقَالَتْ
: نَحْنُ وَاللَّهِ مَسَاكِينُ فَأَعْطِنَا ، وَلَمْ يَبْقَ فِى الْخِرْقَةِ إِلاَّ
دِينَارَانِ ، فَرَمَى بِهِمَا إِلَيْهَا . وَرَجَعَ الْغُلامُ إِلَى عُمَرَ فَأَخْبَرَهُ
فَسُرَّ بِذَلِكَ ، وَقَالَ : إِنَّهُمْ إِخْوَةٌ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ)) رواهُ الطبرانـى
فـى الـمعجم الكبير رقم : (16476) ، وقال الإمام الألبانـى فـى ((صحيح الترغيب والترهيب))
رقم : (926) : حسنٌ موقوف ، قوله : (( تَـلَـهَّ )) قال فى ((النهاية فى غريب الـحديث))
: (4 / 283) و((لسان العرب)) : (15 / 260) : (تشاغلْ) . واته : عومه‌رى كوڕى خه‌طاب (ڕه‌زای خوای
لێبێت) چوارسه‌د دينار (400 مسقاڵ زێڕ)ى هێنا و كرديه ناو كيسهيهكـهوه ، ئه‌نجا
وتى به خزمه‌تكاره‌كه‌ى : ئه‌م پاره‌يه ببه بۆ (أبو عبيده بن الجراح) و ئه‌نجا
له ماڵياندا ماوه‌يه‌ك خۆت خه‌ريك بكه و سه‌ير بكه بزان چـى لێ ده‌كات . ئه‌و خزمهتكارهش پاره‌كه‌ى برد بۆى و
وتى : كاربه‌ده‌ستى ئيمانداران پێت ده‌ڵێت : ئه‌مه له هه‌ندێك له پێويستيهكانتدا
به كار بێنه . ئه‌ويش وتى : خوا بيگه‌يه‌نێت و ڕه‌حمى
لێبكات . ئه‌نجا وتى : وه‌ره ئه‌ى كهنيزهك ئه‌م
حه‌وت ديناره ببه بۆ فڵان و ئه‌م پێنجه‌ش بۆ فڵان و هه‌روه‌ها ئه‌م پێنجه‌ش بۆ فڵان
هه‌تا هه‌مووى ته‌واو بوو. پاشان خزمه‌تكاره‌كه گه‌ڕايه‌وه بۆ لاى
عومه‌ر و هه‌واڵى ئه‌م كاره‌ى (أبو عبيده)ى بۆ برده‌وه ، ئه‌نجا بينى ئه‌وه‌نده‌ى
تر‌ى ئاماده كردووه بۆ (معاذ بن جبل) و پێى وت : ئه‌مه‌ش ببه بۆ (معاذ بن جبل) و
ئه‌نجا له ماڵياندا ماوه‌يه‌ك خۆت خه‌ريك بكه و سه‌ير بكه بزان چـى لێ ده‌كات . ئه‌و خزمهتكارهش پاره‌كه‌ى برد بۆى و
وتى : كاربه‌ده‌ستى ئيمانداران پێت ده‌ڵێت : ئه‌مه له هه‌ندێك له پێويستيهكانتدا
به كار بێنه . ئه‌ويش وتى : خوا ڕه‌حمى لێبكات و بيگه‌يه‌نێت
، ئه‌نجا وتى : وه‌ره ئه‌ى كهنيزهك ئه‌وه‌نده پاره ببه بۆ ماڵى فڵان و ئه‌وه‌نده
پاره ببه بۆ ماڵى فڵان . له‌و كاته‌دا ژنه‌كه‌ى (مُعاذ) ده‌ركه‌وت
و پاره‌كه‌ى بينى و وتى : سوێند به خوا ئێمه‌ش ههژارين و له‌و پارهيهمان پێ ببه‌خشه
، له كيسهكهدا هيچ پاره نه‌مابوو ته‌نها دوو دينار نه‌بێت ئهويشى ههڵيدا بۆ ژنه‌كه‌ى
. ئه‌نجا خزمه‌تكاره‌كه گه‌ڕايه‌وه بۆ لاى
عومه‌ر و هه‌واڵى ئه‌م كاره‌ى (مُعاذ)شى دايه ، عومه‌ر ئه‌مه‌ى زۆر پێخۆش بوو و وتى
: ئه‌مانه چه‌ند برايهكن هه‌ندێكيان به‌شێكن له هه‌ندێكى تريان . وه‌رگێڕانی :مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |