فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ئادابی سه‌لام كردن كۆمەڵێك ئادابی شەڕعی ئادابی ھەشتەم ئادابی سه‌لام كردن بسم الله الرحمن الرحيم الحمد الله رب العالمين والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . ئادابه‌كانى سه‌لام كردن 1) فه‌زڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام له‌ناو
موسڵمانان به‌گشتى : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌يه‌كى سهحيحدا
فه‌رموويه‌تى : سوێند به‌و خوايهى گيانى منى به‌ده‌سته ناچنه به‌هه‌شت هه‌تا باوه‌ڕ نه‌هێنن وه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا يه‌كترتان
خۆش نه‌وێت ، جا ئايه شتێكتان پێ نه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بده‌ن به‌هۆيه‌وه يهكتريتان
خۆش ده‌وێت (أَفْشُوا السَّلامَ بَيْنَكُمْ) سه‌لام له‌ناو يه‌كترى بڵاو بكه‌نه‌وه
. 2) نابێت سه‌لام ته‌نها له‌و كه‌سانه بكرێت كه دهيانناسيت
: به‌ڵكو ده‌بێت سه‌لام له گشت موسڵمانان بكه‌ى به‌بێ جياوازى بيانناسى يان نهيانناسى . 3) سه‌لام كردن ده‌بێت به‌م شێوهيهبێت
كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه : ده‌ڵێيت : (السلام عليكم)
يان (السلام عليكم و رحمة الله) يان (السلام عليكم و رحمة الله وبركاته ) . له فه‌رموده‌يه‌كى صه‌حيحدا هاتووه ئه‌گه‌ر بڵێى (السلام عليكم)
(10) ده خێرت بۆ ده‌نوسرێت وه ئه‌گه‌ر بڵێى (السلام عليكم و رحمة الله) (20) بيست
خێرت بۆ ده‌نوسرێت وه ئه‌گه‌ر بڵێى (السلام عليكم و رحمة الله وبركاته) (30) سى
خێرت بۆ ده‌نوسرێت . 4) سه‌لام كردن له‌كاتى گه‌ييشتن و ڕۆيشتن
: كاتێك دهچيت بۆ شوێنێك يان ده‌گه‌يت به كه‌سێك سه‌لامى لێ بكه وه به‌هه‌مان شێوه
ئه‌گه‌ر لێى جيا بوويتهوه و ڕۆيشتى له‌لاى سه‌لامى لێ بكه . 5) هه‌وڵبده تۆ ده‌ست پێشخه‌ر بيت له
سه‌لام كردن : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرمووهتى : نزيك ترين كه‌س
كه به ڕه‌حمه‌تى خوا بگات ئه‌و كه‌سه‌يه سه‌ره‌تا سه‌لام له كه‌سى به‌رامبه‌ر ده‌كات
. 6) ئه‌گه‌ر كه‌سى به‌رامبه‌ر گوێى له سه‌لامه‌كه‌ت
نه‌بوو بۆى دووباره بكه‌وه هه‌تا گوێبيستى ده‌بێت : هه‌تا سێ جار ده‌توانى سه‌لامه‌كه‌ت
دووباره بكه‌يته‌وه ئه‌گه‌ر گوێبيستى سه‌لامه‌كه‌ت نه‌بوون . 7) سه‌لام كردن له‌كاتى چوونه ماڵه‌وه
: سونه‌ت وايه ئه‌گه‌ر چويته ماڵه‌وه سه‌لام له ماڵ و منداڵت بكه‌يت ، ئه‌م سه‌لام
كردنه ده‌بێته مايه‌ى به‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت و ماڵ و منداڵت . 8) سه‌لام كردن له منداڵان : ئه‌نه‌سى
كوڕى مالك ( ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) كاتێك ده‌گه‌يشت به منداڵان سه‌لامى لێ ده‌كردن . 9) كه‌سى سوار سه‌لام له‌و كه‌سه ده‌كات
كه به پيادهيه ، وه پياده سه‌لام له كه‌سى دانيشتوو ده‌كات ، وه ئه‌وانه‌ى
ژماره‌يان كه‌متره سه‌لام له‌وانه ده‌كه‌ن كه ژماره‌يان زۆرتره ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
دوو كه‌س گه‌يشتن به سێ كه‌س ده‌بێت دوو كه‌سه‌كه سه‌لام بكه‌ن ، وه ده‌بێت منداڵ
سه‌لام له گه‌وره بكات . 10) كاتێك به ئيشارهتى ده‌ست سه‌لام له
كه‌سێك ده‌كه‌يت ده‌بێت به زمانيش وشه‌ى السلام عليكم دهرببرى , نابێت ته‌نها بهئيشارهتى ده‌ست سه‌لامى لێ بكه‌ى به‌بێ ده‌ربڕينى وشه‌ى السلام
عليكم . 11) ده‌ست پێشخه‌رى نه‌كردن له سه‌لام كردن له جوله‌كه
و گاوران و بێ باوه‌ڕان : كاتێك موسوڵمانێك
به جولهكهيهك يان گاورێك يان بێ باوه‌رێك
ده‌گات نابێت سه‌لاميان لێ بكات ده‌بێت ئه‌وان سه‌لام بكه‌ن ، وه كه سه‌لاميان
كرد ده‌بێت به ووشه‌ى (وعليكم) وه‌ڵاميان بدرێته‌وه ، زانايان فهرمويانه ئه‌گه‌ر
سهلامهكهيان وه‌كو ئێمه بوو وتيان (السلام عليكم) ئه‌وه ده‌توانى بڵێى (وعليك
السلام) وه ئه‌گه‌ر سه‌لام كردنهكهيان ڕوون نه‌بوو يان دوعاى خراپى تێدابوو ئه‌وه
له‌وه‌ڵامدا ته‌نها بڵێ ( وعليكم ( مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين : رقم الفتوى :
(395) . 12) سه‌لام كردن ده‌بێت پێش پرسياركردن
و قسه‌كردن بێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : (السلام قبل السؤال فمن بدأكم بالسؤال قبل السلام فلا تجيبوه)
سلسلة الاحاديث الصحيحة: 816. واته: سه‌لام كردن پێش پرسيار كردنه ،
هه‌ر كه‌سێك پرسيارتان لێ بكات پێش سه‌لام كردن ئه‌وه وه‌ڵامى مه‌ده‌نه‌وه . - چونكه ئه‌و كه‌سه پێچه‌وانه‌ى سونه‌تى
كردووه ده‌بێت سه‌ره‌تا سه‌لام بكات ئينجا پرسيار و قسه بكات . 13) له‌كاتى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى سه‌لام بڵێ
: (وعليكم السلام) يان (وعليكم السلام ورحمة الله) يان (وعليكم السلام ورحمة الله وبركاتة)
. 14) چۆنيه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌لام له‌ناو نوێژدا
: ئه‌گه‌ر له‌ناو نوێژدا بوويت و كه‌سێك سه‌لامى كرد ته‌نها به ئيشاڕهتى ده‌ستى راستت
وه‌ڵام ده‌ده‌يته‌وه پشتى ده‌ستت ده‌خه‌يته ئاستى سه‌ره‌وه وه پانى ده‌ستت ده‌خه‌يته
ئاستى خواره‌وه . 15) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاو بوويت و كه‌سێك
سه‌لامى كرد وه‌ڵامى مه‌ده‌وه هه‌تا له‌سه‌ر ئاوى دێته ده‌ره‌وه . وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم 22 / ذو القعدة / 1437 ه – 25/8/2016م ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |