فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
وەڵامی چەندگومانێكی بە دروست دانەرانی بیدعە لەدیندا وەڵامی چەندگومانێكی بە دروست دانەرانی
بیدعە لەدیندا پێشه‌كى الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد (صلی الله علیه وسلم) ومن تبعه باحسان الى يوم الدين . به‌ڕێزان به پشتيوانى خواى گه‌وره له‌م
ناميلكه‌يه‌دا وه‌ڵامى چه‌ند گومانێكى ئه‌وكه‌سانه ده‌ده‌ينه‌وه كه‌وا ده‌ڵێن بيدعه‌ى
حه‌سه‌نه له‌ديندا هه‌يه و دروسته ؛ گومانه‌كانيان ده‌خولێته‌وه له‌ده‌ورى چه‌ند
به‌ڵگه‌يه‌ك كه‌له‌راستيدا ره‌دده له‌سه‌ريان نه‌ك به‌لگه‌بێت بۆيان يان گومانه‌كانيان
بريتيه له‌بيروبۆچوونه‌كانيان و به‌چاك دانانى شتێك له‌ديندا له‌كاتێكدا خواى گه‌وره
بۆ به‌نده‌كانى به‌دروست دانه‌ناوه و لێى
ئاگادارنه‌كردونه‌ته‌وه و ئايينى پيرۆزى ئيسلامى بۆ ته‌واو كردوون و هه‌موو شتێكى
چاك و خراپى به‌نێردراوه‌كه‌ى پێ ڕاگه‌ياندوون و فه‌رمويه‌تى: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ
لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِيناً).
المائدة:3. واته: له ئه‌مڕۆوه ئاينه‌كه‌تانم ته‌واو
كرد (گشت شته چاك و خراپه‌كانتان پێ ڕاگه‌يندرا) ، وه نيعمه‌ت و به‌خششى خۆمم بۆ
ته‌واو كردن (وه‌كو نيعمه‌تى هيدايه‌ت بۆ ڕێگاى ڕاست ، بۆيه پێويست به هيچ ڕێچكه‌يه‌كى
تر ناكات جگه له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پێى هاتووه) ، وه
ڕازيم كه‌وا ته‌نها ئيسلام ئايين و به‌رنامه‌تان بێت ، (جگه له ئيسلام خواى گه‌وره
پێى ڕ‌ازى نيه وه‌كو هه‌ر شتێكى زيادكراو جا به ناوى دينه‌وه بێت يان غه‌يرى دين ، ته‌نها خواى گه‌وره به‌وه
ڕ‌ازى يه كه خۆى ناردوويه‌تى) . وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رمويه‌تى : (إنه لَيْسَ مِنْ شَيْءٍ يُقَرِّبُكُمْ إِلَى الْجَنَّةِ إلا قد أَمرتُكم
به وليس شيءٌ يُقَرِّبُكُمْ إِلَى النارِ إلا قد نَهيتُكم عنه) . واته: به‌ڕاستى هيچ شتێك نه‌ماوه
كه نزيكتان بكاته‌وه له به‌هه‌شت ئيللا فه‌رمانم پێكردوون به ئه‌نجامدانى ، وه
هيچ شتێك نه‌ماوه نزيكتان بكاته‌وه له ئاگر ئيللا نه‌هيم لێكردوون و ( ئاگاردارتانم
كردۆته‌وه لێى ) . كه‌واته له‌دواى ته‌واوبوونى ئايينى پيرۆزى
ئيسلام و گه‌ياندنى هه‌موو شتێكى چاك له‌رێگه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه
وسلم) هيچ جۆره بيدعه‌يه‌ك له‌ديندا جێى نابێته‌وه‌و ره‌تكراوه‌يه . وه‌ڵامى ( شوبهه) و گومانه‌كانيان وه‌ڵامى شوبهه‌ى يه‌كه‌ميان 1 ـ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ڵێن بيدعه‌ى حه‌سه‌نه
له ديندا هه‌يه يه‌كێك له گومانه‌كانيان بريتيه له‌و فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموويه‌تى : (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً حَسَنَةً
، فَلَهُ أَجْرُهَا ، وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يُنْتَقَصَ
مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ ، وَمَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً سَيِّئَةً ، كَانَ
عَلَيْهِ وِزْرُهَا ، وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يُنْتَقَصَ
مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ ) مسلم الزكاة (1017) ، النسائى الزكاة (2554) ، أحمد
(4/359) . واته: هه‌ركه‌سێك له ئيسلام‌دا ڕێگايه‌كى چاك بگرێته به‌ر (كه به‌ڵگه‌ى
له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه ئه‌و كه‌سه پاداشتى بۆ هه‌يه وه پاداشتى ئه‌و كه‌سانه‌شى بۆ
هه‌يه كه‌چاوى لێده‌كه‌ن وشوێنى ده‌كه‌ون له گرتنه‌به‌رى ئه‌م ڕێگايه چاكه بێ ئه‌وه‌ى
پاداشتى هيچ لايه‌كيان كه‌م بكات . ـ به بۆچوونى بيدعه‌چيه‌كان ئه‌م فه‌رمووده‌يه
به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر داهێنانى عيبادات له‌ديندا بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر بێت ، به‌ڵام
وه‌ڵام بۆ ئه‌م گومانه بريتى يه له‌وه‌ى ئيمامى شاتبى له (كتابى الاعتصام 233/1ـ236)
فه‌رموويه‌تى : مه‌به‌ستى فه‌رمووده‌كه به‌ماناى داهێنانى شتێكى تازه له ديندا به
بێ به‌ڵگه نايه‌ت ، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌يه بريتى يه له كرده‌وه‌كردن
به‌م عيباده‌ته‌ى كه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا هاتووه ،
به به‌ڵگه‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى خواره‌وه: 1ـ ئه‌و هۆكاره‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێهاتووه
بريتى يه له ماڵ به‌خشين به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى جوره‌يرى كوڕى عبدالله
ڕيوايه‌تى كردووه و ده‌فه‌رموێت : (كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللهِ (صلی الله علیه
وسلم) فِى صَدْرِ النَّهَارِ ، قَالَ : فَجَاءَهُ قَوْمٌ حُفَاةٌ عُرَاةٌ مُجْتَابِى
النِّمَارِ أَوِ الْعَبَاءِ، مُتَقَلِّدِى السُّيُوفِ ، عَامَّتُهُمْ مِنْ مُضَرَ،
بَلْ كُلُّهُمْ مِنْ مُضَرَ فَتَمَعَّرَ وَجْهُ رَسُولِ اللهِ (صلی الله علیه وسلم)
لِمَا رَأَى بِهِمْ مِنَ الْفَاقَةِ ، فَدَخَلَ ثُمَّ خَرَجَ ، فَأَمَرَ بِلَالًا فَأَذَّنَ
وَأَقَامَ ، فَصَلَّى ثُمَّ خَطَبَ فَقَالَ: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ
الَّذِى خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ) (النساء: 1) إِلَى آخِرِ الْآيَةِ، (إِنَّ
اللهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا) (النساء: 1) وَالْآيَةَ الَّتِى فِى الْحَشْرِ:
{اتَّقُوا اللهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللهَ} (الحشر:
18) «تَصَدَّقَ رَجُلٌ مِنْ دِينَارِهِ ، مِنْ دِرْهَمِهِ ، مِنْ ثَوْبِهِ ، مِنْ صَاعِ
بُرِّهِ ، مِنْ صَاعِ تَمْرِهِ - حَتَّى قَالَ - وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ» قَالَ: فَجَاءَ
رَجُلٌ مِنَ الْأَنْصَارِ بِصُرَّةٍ كَادَتْ كَفُّهُ تَعْجِزُ عَنْهَا ، بَلْ قَدْ
عَجَزَتْ ، قَالَ : ثُمَّ تَتَابَعَ النَّاسُ ، حَتَّى رَأَيْتُ كَوْمَيْنِ مِنْ طَعَامٍ
وَثِيَابٍ ، حَتَّى رَأَيْتُ وَجْهَ رَسُولِ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) يَتَهَلَّلُ
، كَأَنَّهُ مُذْهَبَةٌ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ (صلی الله علیه وسلم): «مَنْ سَنَّ
فِى الْإِسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً، فَلَهُ أَجْرُهَا ، وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا
بَعْدَهُ ، مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ ، وَمَنْ سَنَّ فِى
الْإِسْلَامِ سُنَّةً سَيِّئَةً ، كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا
مِنْ بَعْدِهِ ، مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ» (صحيح) صحيح
الرغيب والترهيب: 61. واته: له جوره‌يره‌وه (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رمووى : ئێمه له سه‌ره‌تاى
ڕۆژدا له لاى پێغه‌مبه‌رى خوا بووين (صلی الله علیه وسلم) ، هه‌ندێك كه‌سى فه‌قيرى
جل شوڕ (ڕووت) هاتنه‌لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جلى خه‌ت خه‌تى سوفيان
له‌به‌ربوو ، شمشێره‌كانيان له مل كرد بوو ، زۆربه‌يان له هۆزى ( مضر ) بوون ، به‌ڵكو
گشيان له‌وهۆزه بوون ، كاتێك پێًغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانى به‌مشێوه‌يه
بينى ده‌م وچاوى سوور هه‌ڵگه‌ڕا به‌هۆى ئه‌م هه‌ژاريه‌ى پێيانه‌وه ديار بوو ، پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) چووه ماڵه‌وه پاشان هاته ده‌ره‌وه فه‌رمانى به بيلال
كرد بانگ بدات بۆ نوێژ ، بيلال بانگى دا‌و پاشان قامه‌تى بۆ نوێژ كرد ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژى بۆ كردن دواتر وتارى بۆ خوێندنه‌وه‌و سه‌ره‌تا به‌چه‌ند
ئايه‌تێك ده‌ستى پێكرد ، فه‌رمووى : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِى
خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ) النساء: ١ . واته: ئه‌ى خه‌ڵكينه
خۆتان بپارێزن له سزاى په‌روه‌ردگارتان ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه‌وا ئێوه‌ى له‌يه‌ك
نه‌فس دروست كردووه كه ئاده‌مه (درودو سه‌لامى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت) وه هه‌ر
له‌م نه‌فسه‌ش خێزانه‌كه‌ى ئاده‌مى دروست كردووه ، وه له‌م دووانه پياوان و ئافره‌تى
زۆرى دروست كردووه‌و بڵاوى كردوونه‌ته‌وه ، له‌و خوايه بترسن كه به‌ناوهێنانيه‌وه
داوا له يه‌كترى ده‌كه‌ن ، وه په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى بپارێزن و پته‌وى بكه‌ن چونكه
به‌ڕاستى خواى گه‌وره به‌رده‌وام چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه . ـ به بيركردنه‌وه‌و له مانا‌و هۆكارى ئه‌م
فه‌رمووده‌يه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ست له وشه‌ى (سنة حسنة) واته: ئه‌نجامدانى
ئه‌م كاره‌ى كه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتووه‌و به‌ڵگه‌ى
له‌سه‌ره ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى له كاتێكدا
فه‌رموو كه سه‌حابه‌يه‌كى به‌ڕێز ماڵێكى زۆرى هێناو ده‌ستپێشخه‌رى كرد له‌كارێكى خێر
، كه ماڵبه‌خشينێكى زۆر بوو ، ئه‌مه‌ش چه‌ندين به‌ڵگه‌ى له قورئان وسوننه‌ت له‌سه‌ره
، بۆيه سوننه‌ى حه‌سه‌نه مه‌به‌ست لێى زيندوو كردنه‌وه‌ى كارێكى مه‌شوع وبه‌ڵگه‌داره
. بۆ پاڵپشتى ماناى ئه‌م فه‌رمووده‌يه پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا فه‌رموويه‌تى : (مَنْ أَحْيَا
سُنَّةً مِنْ سُنَّتِى ، فَعَمِلَ بِهَا النَّاسُ ، كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ
عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ ابْتَدَعَ بِدْعَةً،
فَعُمِلَ بِهَا، كَانَ عَلَيْهِ أَوْزَارُ مَنْ عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِ
مَنْ عَمِلَ بِهَا شَيْئًا) ( صحيح ) صحيح ابن ماجة : 205 . واته: هه‌ركه‌سێك سوننه‌تێك له سوننه‌ته‌كانم زيندوو بكاته‌وه ، ئينجا
خه‌ڵكى كرده‌وه به‌م سوننه‌ته بكه‌ن، بۆ ئه‌وكه‌سه هه‌يه پاداشت به ئه‌ندازه‌ى
پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ى كرده‌وه‌ى به‌م سوننه‌ته كردووه بێ ئه‌وه‌ى له پاداشتى هيچ
كامێكيان كه‌م بكاته‌وه ، وه هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك له ديندا دابهێنێت وخه‌ڵكى
شوێنى بكه‌ون وكرده‌وه به‌و بيدعه‌يه بكه‌ن ئه‌م كه‌سه تاوانى گشت ئه‌وكه‌سانه‌ى
له سه‌ره كه كرده‌وه به‌و بيدعيه ئه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى تاوانى ئه‌و كه‌سه كه‌م
بێته‌وه كه كرده‌وه‌ى به‌و بيدعه‌يه كردووه . ـ ئه‌گه‌ر
له‌م فه‌مووده‌يه وود بينه‌وه ده‌بينين پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له سه‌ره‌تاى فه‌رمووده‌كه‌دا وشه‌ى سوننه‌تى داوه‌ته پاڵ خۆى و فه‌رموويه‌تى (مَنْ
أَحْێا سُنَّه‌ً مِنْ سُنَّتِى ) ، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستى فه‌رمووده‌كه‌دا وشه‌ى بيدعه‌ى
نه‌داوه‌ته پاڵ خۆى يه‌كسه‌ر فه‌رموويه‌تى (وَمَنْ ابْتَدَعَ بِدْعَةً ، فَعُمِلَ
بِهَا) ، له يه‌ك فه‌رمووده‌دا نه‌هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
وشه‌ى بيدعه‌ى دابێته پاڵ خۆى يان به‌چاك وه‌سفى كردبێت به‌ڵكو له گشت فه‌رمووده‌كان
به خراپ وه‌سفى بيدعه‌ى كردووه به بێ جياوازى . خاڵى دووه‌م : سه‌باره‌ت به وه‌لاِمدانه‌وه‌ى
ئه‌و شوبهه‌يه كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (مَنْ سَنَّ
فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً حَسَنَةً) ناكرێت ئه‌م فه‌رمووده‌يه حه‌مل بكرێته سه‌ر داهێنانى
شتێك به بێ به‌ڵگه ، چونكه به‌چاك وخراپ دانانى شت ته‌نها له ڕووى شه‌رعه‌وه ده‌زانرێت تايبه‌ته
به‌شارع و هيچ په‌يوه‌ندى به عه‌قڵه‌وه نيه ، ئه‌مه مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوننه‌وجه‌ماعه‌يه
، به‌ڵام له لاى ئه‌هلى بيده‌ع عه‌قڵ پێوه‌ره بۆ به چاك دانان وبه‌خراپ دانان نه‌ك
نه‌قڵ ، بۆيه وشه‌ى سوننه له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا بريتى يه له‌و كارانه‌ى له شه‌رعدا
بوونى هه‌يه وه‌كو سه‌ده‌قه‌كردن وهاوشێوه‌كانى له سوننه‌ته مه‌شروعه‌كان ، وه
مه‌به‌ست له (السنة السيئة) بريتى يه له تاوان وبيدعه وداهێنان له ديندا ، نموونه‌ى
تاوان وه‌كو كوشتن كه يه‌كه‌مين كه‌س يه‌كێك له‌كوڕه‌كانى ئاده‌م (عليه الصلاه والسلام
) دايهێنا هه‌روه‌ك له صه‌حيح بوخارى وموسليم دا هاتووه : (لَا تُقْتَلُ نَفْسٌ ظُلْمًا
إِلَّا كَانَ عَلَى ابْنِ آدَمَ الْأَوَّلِ كِفْلٌ مِنْ دَمِهَا ، لِأَنَّهُ كَانَ
أَوَّلَ مَنْ سَنَّ الْقَتْلَ) رواه البخارى (3336) ومسلم (1677) . واته: هيچ نه‌فسێك نيه به‌سته‌م بكوژرێت ئيللا له‌سه‌ر كوڕى ئاده‌م
هه‌مان تاوان ده‌نوسرێت ، چونكه ئه‌و يه‌كه‌م كه‌س بوو ڕێگاى كوشتنى داهێنا . وه (السنة السيئة) بێ گومان بيدعه‌ش ده‌گرێته‌وه چونكه بيدعه به‌گشتى
نه‌هى لێكراوه له شه‌رعدا . ـ خاڵى سێ يه‌م : سه‌باره‌ت به ولاِمدانه‌وه‌ى
ئه‌و شوبهه‌يه ناكرێت ماناى (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً حَسَنَةً) به ماناى
(مَن ابتدعَ فِى الإِسْلاَمِ بِدعَةً حَسَنَةً ) بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م مانايه
بێت ئه‌وه ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت (كلُّ بدعةٍ ضلالة ) بةماناى (كلُّ
سُنةٍ ضلالة) دێت ، بێگومان ئه‌مه‌ش گۆڕينى وشه‌يه له شوێنى خۆى و كوفره (په‌نا
به‌خواى گه‌وره) . وه‌ڵامى شوبهه‌ى دووه‌ميان ـ شوبهه‌ى دووه‌ميان: بريتى يه له‌م ئه‌سه‌ره
: (ما رآه المسلمون حسناً ؛ فهو عند الله حسن ، وما رآه المسلمون سيئاً؛ فهو عند الله
سيئ ) أخرجه أحمد وغيره ، و قال الألبانى وهو حديث موقوف على ابن مسعود بإسناد حسن
، فى تفريغ سلسلة الهدى والنور للشيخ الألبانى : ص 15 . واته: هه‌ر كارێك
موسڵمانان به چاكى بزانن ئه‌وه له لاى خواى گه‌وره چاكه ، وه هه‌ركارێك موسڵمانان
به خراپى بزانن ئه‌وه له لاى خواى گه‌وره خراپه . وه‌ڵام : 1 ـ ئه‌م قسه‌يه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى
خوا نيه (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵكو قسه‌ى عبدالله ى كوڕى مه‌سعوده بۆيه ئه‌گه‌ر
ماناى بيدعه‌ى حه‌سه‌نه‌شى لێبگرێت نابێت عه‌مه‌لى پێبكرێت چونكه ئه‌م ئه‌سه‌ره پێچه‌وانه‌ى
فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموويه‌تى (كلُّ بدعةٍ ضلالة)
واته : گشت داهێنانێك له ديندا به‌ناوى به چاك زانين گومڕاييه . 2 ـ ئه‌گه‌ر بڵێين ئه‌م ئه‌سه‌ره‌ى عبدالله
ى كوڕى مه‌سعود پێچه‌وانه‌ى فه‌رمووده نيه ئه‌وه ده‌بێت بڵێين مه‌به‌ست به قسه‌كه‌ى
(ئيجماعى سه‌حابه‌يه) واته: هه‌ر شتێك گشت سه‌حابه‌كان به بێ جياوازى به چاك بزانن ئه‌وه شتێكى باشه ، وه‌كو به چاك دانان
و هه‌ڵبژاردنى ئه‌بوبه‌كرى سه‌ديق (ڕەزای خوای لێبێت) بۆ خه‌لافه‌ت ، گشت هاوه‌ڵان
ئه‌بو به‌كريان به چاك زانى بۆ پێشه‌وايه‌تى موسڵمانان . 1) زۆرێك له زانايان ئه‌م قسه‌ى عبدالله
ى كوڕى مه‌سعوديان كردۆته به‌ڵگه له سه‌ر ئيجماع بۆ نموونه ئيمامى ئيبن كه‌سير
فه‌رموويه‌تى (وهذا الأثر فيه حكايةُ إجماعٍ عن الصحابة فى تقديم الصديق ). واته: ئه‌م ئه‌سه‌ره يه‌ك ده‌نگى سه‌حابه‌ى تێدايه بۆ پێش خستنى ئه‌بوبه‌كر
(ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) بۆ خيلافه‌ت له‌نێو گشت هاوه‌ڵان . وه ئيمامى شاتبى له (كتابى الاعتصام
(655/2) ) فه‌رموويه‌تى : ( إن ظاهره يدل على أن ما رآه المسلمون بجملتهم حسناً ؛ فهو
حسنٌ ، والأمة لا تجتمع على باطلٍ ، فاجتماعهم على حسن شيءٍ يدل على حسنه شرعاً؛ لأن
الإجماع يتضمن دليلاً شرعياً ) . واته: ئه‌م ئه‌سه‌ره به‌ڵگه‌يه كه‌وا
هه‌ر شتێك كۆى موسڵمانان به چاكى بزانن ، ئه‌وه شتێكى چاكه ، ئوممه‌تى ئيسلامى به‌گشتى
(نه‌ك گروپ گروپ) كۆنابنه‌وه له‌سه‌ر شتى پوچ وخراپ ، يه‌كده‌نگى موسڵمانان له‌سه‌ر
به‌چاك دانانى شتێك به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر به‌چاك دانانى ئه‌و شته له شه‌رعدا ، چونكه
ئيجماع به‌ڵگه‌ى شه‌رعى له خۆ ده‌گرێت . وه ئيمام عز بن عبدالسلام له كتابى (فتاوى العز
بن عبد السلام) : (ص379) : فه‌رموويه‌تى :
( فالمراد بالمسلمين أهل الإجماع) اهـ. واته: مه‌به‌ست به موسڵمانان ئه‌هلى ئيجماعه . بۆيه ئه‌م ئه‌سه‌ره به‌ڵگه نيه له‌سه‌ر
دروستيه‌تى بيدعه‌ى حه‌سه‌نه له ديندا ، چونكه بيدعه‌ى حه‌سه‌نه له ديندا ئيجماعى
موسڵمانانى له‌سه‌ر نيه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خيلافێكى زۆرى له‌سه‌ره له نێو
موسوڵمانان . 4ـ چۆن ده‌بێت قسه‌ى ئه‌م سه‌حابه به‌ڕێزه
كه عبدالله ى كوڕى مه‌سعوده بكرێته به‌ڵگه له‌سه‌ر دروستيه‌تى بيدعه‌ى حه‌سه‌نه
له ديندا ، له كاتێكدا ئه‌م سه‌حابه به‌ڕێزه له به‌رامبه‌ر بيدعه‌دا زۆر توند
بووه و يه‌كێك له ووته مه‌شهوره‌كانى ئه‌م سه‌حابه به‌ڕێزه بريتى يه له : (اِتَّبِعُوا
وَلَا تَبْتَدِعُوا فَقَدْ كُفِيتُمْ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ
ضَلَالَةٌ)قال الألبانى هذا إسناد صحيح . كتاب العلم ص 122. واته: شوێن كه‌وته‌بن
، بيدعه له (ديندا) دامه‌هێنن ، چونكه شوێن كوتنتان بۆ سوننه‌ت كيفايه‌ته وبه‌ستانه
، به‌ڕاستى هه‌موو شتێكى تازه له‌ديندا بيدعه‌يه
وه گشت بيدعه‌يه‌كيش له ديندا گومڕاييه . وه‌ڵامى شوبهه‌ى سێ يه‌ميان شوبهه‌ى سێ يه‌ميان: ده‌ڵێن وشه‌ى (كل)
له فه‌رمووده‌ى (كلُّ بدعةٍ ضلالة ) به ماناى گشتيه‌تى نايێت ، واته: گشت بيدعه‌يه‌ك
له ديندا گومڕايى نيه ته‌نها هه‌ندێكى نه‌بێت به به‌ڵكه‌ى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه
كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا)) (الأحقاف:
25) . واته: ئه‌و بايه‌ى كه خواى گه‌وره بۆ
قه‌ومى عاد ناردى هه‌موو شتێكى به فه‌رمانى په‌روه‌دگار له‌ناو برد . ده‌ڵێن هه‌روه‌كو چۆن ووشه‌ى (كل) له‌م
ئايه‌ته پيرۆزه‌دا به‌ماناى گشتيه‌تى نايه‌ت به‌هه‌مان شێوه له فه‌رمووده‌كه‌شدا
به‌و مانايه نايێت . وه‌ڵام: ووشه‌ى (كل) له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌شدا هه‌ر
به‌ماناى گشتيه‌تى دێت ، چونكه ئه‌م بايه گشت ئه‌و شتانه‌ى له‌ناوبرد كه په‌روه‌دگار
فه‌رمانى پێكردبوو ، نه‌ك گشت شتى دونيا . قسه‌ى زانايانى ته‌فسيريش هه‌ر به‌مشێوه‌يه
يه : بۆ نموونه: ئيمامى ئيبن جه‌رير له ته‌فسيره‌كه‌يدا
(27/26/13) فه‌رموويه‌تى: (وإنما عنى بقوله: [تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ ربها]مما
أرسلت بهلاكه؛ لأنها لم تدمر هوداً ومن كان آمن به)اهـ. واته: ماناى (تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ ربها ) واته: گشت ئه‌و
شتانه‌ى كه ئه‌و بايه بۆ له‌ناوچوونيان نێردرا بوو به‌فرمانى خا له‌ناو چوو ، چونكه
ئه‌م بايه پێغه‌مبه‌ر هود و ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕيان پێهێنابوو له‌ناوى نه‌بردن،
به‌ڵكو گشت شته‌كانى تر له‌ناو چوو كه خواى گه‌وره فرمانى له‌ناوچوونى به بايه‌كه
كردبوو . وه ئيمامى قرتبى له ته‌فسيره‌كه‌يدا
(206/16) فه‌رموويه‌تى : (أى كل شيءٍ مرت عليه من رجال عادٍ وأموالها) . واته: گشت ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌م بايه به‌سه‌ريان دا ڕۆيشت له قه‌ومى
عادو ماڵ وسامانيان له‌ناوچوون . وه هه‌روه‌ها له‌هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هاتووه ووشه‌ى (كل بدعة ضلالة) تايبه‌ت بكات به بيدعه‌ى
(سَيِّئَة) ، بۆيه ده‌ڵيين فه‌رمووده‌ى (كل بدعة ضلالة) هه‌موو بيدعه‌يه‌ك له‌ديندا
ده‌گرێته‌وه به‌بێ جياوازى . وه‌ڵامى شوبهه‌ى چواره‌ميان شوبهه‌ى چواره‌م: لێكدانه‌وه‌و تێگه‌يشتنيان
بۆ قسه‌ى ئيمامى عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب (ڕەزای خوای لێبێت) كه فه‌رموويه‌تى : (نعمت
البدعة هذه) رواه البخارى . وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌م قسه‌يه‌ى ئيمامى
عومه‌ر (ڕەزای خوای لێبێت) به‌ماناى دروستيه‌تى داهێنان وبيدعه‌ى حه‌سه‌نه له ديندا
دێت ، ئه‌وه نابێت پێچه‌وانه‌ى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێت
كه فه‌رموويه‌تى (كلُّ بدعةٍ ضلالة وكل ضلالة
فى النار ) ،چونكه قسه‌ى هيچ كه‌سێك دژ به فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) وه‌رناگيرێت ، عبدالله ى كوڕى عه‌باس ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت فه‌رموويه‌تى
: (يوشِك أن تنزل عليكم حجارةٌ من السما‌ء ، أقول : قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) ، وتقولون : قال أبو بكر وعمر؟! .) أخرجه أحمد
(1/337) , والخطيب فى "الفقيه والمتفقه" (1/145 . واته: نزيكه له
ئاسمانه‌وه به‌ردتان به‌سه‌ردا ببارێت ، چونكه من ده‌ڵێم پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت كه‌چى ئێوه ده‌ڵێن ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان
لێبێت) وا ده‌ڵێن . 2 ـ عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب (ڕەزای خوای لێبێت)
له كاتێكدا ئه‌م قسه‌يه‌ى فه‌رموو كاتێك موسڵمانان له مزگه‌وت كۆبوونه‌وه بۆ نوێژى ته‌راويح له‌دواى ئيمامێك
، وه نوێژى ته‌راويح به‌جامه‌عه‌ت بيدعه نيه له شه‌ريعه‌تتدا ، به‌ڵكو له سوننه‌تى
پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم) ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) له‌سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زاندا سێ شه‌و
نوێژى ته‌راويحى بۆ موسڵمانان كرد ، وه فه‌رموويه‌تى : (مَنْ قَامَ مَعَ الإِمَامِ
حَتَّى يَنْصَرِفَ كُتِبَ لَهُ قِيَامُ لَيْلَةٍ ) صحيح ـ ((صحيح أبى داود))
(1245). واته: هه‌ركه‌سێك له دواى ئيمام له مزگه‌وت به‌جه‌ماعه‌ت نوێژى ته‌راويح
بكات تا ئيمام گشت ركه‌عه‌ته‌كان ده‌كات و ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ى شه‌ونوێژێك پاداشتى بۆ ده‌نوسرێت
. ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه
وسلم) له‌به‌ر مه‌ترسى فه‌رز و واجب بوونى له‌سه‌ر موسڵمانان چيتر ئه‌م پێش نوێژى بۆ
نه‌كردن ، هه‌تا سه‌رده‌مى ئيمامى عومه‌ر ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت موسڵمانان به
جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت نوێژى ته‌راويحيان نه‌كرد ، دواتر ئه‌نجامدانى ئه‌م نوێژه له
سه‌رده‌مى ئيمامى عومه‌ر به به‌راورد به تێپه‌ڕبوونى ماوه‌ى نێوان خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌كر ڕه‌زاى خواى
گه‌وره‌ى لێبێت شتێكى تازه‌و نوێ بوو بۆيه ئيمامى عومه‌ر فه‌رمووى : (نعمت البدعة هذه) ، زانايان ده‌ڵێن
ووشه‌ى بيدعه لێره‌دا به‌ماناى بيدعه‌ى زمانه‌وانى دێت نه‌ك بيدعه‌ى شه‌رعى . 3 ـ مه‌به‌ستى ئيمامى عومه‌ر بيدعه‌ى زمانه‌وانى بووه نه‌ك بيدعه‌ى شه‌رعى ، ئيمامى ئيبن كه‌سير له ته‌فسيرى ئايه‌تى 117 سوره‌تى البقره فه‌رموويه‌تى : البدعة على قسمين : تاره تكون بدعه شرعيه ؛ كقوله : (كل محدثةٍ بدعة ، وكل بدعةٍ ضلالة) وتارة تكون بدعة لغوية ؛ كقول أمير المؤمنين عمر بن الخطاب عن جمعه إياهم على صلاة التراويح واستمرارِهم : "نعمت البدعة هذه" . واته: بيدعه ده‌بێت به دوو جۆره‌وه: هه‌ندێ جار بيدعه ده‌بێت به بيدعه له شه‌رعدا ، وه‌ك فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت : ( كل محدثةٍ بدعة ، وكل بدعةٍ ضلالة ) . واته : گشت شتێكى تازه و نوێ له‌ديندا داهێنراوه ، وه گشت داهێنراوێكيش له ديندا گومڕاييه ، وه هه‌ندێكجار بيدعه ده‌بێت به بيدعه‌ى زمانه‌وانى وه‌كو فه‌رمووده‌ى پێشه‌واى باوه‌ڕداران ئيمامى عومه‌ر كاتێك موسڵمانانى له مزگه‌وتتدا به‌دواى ئيمامێك بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راويح كۆكرده‌وه‌و فه‌رمووى : چاكتريت داهێنراو ئه‌وه‌يه . وه‌ڵامى شوبهه‌ى پێنجه‌ميان ـ شوبهه‌ى پێنجه‌ميان: لێكدانه‌وه‌و تێگه‌يشتنيان
بۆ ئه‌م ئايه‌ته‌ى خواى گه‌وره كه له قورئانى پيرۆز دا ده‌فه‌رموێت : ((وَرَهْبَانِيَّةً
ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ فَمَا
رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا فَآتَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ وَكَثِيرٌ
مِنْهُمْ)) (الحديد: 27) . واته: گاوره‌كان گۆشه‌گيرى و ڕه‌به‌نيان داهێنا و كرديانه
پيشه‌ى خۆيان بێ ئه‌وه‌ى له سه‌رمان فه‌رزكردبن ، له‌م داهێنراوه‌دا مه‌به‌ستيان ڕه‌زامه‌ندى
خواى گه‌وره بوو ، كه‌چى له گه‌ڵ داهێنانى ئه‌م كاره‌شياندا نه‌يانتوانى چاودێرى
بكه‌ن و له‌سه‌رى به‌رده‌وام بن . - له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى
تێدا نيه له‌سه‌ر دروستيه‌تى بيدعه له ديندا ، ده‌بينين گاوره‌كان شتێكيان له ديندا
داهێنا به مه‌به‌ستى نزيك بوونه‌وه له خواى گه‌وره ، له كاتێكدا كه خواى گه‌وره
ئه‌و كاره‌ى له‌سه‌ردا فه‌رز نه‌كردبوون ، بۆيه وه‌ك سه‌رزه‌نشت كردنێك خواى گه‌وره
لۆمه‌يان ده‌كات وده‌فه‌رمووێت له گه‌ڵ هه‌ڵه له داهێنانه‌كه‌ياندا كه‌چى له‌سه‌رى
نه‌ڕۆيشتن و به‌رده‌وام نه‌بوون وچاودێريان نه‌كرد ، ئه‌م چاودێرى نه‌كردنه‌ش هه‌ر
بۆ سه‌رزه‌نشت كردنيان خواى گه‌وره باسيان ده‌كات . هه‌روه‌ها ئه‌م ئايه‌ته باسى شه‌رعى قه‌ومانى پێش
ئێمه ده‌كات كه گاوره‌كان بوون ، بۆيه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئايه‌ته پيرۆزه به‌ڵگه‌ش بوايه
بۆ بيدعه‌ى حه‌سه‌نه ئه‌وه له سه‌رمان فه‌رز نه ده‌بوو كه كرده‌وه‌ى پێ بكه‌ين
، چونكه ئه‌م حوكمه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئايه‌ت وحه‌ديسانه‌يه كه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا
باس له حه‌ڕاميه‌تى بيدعه له ديندا ده‌كه‌ن ، زانايان فه‌رموويانه هه‌ر شتێك له
شه‌رعى جوله‌كه‌و گاوره‌كان پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى ئيسلام بێت ئه‌وه ڕه‌تكراوه‌يه . وه‌ڵامى شوبهه‌ى شه‌شه‌ميان شوبهه‌ى شه‌شه‌ميان: كۆكردنه‌وه‌ى قورئانى
پيرۆز له دواى وه‌فات بوونى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم). وه‌ڵام: 1ـ قورئانى پيرۆز تا پێغه‌مبه‌رى خواى
(صلی الله علیه وسلم) له ژياندا بوو هه‌ر داده‌به‌زى ، بۆيه ڕێگرێك هه‌بوو له
كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئايه‌ت وسوره‌ته‌كان له نێو دوو به‌رگدا ، ڕێگريه‌كه‌ش بريتى
بوو له به‌رده‌وامى دابه‌زينى ئايه‌ت وسوره‌ته‌كانى قورئان به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوادا
(صلی الله علیه وسلم) ، بۆيه كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتى
كرد ڕێگريه‌كه نه‌ما چونكه وه‌حى نه‌ما و كۆتايى به دابه‌زينى قورئان هات ، ئينجا
بۆ پاراستنى قورئانى پيرۆز گشت ئايه‌ت وسوره‌ته‌كان كۆكرانه‌وه . 2 ـ كۆكردنه‌وه‌ى قورئان بريتى يه له‌جێ
به جێبوونى ئه‌و وه‌عده‌ى خواى گه‌وره كه
به‌ڵينى داوه به پاراستنى قورئان هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ
عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ) القيامة: 17. واته: به‌ڕاستى (كۆكردنه‌وه) و له‌به‌ركردنى و ئيسپاتى خوێندنه‌وه‌ى
له‌سه‌ر زمانت له‌سه‌ر ئێمه‌يه. كۆكردنه‌وه‌ى قورئان وه‌سيله‌يه‌كه بۆ
پاراستنى قورئان ، هه‌ر بۆيه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
قورئانى پيرۆز له‌سه‌ر دار‌و به‌ردو پێست نوسرابووه‌وه ، وه زۆرێك له سه‌حابه له‌به‌ريان
بوو ، ئه‌م نوسين و ده‌رخ كردنه له‌و كاتيشدا وه‌سيله‌يه‌كى شه‌رعى بوو بۆ پاراستنى
قورئان ، پيغه‌مبه‌رى خواى (صلی الله علیه وسلم) له ژيانيدا فه‌رمانى به نوسينه‌وه‌ى
ئايه‌ته‌كانى قورئان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بپارێزرێت ووون نه‌بێت ، بۆيه له‌دواى وه‌فاتى
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چيتر قورئان دانه‌به‌زى وئه‌و هاوه‌ڵانه‌ى كه قورئانيشيان
له‌به‌ربوو يه‌ك به‌دواى يه‌ك ده‌مردن يان شه‌هيد ده‌بوون ، ئينجا هه‌ر بۆ پاراستنى
قورئانى پيرۆز هاوه‌ڵان په‌نايان برد بۆ وه‌سيله‌يه‌كى تر كه ئه‌ويش كۆكردنه‌وه‌ى
گشت ئايه‌ت و سوره‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز بوو به‌يه‌كه‌وه . 3ـ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) گشتيان يه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز ، وه بێگومان هاوه‌لاَِن له‌سه‌ر شتێك يه‌كده‌نگ نابن كه ناشه‌رعى
وگومڕايى بێت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى (لَا تَجْتَمِعُ
أُمَّتِى عَلَى ضَلَالَةٍ ) رواه الترمذى ، سلسلة الأحاديث الصحيحة : 4/13 . واته: ئوممه‌ته‌كه‌م
(واته گشت هاوه‌ڵان يان گشت موسڵمانان به بێ جياوازى ) كۆ نابنه‌وه له‌سه‌ر شتێك
كه گومڕايى وناشه‌رعى بێت. بۆيه كۆكردنه‌وه‌ى قورئان هه‌ڵه نيه‌و
دروسته چونكه كۆده‌نگى له‌سه‌ربووه ، به‌ڵام بيدعه له ديندا هه‌ڵه‌يه‌و ناشه‌رعيه
چونكه كۆده‌نگى موسڵمانانى له‌سه‌ر نيه وبگره چه‌ندين به‌ڵگه‌ى ئايه‌ت وفه‌رمووده‌ى
له‌سه‌ره كه حه‌ڕامه . 4 ـ كۆكردنه‌وه‌ى قورئان هۆكارێك بوو بۆ
يه‌كڕيزى موسڵمانان ودوور خستنه‌وه‌و ناكۆكيان له قرائه‌ته جياوازه‌كانى قورئانى
پيرۆز ، بێگومان بنچينه‌يه‌ك له بنچينه‌كانى زانستى قه‌واعيدى ئوسولى بريتى يه له
دوورخستنه‌وه‌ى مه‌فسه‌ده وداخستنى ده‌رگاكانى شه‌ڕ ، ئه‌م بنچينه‌يه له قورئان
وسوننه‌ت سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌وده‌رهێنرداوه ، له دواى وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله
علیه وسلم) له‌سه‌ر جياوازى قيرائه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز نزيك بوو ناكۆكى بكه‌وێته
نێوان هاوه‌ڵان ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت بۆدوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌فسه‌ده‌يه‌و داخستنى ئه‌و ده‌رگايه (در
المفاسد ) هه‌ستان به كۆكردنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز به شێوه‌يه‌ك كه موسڵمانان هه‌موويان
له‌سه‌رى هاوڕاو كۆك بوون بۆئه‌وه‌ى دوور بن له ته‌فره‌قه‌و ناكۆكى . وه‌ڵامى شوبهه‌ى حه‌وته‌ميان شوبهه‌ى حه‌وته‌ميان: زيادكردنى بانگى يه‌كه‌م
له ڕۆژى جومعه‌دا له لايه‌ن ئيمامى عوسمانه‌وه ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت . وه‌ڵام: ئيمامى عوسمان (ڕەزای خوای لێبێت) ئه‌م
بانگه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌نديه‌كى شه‌رعى بوو كه له‌و كاته‌دا موسڵمانان پێويستيان پێ‌بوو
، به‌ڵام موسڵمانانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێويستيان پێ نه‌بوو
، ئه‌م مه‌سله‌حه‌ته‌ش بريتى بوو له زۆربوونى خه‌ڵك و زۆربوونى خانوو و دووربوونيان
له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمانان نوێژ‌و ووتارى
جومعه‌يان له‌ده‌ست نه‌چێت بۆ ئه‌مه‌ش موسڵمانێكى ده‌نارد بۆ بازاڕ تا له‌وێ بانگ بدات
بۆ ئاگاداركردنه‌وه و خۆ ئاماده‌ركردن وپێشوازيكردنيان له نويژى جومعه (دياره له‌وكاتيشدا
مايك وسه‌ماعه نه‌بووه ) ، بۆيه زانايان فه‌رموويانه ئه‌وه له بابى مه‌سله‌حه‌ى
مورسه‌له‌يه ، نه‌ك له بابى بيدعه بێت ، مه‌سله‌حه‌ى مورسه‌له له لاى زانايانى
ئوسولى بريتى يه له : ئه‌نجامدانى كارێك كه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا ڕه‌تكراوه‌و
به خراپ دانه‌نرابێت ، وه هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ڕوون وئاشكراشى له‌سه‌ر نه‌بێت ، به‌ڵام
مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى پێ جێبه‌جێده‌كرێت . جياوازى له نێوان مه‌سله‌حه‌ى مورسه‌له‌و
بيدعه ئه‌وه‌يه ، مه‌سله‌حه واته ئه‌نجامدانى كارێك كه هاوه‌ڵانى پيغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) پێويستيان پێ نه‌بووبێت ، وه‌كو جه‌معى قورئان ، وه بانگى
يه‌كه‌مى ڕۆژى جومعه و زانستى نه‌حو و سه‌رف وته‌جويد هتد ، به‌ڵام بيدعه واته ئه‌نجامدانى
كارێك كه پێغه‌مبه‌رى خوا‌و (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانى ڕه‌زاى خواى گه‌وريان لێبێت پێويستيان
پێ بووبێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌يانكردبێت ، بۆيه مادام ئه‌وان پێويستيان به
شتێك بووبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌يان كردبێت ئينجا خه‌ڵكانێك ئه‌مرۆ بێن بيكه‌ن ئه‌وه
به‌ڵگه‌يه كه ئه‌و كاره بيدعه‌يه‌و حه‌ڕامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك ئه‌وان پێويستيان
پێ نه‌بووبێت كه‌چى له‌دواى ئه‌وان زيادكرابێت ئه‌وه بيدعه نيه. 2ـ ئيمامى عوسمان يه‌كێكه له خوله‌فاى
ڕاشدين ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى كردووه به شوێنكه‌وتنيان
، فه‌رموويه‌تى : ( فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِى وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ
الْمَهْدِيِّينَ تَمَسَّكُوا بِهَا وَعَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ وَإِيَّاكُمْ
وَمُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ»((الصحيحة))
(937 و 3007) . واته : ده‌ست بگرن
به‌سوننه‌تى من وسوننه‌تى جێنشينه هيدايه‌تدراوه‌كان (أبوبكر وعمر و عپمان و على رضى
الله عنهم) ، ده‌ستى پێوه بگرن وبه‌ددانى خڕێنه‌ى دوواوه توند قه‌پى پێوه بگرن وبه‌رى
نه‌ده‌ن ، وه وشيار بن له گشت شتێكى تازه‌و نوێ له ديندا (كه‌به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت)
، چونكه هه‌موو شتێكى تازه‌و نوێ كه له ديندا داهێنراوو بيدعه‌يه ، وه‌گشت بيدعه‌يه‌كيش
له ديندا گومڕاييه . وه‌ڵامى شوبهه‌ى هه‌شته‌ميان شوبهه‌ى هه‌شته‌ميان : ده‌ڵێن هه‌ندێك له
هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند كار‌و عيباده‌تێكيان كردووه
له كاتێكدا كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) دانى پێداناوه‌و ئينكارى نه‌كردوون ، وه‌كو چيڕۆكى خوبه‌يبى كوڕى عه‌ديى
كه له سه‌حيح بوخاريدا هاتووه كاتێك موشريه‌كه‌كان ويستيان بيكوژن داواى لێ‌كردن
كه وازى لێبهێنن بۆ ئه‌وه‌ى پێش كوشتنى دوو ركه‌عه‌ت نوێژ بكات ئه‌وه بوو ڕێگه‌يان
پيداو ئه‌ويش كردى ، وه هه‌روه‌ها بيلالى حه‌به‌شى له‌دواى گشت ده‌ستنوێژ شوشتنێك دوو ركه‌عه‌ت
نوێژى سوننه‌تى ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاگاى
لێبێت ، به‌ڵام كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی
الله علیه وسلم) بيلال له خه‌ودا ده‌بينێت له به‌هه‌شتدا ده‌نگى پێيه‌كانى دێت
كاتێك به‌خه‌به‌ردێته‌وه پێى ده‌فه‌رموێت ئه‌ى بيلال تۆ چ كارێكت كردووه من گوێم
له ده‌نگى نه‌عله‌كانى تۆ بوو له به‌هه‌شت ؟ بيلال وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی
الله علیه وسلم) هه‌ر چه‌ندجار ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرم دوو ركه‌عه‌ت نوێژ ده‌كه‌م ، ئينجا
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئيقرارى له‌سه‌ر ده‌كا وده‌فه‌رموێت دياره به‌هۆى
ئه‌وه‌وه بووه . ده‌ڵێن ئه‌م كردارامه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر داهێنانى عيبادات له ديندا
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌شيكردبێت . وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئيقرارى به كردارى ئه‌م سه‌حابه به‌ڕێزانه كردووه‌و نه‌هى لێ نه‌كردوون ، وه ئه‌م
كارانه‌يان له‌كات و سه‌رده‌مى ژيانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردووه‌و ئه‌نجامداوه
نه‌ك له‌دواى وه‌فات بوونى ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئينكارى له نوێژى
خوبه‌يب وبيلال نه‌كرد به‌ڵام ده‌بينين پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئيقرارى
له‌سه‌ر هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانى سه‌حابه به‌ڕێزه‌كان نه‌كردووه ، بۆ نموونه به‌رائى
كوڕى عازب كاتێك هه‌ڵه ده‌كات له خوێندنى ئه‌و دوعايه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله
علیه وسلم) فێرى كردبوو ، به‌رائى كوڕى عازب له‌دوعاكه‌دا له‌جياتى ووشه‌ى (وبنبيك
الذى أرسلت) ئه‌ى ووت: (وبرسولك الذى أرسلت)
ووشه‌ى نه‌بى ده‌كرد به‌ره‌سول ، بۆيه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆى
راست كرده‌وه‌و پێى فه‌رموو نه‌خێر ئاوا نيه بڵى : (وبنبيك الذى أرسلت)
رواه البخارى ومسلم . هه‌روه‌ها ئيقرارى له‌سه‌ر كردارى عوسمانى
كوڕى مه‌زعون نه‌كرد كاتێك ويستى واز له ژن هێنان بێنێت ، وه ئيقرارى له‌سه‌ر كردارى
ئه‌و سێ هاوه‌ڵانه‌ش نه‌كرد كاتێك يه‌كيان ووتى هيچ شه‌وێك ناخه‌وم به‌رده‌وام نوێژ
ده‌كه‌م و ئه‌ويتر وتى گشت ڕۆژه‌كانى ساڵ به‌بێ شكاندن به ڕۆژوو ده‌بم و ئه‌ويتر وتى
واز له ژنهێنان دێنم . كه‌واته هه‌ر عيباده‌تێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌رده‌مى خۆي‌دا ئيقرارى
له سه‌ركردبێت وپيێ ڕ‌ازى بووبێت ئه‌وه بۆ ئێمه سوونه‌ته به ئيقرارى پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌ك به كردارى هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كه . ئيمامى قه‌سته‌لانى له كتابى (ارشادالساري)
156/5 فه‌رموويه‌تى : ئه‌و دوو ركه‌عه‌ت نوێژه‌ى خوبه‌يب كردى بوو به‌سوننه‌ت چونكه
له كاتى له ژياندابوونى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م كاره كراووه‌و
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به چاكى داناوه . وه‌ڵامى شوبهه‌ى نۆيه‌ميان شوبهه‌ى نۆيه‌ميان : ده‌ڵێن ئه‌نجام نه‌دان
و وازهێنانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له كارێكى چاك به‌ڵگه نيه له‌سه‌ر
حه‌ڕاميه‌تى ئه‌م كاره . وه‌ڵام : 1ـ فه‌رمووده‌ى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى هاتنه
ماڵى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پرسيارى چۆنيه‌تى عيباده‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ريان
(صلی الله علیه وسلم) له خێزانه‌كانى كرد ، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌يان پێدرا عيباده‌ته‌كانى
پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله علیه وسلم) به‌زۆر نه‌زانى بۆيه هه‌ريه‌ك له‌و سێ نه‌فه‌ره
بڕيارياندا به ئه‌نجامدانى كارێك كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ته‌ركى
كردبوو وه‌كو شه‌ونوێژكردن به بيِ نوستن ، به‌ڕۆژووبوونى گشت ڕۆژه‌كانى ساڵ به‌بێ
پچڕان ، وازهێنان له ژن هێنان ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئينكارى لێ‌كردن
و كاره‌كه‌يانى به‌و شێوازه به‌چاك نه‌زانى له كۆتايى فه‌رمووده‌كه‌دا پێيان ده‌فه‌رموێت
(من رغب عن سنتى فليس منى ) . واته: هه‌ركه‌سێك له‌ڕێباز و سوننه‌تى
من لابدات و بێ پێويست بێت لێى ئه‌وه له‌من نيه. 2ـ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموويه‌تى : « مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ » البخارى
: 20 ، ومسلم: 4590. واته: هه‌ر كه‌سێك
كرده‌وه‌يه‌ك (به‌ناوى دين) بكات ، ئه‌م كرده‌وه‌يه فرمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت
ئه‌وه ڕه‌ت كراوه‌يه . ئيمامى حافزى ئيبن ره‌جه‌ب له كتابى :
(فضل علم السلف) ص 31) فه‌رموويه‌تى : ئه‌و شتانه‌ى كه پێشينه چاكه‌كان كۆكن له‌سه‌ر
وازهێنانى دروست نيه كرده‌وه‌يان پێبكرێت ، چونكه ئه‌وان وازيان لێ نه‌هێناوه به‌بێ
زانست به‌ڵكو به‌زانسته‌وه زانيويانه ئه‌م شته كارى پێناكرێت ، نموونه بۆ نه‌كردن
و وازهێنان وه‌ك بانگدان بۆ نوێژى جه‌ژن يان نوێژى جه‌نازه يان نوێژى باران بارين
، خۆى له ئه‌سڵدا بانگدان عيباده‌تێكه له عيباده‌ته‌كان به‌ڵام له‌كاتى نوێژى جه‌ژن
و باران و جه‌نازه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانى ئه‌نجاميان
نه‌داوه‌و وازيان لێهێناوه ، وازهێنانيان له بانگدان له‌و سێ كاته‌دا سوننه و واجبه
بۆ موسڵمانان شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ون وشتێك نه‌كه‌ن كه
ئه‌و نه‌يكردبێت . له‌كۆتاييدا داواكارم له‌خواى گه‌وره له
بيدعه و گومانى بيدعه‌كاران بمانپارێزێت وهيدايه‌تمان بدات بۆ سونه‌ت و له سه‌ر رێبازى
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بمانژينێت و بمانمرێت . وصلى الله على نبينا محمد و آله و صحبه
وسلم 27 جمادى الثانية 1437 ه 5 / 4 / 2016 م سؤران ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يی |