كۆمه‌ڵێك ئادابى شه‌رعی ئادابى دووه‌م ( ئادابه‌كانى چوونه‌ سه‌ر ئاو )

كۆمه‌ڵێك ئادابى شه‌رعی ئادابى دووه‌م

ئادابه‌كانى چوونه‌ سه‌ر ئاو

پێشه‌كی

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ

((ئادابه‌كانى چوونه‌ سه‌ر ئاو))

1.پێش بچيته‌ سه‌رئاو بڵێ : (باسم الله) - (اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبْثِ ؤالْخَبَائِثِ) ، پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (سَتْرُ مَا بَيْنَ أَعْيُنِ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِى آدَمَ إِذَا دَخَلَ أَحَدُهُمُ الْخَلَاءَ أَنْ يَقُولَ بِسْمِ اللَّهِ ) رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ ، وصححه الالبانى فى مشكاة المصابيح . واته‌:(په‌رده‌ له‌نێوان چاوه‌كانى جنۆكه‌كان و عه‌وره‌تى به‌نى ئاده‌مه‌كان ووتنى (باسم الله) يه‌ كاتێك ده‌چنه‌ سه‌ر ئاو ) ، وه‌ ئه‌نه‌سى كورى ماليك (ره‌ زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ) ده‌فه‌رمويت : پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئه‌گه‌ر بچووبا سه‌رئاو ده‌يفه‌رموو : (اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبْثِ ؤالْخَبَائِثِ) متفق عليه . واته‌:( خودايه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌ شه‌ياتينه‌ نێرو مێيه‌كان ) .

2.نابێت مرۆ ڤ له‌ كاتى ميز و پيسايى كردندا رووى پێشه‌وه‌ى يان دواوه‌ى به‌روه‌ ڕووى قيبله‌ بكات ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌هى لێكردووه‌و ده‌فه‌رموێت : (إِذَا أَتَيْتُمُ الْغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلَةَ وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا ، وَلَكِنْ شَرّقُوا أَوْ غَرّبُوا) متفق عليه . واته‌:(هه‌ر كاتێك چونه‌ سه‌رئاو ڕوتان له‌ قيبله‌ مه‌كه‌ن له‌كاتى ميزكردن و پيسايى كردنتان ، وه‌ پشتيشتان تێ مه‌كه‌ن ، به‌ڵكو ڕووتان له‌ ڕۆژهه‌ڵات يان ڕۆژئاوا بكه‌ن) .

زانايان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر مرۆ ڤ له‌ چۆڵه‌وانى بێت وه‌كو ده‌شت و چياو سه‌حرا ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌رى خۆى بپارێزێت له‌ ڕووكردنه‌ قيبله‌ له‌كاتى ميزو پيسايى كردندا ، هه‌ركاتێك گوێى پێ نه‌دا ئه‌وه‌ كه‌سێكى تاوان باره‌ ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و ئاوده‌ستانه‌ى ڕوه‌و قيبله‌ دروست كراون و چوار ده‌وره‌يان ديواره‌ له‌ نێو زانايان دوو ڕه‌ئى هه‌يه‌ ، هه‌ندێكيان به‌ جائيزى نازانن و ده‌ڵێن مرۆڤ ده‌بێت له‌ناو ئه‌م جۆره‌ ئاوده‌ستانه‌ خۆى بسوورێنێت به‌ره‌و غه‌يرى قيبله‌ ،چونكه‌ هه‌ندێك له‌ هاوه‌ ڵانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كاتێك سه‌فه‌ريان كردبوو به‌ره‌و ووڵاتى شام بينيبوويان ئاوده‌سته‌كانيان به‌روه‌ ڕووى قيبله‌ دروست كرابوون ،جا هه‌ر كاتێك چووبانه‌ ناو ئه‌م ئاو ده‌ستانه‌ يه‌كسه‌ر خۆيان به‌روه‌ ڕووى غه‌يرى قيبله‌ دسووڕاند ، وه‌ هه‌ندێك له‌ زانايان ده‌ڵێن : پشت كردن و روو كردنه‌ قيبله‌ له‌م جۆره‌ ئاوده‌ستانه‌ دروسته‌ ماده‌م ئاوده‌سته‌ كه‌ چوار ده‌وره‌ى گيراوه‌ ،به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ ، عن عبدِ اللهِ ابن عمر - رَضى اللهُ عنهما- قال:(رَقِيتُ يوماً على بيتِ حفصةَ، فرأيتُ النبيَّ صلى الله عليه وسلم يقضى حاجَتَه مُستقبلَ الشامِ مُستدبرَ الكعبةِ) أخرجه البخارى (145) . واته‌ :(عبدالله كوڕى ئيمامى عومه‌ر ده‌ڵێت ڕۆژێكيان چوومه‌ سه‌ر بانى ماڵى (حفصة) ى خێزانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) - وه‌ ده‌كاته‌ خوشكى عبدالله - بينيم پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سه‌رئاوى به‌جێ ده‌گه‌ياند ڕووى له‌ شام بوو ، وه‌ پشتى له‌ كه‌عبه‌ بوو ) .

 شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌ڵێت: مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ تواناى دابێت و له‌سه‌رى زۆر ئه‌زيه‌ت و مه‌شه‌قه‌ت نه‌بێت باشتر وايه‌ خۆى بسوڕێنێت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات يان ڕۆژ ئاوا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى قورس بوو ئه‌وه‌ درووسته‌ ان شاء الله  (((فتاوى نور على الدرب لابن باز ، (5 / 18)))).

3.نابێت مرۆ ڤ به‌ ده‌ستى ڕاست خۆى پاك بكاته‌وه‌ و تاره‌ت بگرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ ده‌ستى چه‌پ بێت ، مه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستى ڕاستى نه‌بێت له‌و كات مه‌جبوره‌و دروسته‌ ، عائيشه‌ى دايكى باوه‌ڕداران ده‌فه‌رموێت: (كَانَتْ يَدُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْيُمْنَى لِطُهُورِهِ ، وَطَعَامِهِ ، وَكَانَتْ الْيُسْرَى لِخَلَائِهِ ، وَمَا كَانَ مِنْ أَذًي) رواه ابو داود وصححه الألبانى . واته‌:( ده‌ستى ڕاستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ده‌ست نوێژ پێى هه‌ڵگرتن و خواردنى بوو ، وه‌ ده‌ستى چه‌پى بۆ تاره‌ت گرتن و خۆ پاك كردنه‌وه‌ و لادانى شته‌كانى پيس بوو ) .

تێبينی: ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر نادروستى زيكر كردن به‌ ده‌ستى چه‌پ ، چونكه‌ زيكر كردن شتێكى پاكه‌و نابێت به‌ ده‌ستى چه‌پ بكرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ستى چه‌پى بۆ شتى پيس به‌كار هێناوه‌ نه‌ك شتى پاك و باش ، بێگومان زيكريش يه‌كێكه‌ له‌ شته‌ پاكه‌كان ، بۆيه‌ ده‌بێت زيكر ته‌نها به‌ ده‌ستى ڕاست بكه‌ين و به‌ده‌ستى چه‌پ نه‌كه‌ين ، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى باسمان كرد ، وه‌ به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ش ، قال عبدالله بن عمرو: (رأيت رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  يعقد التسبيح بيمينه) رواه ابو داود وصححه الالبانى . واته‌:( بينيم پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ ده‌ستى ڕاست ته‌سبيحاتى ده‌كرد ) .

4.پاراستنى ده‌ستى ڕاست له‌ گرتنى عه‌وڕه‌ت پێى ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إِذَا بَالَ أَحَدُكُمْ فَلا يَمَسَّنَّ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ ، وَلا يَسْتَنْجِى بِيَمِينِهِ ، ...) متفق عليه . واته‌:( ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ ئێوه‌ ميزى كرد با عه‌وڕه‌تى به‌ ده‌ستى ڕاستى نه‌گرێت ، وه‌ با خۆشى پێى پاك نه‌كاته‌وه‌ ) .

5.پيسايى نه‌كردن له‌سه‌ر ڕێگا ، يان له‌ژێر سێبه‌ر ، يان له‌لاى ئاوى كانيه‌ك ، يان ڕوبارێك ،  پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت:( اتَّقُوا اللَّعَّانَيْنِ قَالُوا: وَمَا اللَّعَّانَانِ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الَّذِى يَتَخَلَّى فِى طَرِيقِ النَّاسِ، أَوْ فِى ظِلِّهِمْ ) رواه مسلم ، 68 .

 ئيمامى خه‌تابى له‌شه‌رحى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ دا ده‌فه‌رمووێت ، واته‌:(خۆتان بپارێزن له‌م دوو هۆكاره‌ى ده‌بنه‌ مايه‌ى نه‌فره‌ت كردن ، ووتيان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  چێن ئه‌م دوو هۆكاره‌ى ده‌بنه‌ مايه‌ى نه‌فرت كردن ؟ فه‌رمووى ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌چێت پيسايى له‌سه‌ر ڕێگاو سێبه‌رى خه‌ڵك ده‌كات ، پيسايى كردن له‌سه‌ر ڕێگاو سێبه‌رى خه‌ڵك دوو هۆكارن ده‌بنه‌ مايه‌ى نه‌فره‌ت كردنى خه‌ڵك له‌م كه‌سه‌ى ئه‌م كاره‌ ناڕه‌واو نابه‌جێ يه‌ ده‌كات ) ،وه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى ئازاردانى خه‌ڵكى بێگومان ئه‌مه‌ش تاوانه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار) رواه أحمد وصححه الالبانى . واته‌:( نه‌ زيان به‌خۆت بگه‌يێنه‌ وه‌ نه‌ به‌ غه‌يرى خۆت بگه‌يێنه‌ ) .

6.پيسايى نه‌كردن له‌ناو ئاوى مه‌ند ، ئه‌و ئاوه‌ى له‌به‌رى ناڕوات ، جابرى كوڕى عبدالله ده‌ڵێت: (أنه (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نَهَىَ أَنْ يُبَالَ فِى الْمَاءِ الرّاكِدِ) رواه مسلم . واته‌: ( پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌هى كردووه‌ كه‌وا مرۆڤ ميز بكات له‌ناو ئاوێكى مه‌ند ) .

7.ميز نه‌كردن له‌ حه‌مام ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تي: (لاَ يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِى مُسْتَحَمِّهِ) رواه ابو داود وصححه الالبانى . واته‌: ( هيچ يه‌كێك له‌ ئێوه‌ ميز نه‌كات له‌و شوێنه‌ى سه‌رى لێ ده‌شوات ) .

تێبينی: ئيمامى (خطابي) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌ شه‌رحى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ده‌فه‌رموێت: ئه‌م نه‌هيه‌ ئه‌م جۆره‌ حه‌مامانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هيچ كون و لوله‌كێشى ئاوى تيا نيه‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئاوى پيس .

8.ميز و پيسايى نه‌كردن له‌سه‌ر گۆڕستان: پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيح دا پيسايى كردنى له‌سه‌ر گۆڕستان وه‌كو پيسايى كردنى له‌ناو بازاڕ له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك حيساب كردووه‌  (((سةيرى ( مختصر إرواء الغليل ) بكة (1/13) ))).

9.پيسايى نه‌كردن له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك : مرۆڤ كاتێك ده‌چێته‌ سه‌ر ئاو واجبه‌ له‌سه‌رى بچێته‌ شوێنێكى وا خه‌ڵك نه‌يبينێت ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ركاتێك بيويستبايه‌ بچێته‌ سه‌ر ئاو ئه‌وه‌نده‌ دوور ده‌ڕۆيشت هه‌تا له‌به‌ر چاو بزر ده‌بوو .

10.سونه‌ته‌ مرۆڤ به‌دانيشتنه‌وه‌ ميز بكات ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر به‌ دانيشتنه‌وه‌ ميزى كردووه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ندێك جار له‌كاتى پێويست به‌ پێوه‌ى ميزى كرد جائيزه‌ ، به‌ مه‌رجێك كه‌س عه‌وڕه‌تى نه‌بێنێت ، وه‌ خۆى له‌ پشكه‌ ميز بپارێزێت .

11.خۆ پاراستن له‌ پشكه‌ ميز له‌ كاتى ميزكردندا ، چونكه‌ پشكه‌ ميز هۆكارێكه‌ بۆ عه‌زابى ناو گۆڕ، له‌فه‌رمووده‌يه‌كى صحيحدا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جارێكيان به‌لاى دوو قه‌بر تێپه‌رى و فه‌رمووى :( إنهما ليعذبان وما يعذبان فى كبير ، أما أحدهما فكان يمشى بالنميمة، وأما الآخر فكان لا يتنزه من البول ) أخرجه البخارى برقم (216) ، ومسلم برقم (292) . واته‌ :( خاوه‌نى ئه‌م دوو گۆره‌ ئێستا له‌ ناو گۆره‌كه‌يان عه‌زاب ده‌درێن ، وه‌ هۆكارى عه‌زابه‌كه‌يان شتێكى  زۆر گه‌وره‌ نه‌بوو ، يه‌كيك له‌م دوانه‌ قسه‌ى خراپى له‌نێو خه‌ڵكى ده‌ هێناو ده‌برد ، وه‌ ئه‌وه‌ى تريان خۆى له‌پشكه‌ ميز نه‌ ده‌پاراست ) .

12. خۆ جوان پاك كردنه‌وه‌ به‌ ئاو ، ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو ئه‌وه‌ سونه‌ته‌ به‌سێ به‌رد يان زياتر ، يان كلينكز ، يان هه‌ر پاك كه‌ره‌وه‌يه‌كى تر، به‌ڵام جائيز نيه‌ مرۆ ڤ به‌ خواردن ، يان به‌ ئێسقان ، يان به‌ پيسايى ئاژه‌ڵان خۆى پاك بكاته‌وه‌ ، چونكه‌ ئێسقان و پيسايى ئاژه‌ڵان ده‌بن به‌خواردنى جنۆكه‌كان .

13.پاك كردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى پيسايت لێ كردووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى زيان له‌غه‌يرى خۆت نه‌ده‌يت و تووشى تاوان نه‌بيت .

14.هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئاوده‌ست به‌ پێى چه‌پ ، وه‌ ووتنى : (غفرانك) ، واته‌:( خودايه‌ گيان داواى لێ خۆش بوونت لێ ده‌كه‌م به‌هۆى دوور بوونم له‌ زيكرى تۆ له‌و كاته‌ى له‌ناو ئاوده‌ست بووم ) .

15.پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌كانت زۆر جوان ده‌شۆيت به‌ سابوون بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هيچ نه‌خۆشيه‌ك نه‌بێت و كه‌سێكى له‌ش ساغ بێت .

اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم

وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

ئاماده‌كردنی مامۆستا. هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵی