نزيك داوێن پيسى مه‌بنه‌وه‌ لەپیاوان و لە ئافرەتان

نزيك داوێن پيسى مه‌بنه‌وه‌

(وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَي)

به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  داوێن پيسى يان حه‌رام كردووه‌وخراپى و پيسى ئه‌م كاره‌يان ڕوون كردۆته‌وه‌،وه‌به‌نده‌كانيشيان له‌كه‌وتنه‌ ناو داوێن پيسى ئاگادار كردۆته‌وه‌ ،وه‌له‌به‌ر بۆ گه‌نيه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ داوێن پيسى و ئه‌نجامدانى به‌ته‌نها حه‌رام نه‌كردووه‌ به‌ڵكو ڕێگريشى ده‌كات له‌نزيك كه‌وتنه‌وه‌ لێ ى. هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێ:( وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً) الاسراء :  32  واته‌: له‌ داوێن پيسى ( زينا) نزيك مه‌بنه‌وه‌ به‌ڕاستى كارێكى خراپ و ئاكامێكى خراپى هه‌يه‌.

وه‌داوێن پيسى به‌يه‌كێك له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان دائه‌نرێ له‌دواى هاوه‌ڵ بڕياردان و كوشتنى ناحه‌ق. وه‌كرده‌يه‌كى خراپ و سته‌مێكى ناڕه‌واوو له‌ناوبه‌ره‌.ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نى ده‌روونێكى پاك و ساغن له‌ده‌ستى هه‌ڵدێن و ڕائه‌كه‌ن. وه‌ بێ ئابڕوويى و يه‌وخراپيه‌كانى له‌سنوورى خۆيدا ناوه‌ستێ,وه‌پاشماوه‌ى ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى نايه‌،جا گومڕايى يه‌ له‌دين و تێك چوونه‌ له‌ڕه‌وشت، هه‌تك كردنى پيرۆزيه‌كان و ناموسه‌كان و ڕابواردنه‌ به‌شه‌ره‌ف و پياوه‌تي، بانگه‌شه‌ كاره‌ بۆ تووڕه‌يى و دوژمنكارى.

يه‌كێك له‌خواناسان ئه‌فه‌رموێ:داوێن پيسى ئه‌و عه‌يبه‌يه‌ كه‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌ماڵه‌ به‌رزه‌كان ئه‌كات وسه‌ربه‌رزه‌كان سه‌رشۆڕ ئه‌كات وڕوومه‌ت سپى يى كان ڕوو ڕه‌ش ئه‌كات و زمانه‌ پاراوه‌كان لاڵ ئه‌كات ، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پايه‌ى له‌هه‌موو كه‌سێك به‌رزترو سه‌ربه‌رز تره‌ ڕه‌وانه‌ى چاڵێك له‌ سه‌رشۆڕى و زه‌ليلى و بێ نرخى و ڕق لێ بوونه‌وه‌  ئه‌كات كه‌ئارامى بۆ نيه‌ .جا گه‌وره‌ترين جۆرى عه‌يب و عاره‌و داماڵينى جلى سه‌ربه‌رز يه‌ هه‌رچه‌نده‌ فراوانيش بێ، خاڵێكى ڕه‌شه‌ هه‌ركاتێ لكا به‌هه‌ر خێزانێكه‌وه‌ هه‌موو لاپه‌ڕه‌ سپى يه‌كانيان ڕه‌ش ئه‌كات ، و چاوه‌كان والێ ئه‌كات جگه‌ له‌ڕه‌ش وتارماييى هيچى تر نه‌بينن، وه‌ئه‌و عه‌يب و عاره‌يه‌ كه‌ته‌مه‌نى درێژه‌ ئه‌كێشێ. جاخوا له‌ناوى دا چ! تاوانێكه‌ وه‌خوا ئه‌و كه‌سه‌ش له‌ناو دا كه‌هه‌ڵده‌ستێ به‌م كاره‌!

وه‌يه‌كێكى تر ئه‌فه‌رموێ:زينا كار له‌ئاسمانى ڕێزه‌وه‌ خۆى فڕێ ئه‌دات بۆ كه‌نارى بێ نرخى. وه‌هيچى لێ وه‌رناگيرێ و گوێ بۆ شايه‌تيشى ناگيرێ، وه‌كه‌س حه‌ز له‌دراوسێ يه‌تى و هاوسێ يه‌تى ى ناكات.

خراپى داوێن پيسى (الزنا):

به‌ڕاستى داوێن پيسى خراپه‌ بۆ پياوو ژنى داوێن پيس و زيناكار له‌م كاره‌شا يه‌كسانن و جياوازيان نيه‌،جاسه‌باره‌ت به‌ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌وا به‌م كاره‌ ژيانى تێك ئه‌دات و شه‌ره‌فى خۆى وكه‌س و كارى ئه‌دۆڕێنێ و خراپيشه‌ بۆ ناوبانگ و سومعه‌تى خۆى وخێزاني، وه‌سومعه‌تى پياوه‌كه‌يشى خراپ ئه‌كات ئه‌گه‌ر پياوى هه‌بێت،وه‌ڕه‌نگه‌ مناڵيشى له‌پياوێكى زيناكار بۆ بهێنى و خيانه‌تى تريشى لێ بكات و ئه‌ويش به‌درێژايى ته‌مه‌نى نه‌فه‌قه‌ى ئه‌كێشێ و دواى مردن ميراتيشى بۆجێ ئه‌هێڵێ.وه‌به‌ناو ئه‌و پياوه‌وه‌ بانگ ئه‌كرێت و مناڵى ئه‌ويش نين.وه‌جگه‌ له‌خراپه‌ى تر كه‌تووشى ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ئه‌بێ به‌هۆى تووش بوون به‌م تاوانه‌وه‌،وه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ش پياوى نه‌بێ و زيناى كردبێ ئه‌وه‌ به‌دڵنيايى يه‌وه‌ خه‌ڵكانێك  له‌خۆى دوور ئه‌خاته‌وه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ به‌ته‌ما بن به‌شێوازى شه‌رعى بێنه‌ خوازبێنى.وه‌كه‌س ناچێته‌ خوازبێنى كه‌حاڵى بناسن هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و پياوه‌ خۆشى خراپه‌كار بێ و هه‌رخۆشى ئه‌و خراپه‌ى له‌گه‌ڵ كردبێ ناچێته‌ خوازبێنى ،چونكه‌ ڕقى لێ يه‌تى وه‌ڕازى نابێ كه‌خێزانى بێ جونكه‌ ئه‌زانێ كه‌خيانه‌تى لێ ئه‌كات.جائافره‌ته‌ كه‌ دواى  زيناكه‌ ژيانێكى زۆر سه‌رشۆڕانه‌ و زه‌ليلانه‌ ئه‌باته‌ سه‌ر،هيچ پياوێكى داوێن پاك نابێ بيپارێزێ وه‌هيچ خێزانێكيش نابێ بيپارێزێ جاواى لێ دێ كه‌له‌ناو كه‌س و كارى ڕقيان لێ ده‌بێته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش زيان به‌شه‌ره‌فى خوشكه‌كانيشى ئه‌گه‌يه‌نێ و به‌هۆى ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌وه‌وه‌. كه‌س ناچێته‌ خوازبێنى ئه‌وانيش چونكه‌ خوشكى ئه‌ون بۆيه‌ داواكاريان نابێ.

وه‌سه‌باره‌ت به‌پياوه‌ زيناكاره‌كه‌ش  وه‌كو ( گورگێكى سه‌ر لێشێواوى لێ دێ بۆ گۆشتى مه‌ڕ) له‌په‌يوه‌ستبونى به‌ئافره‌ته‌وه‌ وه‌ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆيه‌ك بۆ تاقيكردنه‌وه‌و تووش بوونى يه‌كێك له‌مه‌حره‌مه‌كانى به‌هه‌مان تاوانه‌وه‌ وه‌ك سزايه‌ك له‌لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌.جانامووسى هه‌تك ئه‌كرێ هه‌روه‌ك چون ئه‌و نامووسى خه‌ڵكى هه‌تك كرد و كاره‌كه‌ش ئاشكرا ئه‌بێ و له‌چاوى خه‌ڵك سووك ئه‌بێ

زيانه‌كانى داوێن پيسى  (الزنا):_

زينا زيانى زۆره‌ ، له‌وانه‌:_

1_له‌ناوچوونى وه‌چه‌كان و سته‌م كردن له‌نه‌وه‌كان،چونكه‌ ئه‌و پياوو ژنه‌ زيناكاره‌ ئه‌گه‌ر بيان زانيايه‌ ئه‌نجامى ئه‌و زينا چۆن ده‌بێ و چى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌تاوان و خراپه‌ و تووڕه‌ يى خواى په‌روه‌ردگار. زۆر خَشتر ئه‌بوو به‌لايانه‌وه‌ كه‌هه‌ر بوونيان نه‌بوايه‌ و ئه‌و تاوانه‌يان نه‌كردايه‌.

2_زينا ئه‌بێته‌ هۆى تێكه‌ڵ بوونى وه‌چه‌كان و تێك چوونى ڕه‌وشت. وه‌سه‌رئه‌كێشێ بۆ له‌ناوچوونى ئوممه‌ت و بانگه‌شه‌ ئه‌كات بۆ خراپه‌كارى وپه‌رته‌وازه‌ بوون، ئه‌بێته‌ هۆى بڵا وبوونه‌وه‌ى چه‌نده‌ها نه‌خۆشى كه‌چاره‌ى نه‌بێت و له‌وه‌و پێشيش نه‌بووبێت. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێ:(لم تظهر الفاحشة فى قوم قط حتى يعلنوا بها الا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التى لم تكن من أسلافهم الذين مضوا) رواه ابن ماجه(4019). واته‌:له‌هيچ گه‌لێكدا زينا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و ئاشكرايان كردبێ ئيللا تاعوون و ده‌ردى كوشنده‌يان تيا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌له‌وه‌و پێشى ئه‌وان نه‌خۆشى وا هه‌ر نه‌بووه‌.جابه‌ڕاستى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ڕاستى فه‌رمووه‌. به‌ڕاستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆى زۆرى زينا نه‌خۆشی گه‌لێكى زۆرى كوشنده‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌،وه‌ك سزايه‌ك له‌لايه‌ن خواى گه‌وره‌ بۆ ئه‌نجام ده‌رانى ئه‌م كرده‌وه‌يه‌.

3_زينا دڵ كوێر ئه‌كاته‌وه‌و ڕووناكيه‌كه‌ى ئه‌كوژێنێته‌وه‌،و چاڵ بۆ نه‌فس هه‌ڵ ئه‌كه‌نێ و له‌ناوى ئه‌دات.وه‌ له‌لاى خواو له‌لاى خه‌ڵكيش سه‌ربه‌رزى بۆ مرۆڤ نايه‌ڵێ ، وه‌به‌ره‌كه‌تى ته‌مه‌ن كه‌م ئه‌كاته‌وه‌ ، وه‌گه‌وره‌ ڕاگرتنى خواو ترسان لێ ى له‌ناو دڵدا لاواز ئه‌كات.

به‌ڵگه‌كانى حه‌رامێتى زينا:

خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ:( وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً)الأسراء(32):. واته‌:وه‌له‌زيناكردن نزيك مه‌بنه‌وه‌،به‌ڕاستى زۆر خراپه‌و ئاكامێكى خراپى هه‌يه‌.

خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ:( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِى حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا(68)يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا(69)] الفرقان. واته‌:وه‌ئه‌وانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ خوا كه‌سێكى تر بانگ ناكه‌ن وه‌ئه‌و نه‌فسه‌ى خوا كوشتنى ئه‌وى حه‌رام كردووه‌ به‌هه‌ق نه‌بێ نايكوژن وه‌زيناناكه‌ن،وه‌هه‌ركه‌س وابكا تووشى سزاكه‌ى ده‌بێ،سزاى كه‌سێكى وا له‌ڕۆژى قيامه‌تدا دووقات ئه‌بێ و تاهه‌تايه‌ به‌سه‌ر شۆڕى  له‌وێدا ئه‌مێنێته‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێ (لايزنى الزانى حين يزنى وهو مۆمن)متفق عليه .واته‌:زيناكار له‌كاتى زيناكردندا باوه‌ڕدار نى يه‌.

پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێ (لايحل دم أمريء مسلم يشهد أن لااله الا الله وأنى رسول الله، الا بأحدى ثلاث وذكر منها الثيب الزان) متفق عليه.واته‌:دروست نيه‌ خوێنى هيچ موسوڵمانێك بڕێژرێ كه‌شايه‌تى بدات جگه‌ له‌خوا كه‌س شايه‌نى په‌رستن نيه‌ ومن پێغه‌مبه‌رو نێرراوى خوام مه‌گه‌ر يه‌كێ له‌م سێ شته‌ى كردبێ:له‌وانه‌ كه‌باسى كرد:پياوێك كه‌ژنى خواستبێ يان ژنێك كه‌مێردى كردبێ و زينا بكات.

سزاكانى داوێن پيسى :

1_سزاى به‌كۆمه‌ڵ: سزاى داوێن پيسى ته‌نها بۆ كه‌سى داوێن پيس نى يه‌. به‌ڵكو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك داوێن پيسى تێدا ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ تووڕه‌يى و سزاى خوا بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌يه‌ دائه‌به‌زێت ومردن له‌ناوياندا زۆر ده‌بێت. وه‌كو ابن عباس بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه‌  له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) (اذا ظهر الزنا والربا فى قوم فقدأحلوا بأنفسهم عذاب الله)رواه الحاكم وقال صحيح الأسناد  . واته‌: هه‌ركاتێ داوێن پيسى و سووخۆرى له‌ناو هه‌رگه‌لێكدا بڵاو بويه‌وه‌ و ئاشكرابوو ئه‌وه‌ خۆيان شايه‌نى سزاى خوا كردووه‌ (واته‌:سزايان بۆ دائه‌به‌زێ).  بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسوڵمانان بكه‌ونه‌ دژايه‌تى كردنى داوێن پيسى و هۆكاره‌كانى وه‌كو"ڕووتى و تێكه‌ڵاوبوونى كوڕان و كچان و گۆرانى و گۆڤاره‌ به‌دڕه‌وشته‌كان و زنجيره‌ دراماكان و ... هتد كه‌ هه‌مويان بانگه‌شه‌ بۆ به‌دڕه‌وشتى و داوێن پيسى ده‌كه‌ن".

2_سزاى تاكه‌كه‌سى:ئه‌مه‌يان جێ به‌جێ كردنى ئه‌و جۆره‌ سزايه‌يه‌ كه‌خواى گه‌وره‌ له‌ئايينه‌ پيرۆزه‌كه‌يدا ديارى كردووه‌ كه‌ئه‌ويش به‌م شێوه‌يه‌ى لاى خواره‌وه‌يه‌:

 أ_ئه‌گه‌ر كه‌سى داوێن پيس له‌نێرو مێ ((پياوو ژن)) بوون.ئه‌وه‌ پێويسته‌ بكوژرێن به‌ڕێگه‌ى "ڕه‌جم" "واته‌: به‌رد باران كردن تاوه‌كو مردن" تاوه‌كو ئه‌و ئازاره‌ هه‌موو له‌شيان بگرێته‌وه‌ وه‌كو چۆن هه‌موو له‌شيان ئه‌و خۆشيه‌ى چه‌شتووه‌.

ب_ئه‌گه‌ر كه‌سى داوێن پيس له‌نێرو مێ "كوڕو كچ"بوون.ئه‌وه‌ پێويسته‌  سه‌د شه‌لاقيان لێ بدرێ به‌توند ترين شێوه‌ وه‌كو سزايه‌ك بۆ كرده‌وه‌كه‌يان.له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنيان له‌نێو خه‌ڵكدا،وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سى داوێن پيس له‌م سزايانه‌ش ڕزگارى بووله‌دونيا خۆ ئه‌وه‌ پاشه‌ڕۆژ چاوه‌ڕێيه‌تى كه‌سزاكه‌ى سه‌خت تره‌.

پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێ: ( أتانى الليلة آتيان وأنهماابتعثانى وانهما قالا لي:انطلق..فانطلقنا الى ثقب مثل التنور أعلاه ضيق وأسفله واسع يتوقد نار،فاذا اقترب ارتفعوا حتى كاد أن يخرجو فاذا خمدت رجعوا فيها ، وفيها رجال ونساء عراة فقلت من هؤلاء؟قالا لي:هؤلاء هم الزناة والزواني) رواه البخاري. ئه‌و شه‌وه‌ى كه‌شه‌و ڕه‌وييم پێكرا "ئيسراو ميعراج"بردميانه‌ نزيك كونێك هاوشێوه‌ى ته‌نوور بوو به‌ڵام پڕ له‌ئاگر له‌سه‌ره‌وه‌ ته‌سك و له‌خواره‌وه‌ش به‌رفراوان خه‌ڵكى تێدا ده‌سووتا به‌ڕووتى له‌كوڕان و كچان منيش ووتم:ئه‌مانه‌ كێن؟ووتيان ئه‌و كوڕو كچانه‌ن كه‌له‌دونيا خه‌ريكى داوێن پيسى بوون.

خواى گه‌وره‌ئه‌فه‌رموێ ( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِى حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا(68)يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا(69))الفرقان. جا زيناكار و داوێن پيس به‌شدارى هاوه‌ڵ په‌يداكه‌رو پياو كوژئه‌كات له‌و سزايه‌دا."په‌نا به‌خوا"

ئايه‌ له‌پاش زانينى پاشه‌ڕۆژى زيناكار زينا ئه‌وه‌ئه‌هێنێ  كه‌سى ژير و دانا به‌هۆيه‌وه‌خۆى تووشى ئه‌و سزايه‌ بكات كه‌ له‌و ئايه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ باسكراوه‌ ؟ له‌پێناو چى ؟  له‌پێناو ئاره‌زوويه‌كى كاتى تێ په‌ڕبوو كه‌خۆشيه‌كه‌ى به‌خێرا ئه‌ڕوات به‌ڵام سزاكه‌ى به‌درێژايى ته‌مه‌ن ئه‌مێنێته‌وه‌! ئه‌مه‌ پرسيارێكه‌و ته‌نها كه‌سه‌ ژيره‌كان ئه‌توانن وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌ .

"چه‌ند چركه‌يه‌ك"

ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خيانه‌تت له‌ئافره‌ت و شه‌ره‌ف و شه‌رمى خه‌ڵك كردووه‌ وه‌هۆكارى بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى  به‌د ڕه‌وشتى له‌سه‌ر زه‌وى.سه‌ربه‌رزى نيشانه‌ى پياوه‌تيه‌ وه‌ڕه‌وشت جوانى به‌شێكه‌ له‌باوه‌ڕ، كه‌به‌شێكه‌ له‌" اياك نعبد واياك نستعين".

كوانێ ڕه‌وشت و سه‌ربه‌رزيت؟چه‌نده‌ها هاوسه‌رێتى نێوان پياوو ژنت تێكداوه‌ وه‌چه‌نده‌ها كچى به‌شه‌رمت به‌چه‌قۆى به‌دڕه‌وشتى و ئاره‌زوو بازى سه‌ر بڕيوه‌ وه‌ئێستا ئه‌وان ديلى ماڵن  له‌به‌ندينخانه‌ى سه‌ر شۆڕيدا كۆت و زنجير كراون دواى ئه‌وه‌ى به‌په‌يمانه‌ پڕ له‌درۆكانت له‌خشته‌ت بردن وخۆيان وخێزانه‌كانيشيانت سه‌رشۆڕ كردووه‌ ئه‌مه‌يه‌ مه‌ردايه‌تى؟ ئه‌ى داوێن پيس تۆزێك له‌گه‌ڵم ڕابوه‌سته‌و بير بكه‌ره‌وه‌.غيره‌تت كوا له‌سه‌ر مه‌حره‌مه‌كانت, ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ست درێژى ئه‌كاته‌ سه‌ر نامووسى خه‌ڵك  دڵنيابه‌ ڕۆژێكيش ده‌ستدرێژى ئه‌كرێته‌ سه‌ر مه‌حره‌مه‌كاني،چونكه‌ مه‌حره‌مه‌كانيشى تووشى سزاى ئه‌وه‌ ئه‌بن كه‌ئه‌و له‌گه‌ڵ نامووسى خه‌ڵكدا كردوويه‌تى.

باشه‌ خۆت خاوه‌نى خوشك و دايك نيت؟ئه‌گه‌ر ڕازيت  ئه‌وه‌ى خۆت له‌گه‌ڵ كچى خه‌ڵكدا كردووته‌ ده‌بێت ڕازيش بيت به‌وه‌ى كه‌خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خوشك و دايكت هه‌مان ڕه‌فتاربنوێنن.

سوێندت ده‌ده‌م به‌خوا ڕازى ده‌بيت خه‌ڵك له‌گه‌ڵ دايكت داوێن پيسى بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازى بيت ئه‌وه‌ په‌نا به‌خوا تۆ (ديوث) يت  وه‌ڕۆژى قيامه‌ت نه‌ خوا سه‌يرت ئه‌كات و نه‌پاكت ئه‌كاته‌وه‌  وه‌سزايه‌كى توندى بۆ ئاماده‌كردوويت. وه‌بڕوا ناكه‌م ڕازى بيت ،وه‌ئه‌گه‌ر وابێ كه‌واته‌ خه‌ڵكيش ڕازى نين واله‌دايكيان بكرێ ،وه‌ئه‌گه‌ر تۆ بۆخوشك و كچ و پور و مامۆژنت ڕازى  نه‌بيت  خه‌ڵكيش هه‌روا بۆ خوشك و كچ و پور و مامۆژنيان ڕازى نين  ،جائايا نامووسى خه‌ڵك بۆ تۆ حه‌ڵاله‌ و نامووسى تۆش بۆ خه‌ڵكى حه‌رامه‌؟؟!! ئايا ڕه‌حم ناكه‌ى به‌ دايك و خوشكه‌كانت كه‌ئه‌مه‌يان تووش بێت وه‌ئايا ناترسى له‌وه‌ى به‌سه‌ر كچى خه‌ڵكيت هێناوه‌ به‌سه‌ر كچ و خوشك و كه‌س وكارى خۆتيش بێت

هه‌روه‌ك شاعير ئه‌ڵێ:

 ياقاطعاً سبل الرجال وهاتكا****سبل المودة عشت غير مكرم

من يزنى فى قوم بألف درهم****فى أهله يزنى بغير الدرهــــم

ان الزنا دين فأن أستقرضته****كان الوقاء من أهل بيتك فاعلم

لوكنت حراً من سلالة ماجد****ماكنت هتاكاً لحرمة مسلــــم

ئه‌ى ئافره‌تى داوێن پيس:

ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى مه‌دالياى شه‌ره‌فت به‌ده‌ستى خۆت پچڕاندووه‌و بوويته‌ مايه‌ى شه‌رمه‌زارى بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت هه‌موويانت له‌به‌رزى يه‌وه‌ فڕێ داوه‌ته‌ بۆگه‌نى و سه‌رشۆڕى و به‌دبه‌ختى.

په‌ڕه‌ سپى يه‌كانى په‌ڕاوى سه‌ربه‌رزى خێزانه‌كه‌ت ڕه‌ش كردۆته‌وه‌ له‌پێناو ئاره‌زوو بازى و به‌د ڕه‌وشتى خۆت.

ئه‌ى باشه‌ له‌خوا ناترسى سزات بدات؟ كوانێ عه‌قڵت؟ كوانێ شه‌رمت؟

سزاى دونياو پاشه‌ ڕۆژ چاوه‌ڕێته‌ باشه‌ خۆكاره‌كانت ئاشكرابن خۆت و خێزانت سه‌رشۆڕده‌بن.

تێبفكره‌،په‌وه‌ردگار چاودێره‌ به‌سه‌رته‌وه‌ مردنت يا كوشتنت زۆر باشتره‌ بۆ خێزانه‌كه‌ت له‌و كرده‌وه‌ى كه‌ به‌ئاشكرا پێى هه‌ڵساوى.

بير بكه‌ره‌وه‌ له‌خوا بترسه‌ بگه‌ڕێوه‌ بۆلاى خوا ده‌رگاى په‌شيمانى واڵايه‌ تاوه‌كو نه‌مردوويت.

له‌كۆتاييدا:

ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌م ده‌رده‌وه‌ گيرۆده‌بوون باش بزانن خواى په‌روه‌ردگار چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ وئاگاى لێتانه‌.بائه‌م ئاره‌زووه‌ له‌خشته‌تان نه‌بات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كرده‌وه‌ ئاژه‌ڵيه‌ ،ئێوه‌ ناتوانن له‌به‌رچاوى هه‌ر مرۆڤێكدا ته‌نانه‌ت منداڵيش بێت ئه‌م كرده‌وه‌يه‌به‌ئاشكرا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ى چۆن به‌رامبه‌ر خوا كه‌چاودێره‌ ئه‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن؟.

كوا به‌گه‌وره‌ زانينى خوا؟كوا شه‌رم له‌خوا؟كوا باوه‌ڕتان به‌خوا؟

كواترسان له‌خوا؟مردنتان له‌يادچوو؟ئه‌ى ناڕه‌حه‌تيه‌كانى سه‌ره‌مه‌رگ و ناخۆشى و ته‌نهايى ناوگۆڕ؟

ئێوه‌ ڕێگاى دوورتان له‌ڕێگه‌يه‌ پڕه‌ له‌ناره‌حه‌تى و ئازارو پزيسكه‌ى ئاگر،ناتوانن به‌رگه‌ى ئه‌و خه‌موو سزايانه‌ى پاشه‌ ڕۆژ بگرن.

دواجار ئه‌م ئاره‌زوو ئه‌م كرده‌وه‌يه‌ ڕێگاى به‌ره‌و مردن و پاشه‌ ڕۆژتان له‌ياد نه‌باته‌وه‌ بۆلاى خوا بگه‌ڕێنه‌وه‌،ده‌رگاى په‌شيمانى واڵايه‌ پێش ئه‌وه‌ى مردن بێته‌ ميوانتان و به‌گۆڕ شاد بن.

والسلام عليكم ورحمه‌ الله وبركاته ...

ئاماده‌كردنى  / پشتيوان محمد