حوکمی کڕین و فرۆشتنی ئاڵتۆن و زیوبه‌قه‌رز

حوکمی کڕین و فرۆشتنی ئاڵتۆن و زیو به قه رز

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه اجمعين .

به يارمه تى خواى گه وره و ميهره بان به كورتى حوكمى كڕين و فرۆشتنى ئاڵتون و زيو به قه رز ڕوون ئه كه مه وه چونكه ئه بينين زۆرێك له موسڵمانان دووچارى ئه م جۆره به يعه بوونه , به راستى يه كێك له و شتانه ى كه ده كه وێته ژێر حوكمى ريباوه كڕينو فرۆشتنى ئاڵتون و زيوه به قه رز, وه خواى گه وره ش فه رموويه تى: ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ) (البقرة: ٢٧٥) . واته : ئه و كه سانه ى كه ريبا ده خۆن كاتيك زيندو ده بنه وه له رۆژى دواييدا هه ر ئه ڵيى شه ياتێنى ده ستى لێ وه شاندون, چونكه ئه وان ئه يان ووت كڕين و فرۆشتنيش هه روه كو ريبا وايه (هه ردووكيان به لاى كافره كانه وه يه كسانن), به ڵام خواى گه وره كڕين و فرۆشتنى حه ڵاڵ كردووه و ريباى حه رام كردووه ، پاشان هه ر كه سێك ئامۆژگارى په روه ردگارى پێ گه يشت و وازى له سو خواردن هينا ئه وا چاوپۆشى لێ ده كرێت له و سوه ى كه له پێشدا خواردويه تى واته : به ر له دابه زينى حوكمى حه رام بوونى سو، به ڵام هه ر كه سێك له دواى دابه زينى ئه م حوكمه گه ڕايه وه بۆ سو خواردن ئا ئه وانه ده بنه هاوڕێى ئاگرو به هه ميشه ى تيايدا ده مێننه وه . هه ر بۆيه مامه ڵه كردن به ريبا به هه ر شێوه يه ك بێت حه رامه و يه كێكه له گوناهه گه وره كان، چونكه ئيعلان كردنى جه نگه له گه ڵ خواو پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) وه ك خواى گه وره فه رموويه تى:  ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ ) (البقرة: ٢٧٨ – ٢٧٩). واته : ئه ى ئه وانه ى باوه ڕتان هێناوه ملكه چى فه رمانه كانى خواى گه وره بن و سنور شكێنى مه كه ن و واز بێنن له پاشماوه ى ئه و سوه ى كه به لاى خه ڵكه وه يه هێشتا ئه گه ر ئێوه باوه ڕدارى ته واون, خۆ ئه گه ر ده ستان له سو خۆرى هه ڵنه گرت ئه وا ئيعلانى جه نگيكى گه وره بكه ن له گه ڵ خواو پێغه مبه ره كه يدا (صلی الله علیه وسلم) خۆ ئه گه ر ده ست له سو خۆرى هه ڵگرن و په شيمان ببنه وه ئه وا سه رمايه كانى خۆتان به ته نهاو بێ سو له قه رزاره كان بسه ننه وه , ئيتر نه ئێوه له قه رزاره كان سته م بكه ن نه ئه وانيش سته متان لێ بكه ن).
پێناسه ى ڕيبا

(ريبا) يان( سو) بريتييه : له وه رگرتنى هه ر زياده يه ك له به رامبه ر كێشى ماده يه كى ڕيبه وى تر كه هاوجنسى خۆى بێت, وه ك گه نم به گه نم يان ئاڵتون به ئاڵتون, به ڵام هه ركاتێك هاوجنسى خۆى نه بوو وه ك گه نم به جۆ يان به خورما, يان ئاڵتون به زيو ئه وا دروسته به زيادو كه م بفروشرێت به ڵام نابێت قه رزى تێدا بێت. يان بريتيه له وه رنه گرتنى ماده ڕيبه وييه كان ده ست به ده ست له كاتى كڕينو فرۆشتنداو دواخستنى بۆ كاتێكى تر.

جۆره كانى ڕيبا

ريبا به شێوه يه كى گشتى ده كرێت به دو به شه وه :

1- ربا الفضل: واته زياد كردن . ريتييه له فرۆشتنى شتێك به زياتر له كێشى خۆى, يان پاره يه ك به زياتر له ئه ندازه ى خۆى به حازر. وه ك فرۆشتنى يه ك كيلۆ گه نم يان جۆ يان خورماى چاك به زياتر له كيلۆيه ك له جنسه كه ى خۆى, وه هه روه ها وه ك فرۆشتنى سه د دينار به سه دو ده دينار, يان دولارێك به دوو دولار ...... به حازر . كه واته بۆ چاره سه ر كردنى ئه م كێشه يه پێويسته گه نمه خراپه كه بفرۆشێت و پاشان به پاره كه ى گه نمى چاك بكڕێت, يان ئاڵتونه به كارهێنراوه كه بفرۆشێت و پاشان ئاڵتونى تازه ى پێ بكڕێت, وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمانى كرد به بيلال(ڕه زای خوای لێبێت) كه خورما خراپه كه ى خۆى بفرۆشێت و به پاره كه ى خورماى چاك بكڕێت.

2- ربا النسيئه : واته ريباى دواخستن .
وه ريباى نه سيئه ش ده كرێت به دوو به شه وه :

يه كه م/ بريتييه له زياد كردنى ئه و پاره يه ى كه ده درێت به قه رز پێدراو به رامبه ر درێژ كردنه وه موده ى قه رزه كه , ئه م جۆره يان كوتومت ريباى سه رده مى نه فامى بووه پێش ئسلام.

دووه م/ بريتييه له دواخستنى يه كێك له و دوو جنسه ى كه كڕينو فرۆشتنه كه ى پێده كرێت له كاتى مامه ڵه كه دا, وه ك كڕينو فرۆشتنى ئاَلتون و زيو به قه رز, يان كڕين و فرۆشتنى پاره به قه رز وه ك دۆلار, دينار, تمه ن, يۆرو ....
عوباده ى كورى صامت(ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) فه رمووده يه ك ده گێڕێته وه كه فه رموويه تى: (الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ، مِثْلًا بِمِثْلٍ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ، يَدًا بِيَدٍ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ إذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ ) (رَوَاهُ مُسْلِمٌ). واته : پێويسته له كاتى كڕينو فرۆشتندا ئاڵتون به ئاڵتون, زيو به زيو, گه نم به گه نم, جۆ به جۆ, خورما به خورما, خوێ به خوێ, وه ك يه ك بن له كێشداو بێ زيادو كه م, وه ده ست به ده ستيش بێت واته قه رزى تيادا نه بێت، به ڵام هه ر كاتێك ئه م شتانه له گه ڵ هاو جنسى خۆى كڕين و فرۆشتنى پێ نه كرا ئه وا دروسته كرين و فرۆشتنى پێ بكه ن به ڵام به و مه رجه ى ده ست به ده ست بێت و قه رزى تيادا نه بێت .  له ئه نجامى وورد بوونه وه له م فه رمووده يه ى سه ره وه بۆمان ده رده كه وێت كه ئه و شتانه ى كڕين و فرۆشتنى پێ ده كرێت ئه گه ر هاوجنسى يه كتر بوون وه ك ئاڵتون به ئاڵتون گه نم به گه نم .... پێويسته دوو مه رجى تيادا بێته دى

يه كه م: پێويسته له كێشدا وه ك يه ك بێت, واته زيادو كه مى نه بێت .

دوه م: وه پێويسته ده ست به ده ست بێت, واته : قه رزى تيادا نه بێت .


به ڵام ئه گه ر له گه ڵ هاو جنسى خۆى كڕينو فرۆشتنى پێ نه كرا ئه وا ته نها يه ك مه رجى تێدا پێويسته ئه ويش ئه وه يه ده ست به ده ست بێت و قه رزى تێدا نه بێت, وه ك كڕينى ئاڵتون و زيو به پاره ى حازر ....
كه واته كڕين و فرۆشتنى ئاڵتون و زيو به قه رز يان هه ندێكى به قه رزو هه ندێكى به حازر ده كه وێته ژێر ئه م بابه ته وه و ريبايه , ئيتر جياوازى نييه له نێوان ئه و كه سانه ى كه ته نها به شى پێداويستى خۆيان ده كڕن يان ئه و زه ره نگه رانه ى كه به جومله ده يكڕن بۆ بازرگانى پێكردنى .  وه ئه مه ى كه ووتمان له پێشه وه كۆده نگى زانايانى له سه ره وه ك ئيمامى نه وه وى و وه زير ابن هوبه يره و ئيبن حه جه ر (ره حمه تى خوايان له سه ر بێت) ده فه رموون: هه موو زانايان كۆده نگن له سه ر ئه وه ى كه دروست نييه ئاڵتون به ئاڵتون، زيو به زيو كڕين وفرۆشتنى پێوه بكرێت ئيلا پێويسته وه زن به وه زن بێت وه ده ست به ده ست بێت واته : قه رزى تيادا نه بێت, به ڵام ئه گه ر ئاڵتون به زيو بوو ئه وا دروسته له كێشدا جياوازبن به ڵام هه ر پێويسته ده ست به ده ست بێت و قه رزى تێدا نه بێت) المجموع: 9/ 392، واختلاف الأئمة العلماء: 1/358, وفتح الباري: 4/380, والمغني: 4/12, والفقه على مذاهب الاربعة: 2/174).

بۆ زياتر به رچاو روونى موسڵمانان چه ند فه توايه كى ده سته ى گه وره زانايانى هاوچه رخ له م باره يه وه ده خه ينه روو:

1- پرسيار له شێخ بن باز كرا (ره حمه تى خواى لێ بێت) ده رباره ى حوكمى گۆڕينه وه ى ئاڵتونى كۆن به تازه ؟

له وه ڵامدا فه رمووى: (پێويسته له پێشدا ئاڵتونه كه ى خۆى پێ بفرۆشێت و پاره كه ى لێ وه ربگرێت پاشان ئه گه ر ويستى به نرخى رۆژ ئاڵتونى تازه ى لێ بكڕێت, به ڵام دروسته ئاڵتون بفرۆشيت به غه يرى مه وادى ريبه وى وه ك سه ياره , قوماش, گه نم, جۆ به قه رز....) (فتاوى إسلامية: 2/770) .

2- پرسيار له شێخ ئيبن عوسه يمين كرا (ره حمه تى خواى لێ بێت) ده رباره ى حوكمى كڕين وفرۆشتنى ئاڵتون به قه رز .

له وه ڵامدا فه رمووى: (كڕين وفرۆشتنى ئاڵتون به قه رز حه رامه به كۆ ده نگى هه موو زانايان چونكه ريباى نه سيئه يه وه ك له فه رمووده كه ى عوباده ى كوڕى سامت دا هاتوه (ڕه زای خوای لێبێت))(فتاوى اسلامية: 2/775).. وه هه روه ها موفتى پێشوى سعوديه شێخ محمد بن ابراهيم (ره حمه تى خواى لێ بێت) له وه ڵامى پرسيارێكدا له سه ر كڕين و فرۆشتنى ئاڵتون به قه رز فه رموويه تى: (كڕين و فروشتنى ئاڵتون به پاره ى سه رده م پێويسته ده ست به ده ست وحازر بێ خۆ ئه گه ر وانه بێت ريبايه ) (فتاوى الشيخ محمد بن إبراهيم: 7/107).

3- پرسيار له شێخ ئيبن عوسه يمين كرا (ره حمه تى خواى لێ بێت) له سه ر ئه وه ى كه هه ندێك له زه ڕه نگه ره كان به مه رجيان داناوه بو كڕينى ئاڵتونى كۆن له فرۆشيار پێويسته ئاڵتونى تازه ى لێ بكڕيت؟

له وه ڵامدا فه رمووى: (ئه مه ش به هه مان شێوه دروست نييه چونكه ئه مه فێڵێكى تره بۆ كڕين و فرۆشتنى ئاڵتون به ئاڵتون به كێشى زياتر, وه فێڵ كردن له شه رع دا حه رامه , چونكه يارى كردنه به حوكمه كانى شه رع, به ڵام ئه گه ر هيچ رێكه وتنێك له نێوانياندا روونه دات ئاڵتونى خۆى پێ بفرۆشێت و پاره كه ى لێ وه ربگرێت پاشان ئه گه ر ويستى ئاڵتونى تازه ى له لا بكڕێت, يان له زه ڕه نگه رێكى ترى بكڕێت, وه ئه مه يان باشتره ) (فتاوى اسلامية: 2/773).

4- وه هه روه ها پرسيارى لێ كرا ده رباره ى گۆڕينه وه ى ئاڵتونى كۆن به تازه له گه ڵَ پێدانى كرێى دروست كردن؟

له وه ڵامدا فه رمووى: (ديسان ئه مه ش حه رامه و ئه چێته ژێر حوكمى ريباوه , هه روه ك وتمان با ئه وه ى خۆى بفرۆشێت و پاره كه ى وه ربگرێت پاشان ئاڵتونى تازه بكڕێت, به ڵام ئه گه ر كه سێك پارچه يه ك ئاڵتون ببات بۆ لاى زه ڕه نگه رێك بۆى دروست بكات وه دواتر كرێى دروست كردنه كه ى بداتى ئه وا له م حاڵه تدا دروسته و ناچێته ژێر حوكمى ريباوه ) (فتاوى اسلامية: 2/773).

5- پرسيار كرا له ليژنه ى دائيمه ى فه توا ده رباره ى حوكمى پاره گۆڕينه وه به قه رز؟

له وه ڵامدا فه رموويان: (گۆڕينه وه ى دينار به رياڵ يان به دۆلار دروسته به و مه رجه ى قه رزى تيادا نه بێت به هيچ شێوه يه ك, خۆ ئه گه ر قه رزى تێ كه وت ئه وا ده بێته ريبا) (فتاوى اللجنة الدائمة: 13/453).

له كۆتاييدا:

1- دواكارم له موسڵمانان كه ئيتر واز له م جۆره كڕين و فروشتنه بهێنن چونكه به دڵنياييه وه ريبايه .

2- پێويسته هه ر كه سێك به ئه ندازه ى ئه و پاره يه ى كه پێيه تى ئاڵتون بكڕێت به حازر, يان لاى كه سێك پاره به قه رز بێنێت و ئاڵتونه كه به حازر بكڕێت.

3/ ئاڵتون و زيو و پاره به هيچ شێوه يه ك دروست نييه كڕين و فرۆشتنيان پێوه بكرێت له گه ڵ يه كدا به قه رز, واته پێويسته ده ست به ده ست بێت به حازر وه ك كڕينى پاره به پاره , يان ئاڵتون به ئاڵتون, يان ئاڵتون به پاره , يان زيو به پاره .

4- وه هه روه ها پێويسته له سه ر زه ڕه نگه ره كانيش كه خۆيان ئاڵتون به قه رز نه هێنن وه به قه رزيش نه يفرۆشن، چونكه جياوازى له نێوان كڕيارو فرۆشياردا نييه وه بۆ هه ردووكيان ريبايه .
5- وه پاره ى ئه مڕۆ به هه موو جۆره كانيه وه حوكمى ئاڵتون و زيوى هه يه ، چونكه هه ردووكيان هاوبه شن له عيله تى (ريبا )كه بريتييه له (الثمنية) واته : ئاڵتون و زيو وه ك پاره حيسابيان بۆ ده كرێت كه بۆ كڕين و فرۆشتن به كار ده هێنرێن هه روه ك زانايان و پسپۆڕانى بوارى شه ريعه ت و ئابورى ئيسلامى به ڕوونى ئه مه يان رۆشن كردۆته وه , بۆ زياتر ئاشنا بوونت ئه توانيت سه يرى ئه م سه رچاوانه ى لاى خواره وه بكه يت:

1- أبحاث هيئة كبار العلماء(1/88_93).

2- فتاوى اللجنة الدائمة (13/398).

3- مجموع الفتاوى لشيخ الإسلام ابن تيمية (19/551).

4- إعلام الموقعين لابن القيم (1/136).

5- الموسوعة الكويتية (36/321).

6- الفقه الاسلامي وأدلته (5/409).

7- الفتاوى الإقتصادية (1/60).

خوازيارم له خواى په روه ردگار له گوناهى هه مو لايه كمان ببورێت و يارمه تيمان بدات بۆ هه مو كارێكى چاك.


وصلى الله وسلم على سيدنا ونبينا محمد وعلى آله وصحبه اجمعين.

(ئاماده کردنی مامۆستا محسن محمودسلیمان )

بۆسود وه رگرتن به شێوه ی کتاب کلیك بکه