فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و كات و شێوازانه‌ی كه دروست نيه سه‌ر جێى و كارى شه‌رعى له‌گه‌ڵ خێزاندا بكرێت ئه‌و كات و شێوازانه‌ی كه دروست نيه سه‌ر
جێى و كارى شه‌رعى له‌گه‌ڵ خێزاندا بكرێت بسم الله الرحمن الرحيم الحمد الله رب العالمين و الصلاة و السلام على نبينا محمد وعلى أله و صحبه و من تبيعهم بإحسان
إلى يوم الدين و بعد. به پشتيوانى خواى گه‌وره له‌م ناميلكهيهدا
باسى ئه‌و كات و شێوازانه ده‌كه‌ين كه دروست نيه سه‌ر جێى و كارى شه‌رعى له‌گه‌ڵ خێزاندا بكرێت ، چونكه زۆرێك له موسڵمانان
هه‌يه بێ ئاگان له‌م بابه‌ته و زۆر جار به‌هه‌ڵه
تووشى گوناح و ناشه‌رعى ده‌بن بۆيه به پێويستم زانى ئه‌م بابه‌ته بنوسم . 1-له كاتى (حيض) سوڕى مانگانه‌ى ئافرتان
: كاتێك ئافره‌ت ده‌كه‌وێته ئه‌م حاڵه‌ته دروست نيه پياوهكهى (جيماعى) سه‌رجێى
له‌گه‌ڵ بكات ،خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:
( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ
أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِى الْمَحِيضِ
وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّيٰ يَطْهُرْنَ
فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ
الْمُتَطَهِّرِينَ ) . (البقرة :٢٢٢) . واته
: ئه‌ى محمد ( صلی الله علیه وسلم ) پرسيارت لێ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چوونه لاى
خێزان له كاتى (حهيزدا) ،پێيان بڵێ ئه‌م خوێنه شتێكى پيس و زياناويه بۆيه له‌و
كاته‌دا سه‌رجێى له‌گه‌ڵ خێزانتاندا مه‌كه‌ن
لێيان نزيك مه‌بنه‌وه بۆ سه‌رجێى له‌گه‌ڵ كردن هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه و (خۆيان
ده‌شۆن) ، كاتێك پاك بوونه‌وه‌و (خۆيان شوشت) بڕۆنه لايان و سهرجێيان له‌گه‌ڵ بكه‌ن
به‌و شێوه‌يه‌ى خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردون كه ده‌بێت له ڕێگاى دامێنيهوه بێت
نه‌ك كۆمى ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره ته‌وبه‌كاران و خۆ به پاك ڕاگرانى خۆش ده‌وێت
. 2-له‌كاتى (نيفاسدا) واته: كاتى زهيستان:
ئافره‌ت كاتێك منداڵى دهبێَت ده‌كه‌وێته حاله‌تى بێ نۆيژى و بۆ ماوه‌ى چل ڕوژ يان
كه‌متر به‌رده‌وام خوێن ده‌بينێت , دروست نيه له‌و كاته‌دا سه‌رجێى له‌گه‌ڵ بكرێت
هه‌تا ته‌واو پاك ده‌بێته‌وه‌و خۆى ده‌شوات . 3-له كاتى ئيحرامدا: ئه‌و كاته‌ى پياو
يان ئافره‌ت له ئيحرامى حه‌ج يان عومره دايه دروست نيه سه‌رجێى بكرێت هه‌تا ئه‌و
كاته‌ى عيبادهتهكهيان ته‌واو ده‌بێت و ئيحرامه كه ده‌شكێنن . 4-له ڕێگاى كۆمه‌وه : دروست نيهو حه‌ڕامه
پياو له ڕێگاى كۆمى خێزانيهوه سه‌رجێى بكات ، ئه‌م كاره كوفره و گوناحێكى زۆر
گه‌وره‌يه و دروست نيه، به‌ڵام چوونه لاى
خيزان له‌دواوه له شوێنى منداڵ بوون دروسته‌و ئاساييه . 5- له كاتى به‌ڕۆژوو بوونى مانگى ڕه‌مه‌زان
: دروست نيه و حه‌ڕامه پياوان و ئافره‌تان له ڕۆژانى مانگى ڕه‌مه‌زاندا له كاتى
به‌ڕۆژوبوندا سه‌رجێيى بكه‌ن به‌ڵام له شه‌وانى ڕه‌مه‌زان دروسته ، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره
له كاتى به‌ڕۆژوبوندا بكه‌ن له‌كاتێكدا بزانن كه دروست نيه ئه‌وه ده‌بيت كه‌فاره‌ت
بده‌ن كه بريتيه لهگرتنهوهى ڕۆژوهكهيان ، وه پياوه‌كه ده‌بێت (2) مانگ به‌سه‌ر يه‌كه‌وه
بهڕۆژووێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆى عوزرێكه‌وه نه‌يتوانى به ڕۆژووبێت ئه‌وه
ده‌بێت (60) هه‌ژار تێر بكات ، وه ئافره‌ته‌كه‌ش هه‌مان كه‌فاره‌تى له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر
حوكمه‌كه‌ى زانيبێت و به‌زۆر ئه‌و كاره‌ى پێ نهكرابيت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆى نه‌زانينه‌وه ئه‌م كاره‌يان كرد ئه‌وه كهفارهتيان له‌سه‌ر نيه . 6- له‌وكاته‌ى زيانى بۆخێزانهكهى هه‌يه
: ئه‌گه‌ر پياوێك خێزانى نه‌خۆش بوو له ڕووى ته‌ندروستيه‌وه و ئه‌وكاره شهرعيه
زيانى بۆ هه‌بوو ئه‌وه دروست نيه پياوهكهى
لێى نزيك بێته‌وه . چه‌ند تێبنيهك: 1-ددروسته پياو چێژ له خێزانه‌كه‌ى وه‌رگرێت له كاتى سوڕى مانگانه يان
له‌كاتى زهيستان به‌مه‌رجێك ته‌نها لێى نزيك بێته‌وه‌و خۆى ته‌واو بكات و به‌مه‌رجێك
دخول له‌نێوانيان روونه‌دات . 2-دروسته پياو سه‌رجێى له‌گه‌ڵ خێزانى
بكات كاتێك خێزانه‌كه‌ى له‌كاتى سوڕى مانگانه
ته‌واو بووه‌و خوى شوشتووه به‌ڵام خوێنى (استحاضة) ى هه‌يه ، واته: خوێنى نه‌خوشى
، يان له‌و كاته‌ى خێزانه‌كه‌ى چل رۆژ به‌سه‌ر كاتى زهيستانى تێ پهڕيوه به‌ڵام هه‌ر خوێنى هه‌يه له‌و كاته‌ش دروسته سه‌رجێى
له‌گه‌ڵ بكرێت چونكه له‌كاتى زهيستانى تێ پهڕيوه يان ئافره‌ت كاتێك پێش چل رۆژ
له زهيستان ته‌واو پاك ده‌بێته‌وه له‌و كاتيش دروسته خۆى بشوات و هه‌موو كاره
شهرعيهكان بكات . 3-ئه‌گه‌ر ئه‌ندامى زاوزێى ژن و مێرد ته‌نها
به‌ر يه‌ك بكه‌ون و هيچى نه‌چێته ژووره‌وه
ئه‌وه خۆشوشتن واجب ناكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چووه ژووره‌وه ئه‌وه خۆشوشتن له‌سه‌ر
هه‌ردووكيان واجب ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاويشيان لێ نه‌يه‌ت و كارهشهرعيهكهيان ته‌واو
نه‌بوبێت غوسل هه‌ر واجب ده‌بێت . 4-دروسته بۆ ژن و مێرد سه‌يرى لاشه‌ى يه‌كترى
بكه‌ن و ئاساييه ، يان به‌يه‌كه‌وه خۆيان
بشۆن دروسته و ئاساييه . 5-له‌كاتى سه‌رجێى كردن‌دا بۆ پياو دروست نيه واز له خێزانه‌كه‌ى بێنێت كاتێك خۆى
ته‌واو بوه‌و خێزانه‌كه‌ى ته‌واو نه‌بووه
. 6- نابێت ژن و مێرد ئه‌ندامى زاوزێى يه‌كتر
بمژن چونكه دبێته مايه‌ى خواردنى ئاوى پيس كه له‌م دوو شوينه دێته ده‌ره‌وه
. 7- نابێت پياو يان ئافره‌ت به‌ده‌ستى خۆيان
ته‌واو بكه‌ن به‌ڵام به‌ده‌ستى يه‌كترى بۆ
يه‌كترى دروسته.
به‌رێزان لهروونكردنهوهى شه‌رعدا هيچ پێويست به‌شه‌رم ناكات بۆيه لاتان
سهيرنهبێ كه ئاوا به‌ئاشكرا و راشكاوى باسى ئه‌وبابه‌ته‌م كردووه . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم 16 ربيع الاول / 1438 كؤضى – 15 / 12 /
2016 م نوسينى مامۆستا . هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |