فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
تاوانی دزیکردن تاوانی دزیکردن بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان
إلى يوم الدين . بە پشتیوانی خوای گەورە چەند رستەیەک لەسەر
تاوانی دزیکردن دەنوسين بۆ ئەوەی ببێتە مایەی سوود مەندی ئەوکەسانەی تووشی ئەو تاوانە
بوونە بە ئومێدی ئەوەی تەوبە بکەن و بیر لەژیانی دونیا و دوارۆژیان بکەنەوە و تەوبەیەکی
ڕاستەقینە بکەن و مافی خەڵک بگەرێننەوە و هەرگیز ئەوکارە ناشەرعی و نا مرۆڤایەتیە دووبارە
نەکەنەوە . پێناسەی دزیکردن دزیکردن بریتیە لە بردنی مالێ خەڵک بە نهێنی
و بە زوڵم لە شوێنێکی دانراو و پارێزراو . حوکمی دزیکردن لە شەرعدا بێگومان بەڵگە قوڕئان و سوننەت دزیکردن
حەڕامە و لە گوناحە گەورەکانە و کارێکى خراپ و ناشیرینە ، چونکە دەست درێژیکردنە بۆ
مافى کەسانى تر و بردنى ماڵیانە بەناحەق . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی
: ( تعالوا بايعونى على أن لا تشركوا بالله شيئا و لا تسرقوا و لا تزنوا و لا تقتلوا
أولادكم و لا تأتوا ببهتان تفترونه بين أيديكم و أرجلكم و لا تعصونى فى معروف فمن وفى
منكم فأجره على الله و من أصاب من ذلك شيئا فعوقب به فى الدنيا فهو له كفارة و من أصاب
من ذلك شيئا فستره الله فأمره إلى الله إن شاء عاقبه و أن شاء عفا عنه ) صحيح الجامع
: 2955 . واتە: وەرن بەیعەتم پێ بدەن لەسەر ئەوەى
کەهیچ شتێک نەکەن بەشەریکى خوا، وە دزی نەکەن ، وە زینا نەکەن ، وە منداڵەکانتان نەکوژن،
وە بۆهتان و قسەى ناڕاست بۆ یەکترى هەڵنەبەستن ، وە سەرپێچیم نەکەن ، جا هەر کەسێک
گوێڕایەڵێم بکات و خۆى لەم تاوانانە بپارێزێت ئەوا پاداشتى لەلاى خواى گەورەیە ، وەهەر
یەکێ توشى یەکێک لەو تاوانانە بوو و لەدونیادا سزا درا و حەددى شەرعى لەسەر جێ بەجێ
کرا ئەوا دەبێتە کەفاڕەت بۆى ، وەهەر کەسێک تاوانێک لەم تاوانانە ئەنجام بدات و خواى
گەورە لەدونیادا سەترى بکات و ئاشکراى نەکات ئەوا حوکمى ئەو کەسە لەرۆژى دواییدا لەلاى
خواى گەورەیە ئەگەر ویستى لێبێت سزاى ئەدات وە ئەگەر ویستى لێبێت لێى دەبورێت . دزیکردن لەعنەتی لەبارەوە هاتووە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى
: ( لَعَنَ اللَّهُ السارِقَ .. ) متفق علیه . واتە: خواى گەورە لەعنەتى لەکەسی دز کردووە . لەعنەت واتە دوور کەوتنەوە لەرەحم
و بەزەیی خوای گەورە . ئەوکەسەی دزی دەکات لەکاتی دزیکردندا باوەردارنیە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى
: (لَا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ .. ) صحيح ـ ((الصحيحة))
(3000) . واتە : ئەوکەسەى دزى دەکات لەکاتى دزی کردندا باوەڕدار نییە . حەدد و سزاى دزيکردن لەدونیادا خواى گەورە فەرموویەتى : { وَالسَّارِقُ
وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِّنَ اللّهِ
وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ } المائدة38 . واتە: پیاو و ئافرەتى دز دەستیان ببڕن لەتۆڵەى ئەو دزییەى کردوویانە ئەمە
تۆڵە و تەمێ کردنێکە لەلایەن خواوە ؛ وە خوا باڵا دەستى کار درووستە . سزاکەى ئەو کەسەى دزى دەکات لەدونیادا دەست
بڕینە ئەگەر بەئەندازەى غڕامێک و روبعی غرامێک زێڕ ماڵی خەڵکی دزیبێت ، پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى
: (تُقْطَعُ يَدُ السَّارِقِ فِى رُبْعِ دينارٍ فصاعداً) صحيح - ((الإرواء))
(2402) . واتە : دەستى دز دەبڕدرێت لەسر دزینى ڕوبعێک دینارى زێر بەسەرەوە . - ربع دینار : دەکاتە غڕامێک و روبعی غرامێک لە زێڕ . حیکمەت لە بڕینى دەستى دز بریتیە لە پاراستنى ماڵ و سامانى خەڵک و بلاوبوونەوەی ئەمن و ئاساییش وترساندنی ئەوکەسانەی هەوڵی دزیکردن دەدەن . چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەى توشى
ئەو تاوانە بوونە ١- ئەوکەسەی ئەوتاوانەی ئەنجامداوە پێویستە
تەوبەیەکى راستەقینە بکات و پەشیمان ببێتەوە و لەخواى گەورە بپاڕێتەوە لەگوناهەکانى
ببورێت ، وە ماڵى خەڵک بگەڕێنێتەوە و زۆر خێر و صەدەقە و کردەوەى چاک بکات . ٢- گومان لەوە نییە کە دەرگاى تەوبە کراوەیە
و خواى گەورە لەهەموو تاوانێک خۆش دەبێت ئەگەر کەسەکە بەڕاست تەوبە بکات و حەقى خەڵک بگەڕێنێتەوە . ٣- دوور کەوتنەوە لەهاوڕێى خراپ ، چونکە
هاوڕێ کاریگەرى هەیە بەسەر هاوڕێکەیەوە ، ئەگەر مرۆڤ هاوڕێى دز و خراپەکارى هەبێت ئەوا
بێگومان کاریگەرى بەسەرییەوە دەبێت و ئەویش کەسێکى دز و خراپەکارى لێ دەردەچێت بەڵام
ئەگەر هاوڕێکەی دەست پاک و چاکە کاربێت ئەوە ئەویش دەست پاک و چاکە کاردەبێت یان هەر
نەبێت ئەو هاوری چاکەی زیانی بۆی نابێت . ٤- بیرکردنەوە لەسزا و ناخۆشییەکانى دونیا
و دواڕۆژ ، ئەو کەسانەى ئەوتاوانە ئەنجام دەدەن لەدونیادا توشى سەرشۆڕى و سزاى بەندیخانە
و دەست بڕێنیش ئەگەر حوکمى خواى گەورەیان لەسەر جێ بەجێ بکرێت کە باشترین چارەسەریە
بۆ بن برکردنی ئەو تاوانە ، وە لەرۆژى دواییشدا
شایستەى سزایەکى زۆر بەئێش دەبن کە ئاگرى دۆزەخە خواى گەورە بمانپارێزێت . لە کۆتاییدا داواکارین لەخوای گەورە هیدایەتمان
بدات بۆ گشت کردەوەیەکی چاک و دوورمان بخاتەوە لەگشت کردەوەیەکی خراپ . وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم نوسینی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەلاڵەیی ١٦/ ربیع الأول/١٤٣٨ هـ ---------- ١٤/١٢/٢٠١٦م |