فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناوه جوان و سيفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره له سوره‌تى (الإخلاص) دا ناوه جوان و سيفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره له سوره‌تى (الإخلاص) دا الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبى بعده: فه‌زڵ و گه‌وره‌يى سوره‌تى (الإخلاص): ئيمامى بوخارى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت)
له عائيشه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه
وسلم ) پياوێكى نارد به‌سه‌ر به‌شێك له سوپايه‌كدا، وه ئه‌م پياوه له نوێژه‌كانيدا
كه بۆ هاوه‌ڵه‌كانى ده‌كرد كۆتاييه‌كه‌ى به سوره‌تى (قل هو الله أحد) ده‌هێنا، وه
كاتێك گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌يان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) باس كرد، ئه‌ويش
فه‌رمووى: پرسيارى لێ بكه‌ن بۆچى واى كردووه؟ پرسياريان لێ كرد، ئه‌ويش ووتى: چونكه
ئه‌م سوره‌ته سيفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ى تێدايه، وه منيش ئه‌و سيفه‌تانه‌م خۆش
ده‌وێن و حه‌ز ده‌كه‌م بيان خوێنم، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى:
( هه‌واڵى بده‌نێ به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره‌ش ئه‌وى خۆش ده‌وێت) (رواه البخارى:
7375). وه هه‌ر ئيمامى بوخارى له ( أبى سعيد)ه‌وه
ده‌گێڕێته‌وه كه: پياوێك گوێى له پياوێكى تر بوو سوڕه‌تى: (قل هو الله أحد)ى ده‌خوێندو
دووباره‌ى ده‌كرده‌وه، كاتێك به‌يانى داهات، پياوه‌كه هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر ( صلی
الله علیه وسلم ) و ئه‌وه‌ى بۆ گێڕايه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پياوه‌كه ئه‌مه به‌كه‌م
بزانێت، پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: (سوێند به‌و خوايه‌ى گيانى
منى به‌ده‌سته، ئه‌م سوره‌ته سێيه‌كى قورئانه) (رواه البخاري: 7374 – 5013 –
6643). وه زانايان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه
ئه‌م سوره‌ته سێيه‌كى قورئانه فه‌رموويانه: قورئان كۆمه‌ڵێك زانستى گه‌وره‌و فراوان
ده‌گرێته خۆي، وه ئه‌وانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سێ زانستى سه‌ربه‌خۆ؛ ئه‌وانيش: 1- حوكم و شه‌ريعه‌ت، كه ئه‌ويش زانستى
فيقه ده‌گرێته‌وه له عيباده‌ت و معامه‌لات و......هتد. 2- پاداشت و سزا له‌سه‌ر كرده‌وه‌كان و
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه مايه‌ى پاداشت و سزا بۆ خاوه‌نه‌كانيان له خێر‌و شه‌ڕ. 3- زانستى ته‌وحيدو به ته‌نها خوا په‌رستى
و ئه‌وه‌ش كه پێويسته له‌سه‌ر به‌نده‌كان له ناسينى و زانيارى بوون ده‌رباره‌ى و
ئيمان پێ بووني، وه ئه‌مه‌ش له سه‌روو هه‌موو زانسته‌كانى تره‌وه‌يه‌و له هه‌موان
گه‌وره‌تره‌و بنچينه‌و بناغه‌كانى ته‌وحيدى له خۆ گرتووه. وه وتراويشه قورئان هه‌واڵ ده‌دات ده‌رباره‌ى سێ شت:- 1- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى ناو‌و سيفاته‌كانى
خواى گه‌وره، كه سوره‌تى (الإخلاص) ده‌يگرێته‌وه‌و به‌شێك له‌و سيفه‌تانه‌ى له خۆ
گرتووه. 2- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى دروست كراوه‌كان؛
وه‌ك هه‌واڵ دان ده‌رباره‌ى ئوممه‌تانى پێشوو، وه ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه ئێستا‌و داهاتوو
ڕوو ده‌ده‌ن. 3- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى حوكم و فه‌رمانه‌كان:
وه‌ك: أقيموا، آتوا، لا تشركوا، ...... وه ئه‌وانه‌ش كه به‌م شێوه‌يه بن. وه هه‌روه‌ها يه‌كێكه له‌و سێ سوره‌تانه‌ى
كه شه‌وانه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كه ده‌چووه سه‌ر جێگاى خه‌وتن
ده‌يخوێندن، ئيمامى بوخارى له عائيشه‌ى دايكى ئيماندارانه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت)
ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێت: (هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هاتبا
بۆ سه‌ر جێگاكه‌ى ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كرده‌وه‌و سوره‌ته‌كانى (قل هو الله أحد) و (قل
أعوذ برب الفلق) و (قل أعوذ برب الناس)ى ده‌خوێندن و فوى به ده‌سته‌كانيدا ده‌كردو
ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ستى گه‌يشتبايه لاشه‌ى ده‌ستى پێدا ده‌هێناو له‌سه‌رو ده‌م و چاويه‌وه
ده‌ستى پێ ده‌كردو ئه‌مه‌ى سێ جار دووباره ده‌كرده‌وه(رواه البخاري: 5017، وأبو داود:
5056، والترمذي: 3402 وغيرهم). هۆى دابه‌زينى سوره‌ته‌كه: هۆى دابه‌زينه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه موشريكه‌كان
به پێغه‌مبه‌ريان ( صلی الله علیه وسلم ) وت: وه‌سفى خواكه‌تمان بۆ بكه؟ خواى گه‌وره‌ش
له وه‌ڵامى موشريكه‌كان ئه‌م سوره‌ته پيرۆزه‌ى دابه‌زاند) (رواه الترمذي: 3364، وأحمد:
5/133، وصححه الألبانى في: صحيح الترمذي: (268).، كه ده‌فه‌رمووێت: (قُلْ هُوَ اللَّهُ
أَحَدٌ اللَّهُ الصَّمَدُ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ)
[الإخلاص: 1-3] . واتا‌و لێكدانه‌وه‌ى ئايه‌ته‌كان: ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) واته: ئه‌ى محمد
( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ: خواى گه‌وره تاك و ته‌نهايه‌و هيچ هاوشێوه‌و وه‌زيرو
وێچوو شه‌ريك و هاوه‌ڵێكى نييه. وه به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر نه‌فى كردنى هه‌موو
جۆره شه‌ريك و هاوه‌ڵێك له خواى گه‌وره له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، له زات و سيفات
و كرده‌وه‌كانيدا، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ته‌نهايى خواى پاك و بێ هاوتا
له گه‌وره‌يى و ته‌واوى و به‌رزى له هه‌موو سيفه‌ته‌كانيدا، وه بۆيه‌شه وشه‌ى
(أحد) دانانرێت ته‌نها بۆ خواى گه‌وره نه‌بێت، كه زۆر فراوانتر‌و پڕ ماناتره له (واحد). (اللَّهُ الصَّمَدُ) واته: ( خواى گه‌وره بێ پێويسته
له هه‌موو شتێك و به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك پێويستى به‌وه‌و هه‌ر ئه‌و جێگاى
نيازو ئومێد‌و مه‌به‌سته). وه ابن عباس (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) له
ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت: ( خواى گه‌وره سه‌روه‌رو گه‌وره‌يه‌و خاوه‌نى
هه‌موو شتێكه‌و سه‌روه‌رى و گه‌وره‌ييه‌كه‌ى گه‌يشتۆته ئه‌و په‌ڕى ته‌واوێتي، وه
خاوه‌ن شكۆ‌و پايه‌دارو به‌رزه‌و گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى شكۆ‌و پايه‌داري، وه گه‌وره‌يى
بێ كۆتاييه‌و گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى گه‌وره‌يي، وه هێدى و له‌سه‌ر خۆ‌و ئارامگره‌و گه‌يشتۆته
ئه‌وپه‌ڕى له‌سه‌ر خۆيى و ئارامگري، وه ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێويسته‌و گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى
ده‌وڵه‌مه‌ندي، وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى زۆره‌و گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى ده‌سه‌ڵاتي، وه
زانا‌و ئاگاداره به‌هه‌موو دروست كراوه‌كانى و گه‌يشتۆته ئه‌وپه‌ڕى زانايى و به ئاگايي،
وه كار به‌جێ و لێزانه‌و كار به‌جێى و لێزانى گه‌يشتۆته ئه‌و په‌ڕي، وه ئه‌و خوايه‌يه
كه سه‌روه‌رى و پايه‌دارى و هه‌موو سيفه‌ته‌كانى تر‌ى له‌و په‌ڕى ته‌واوێتى و گه‌وره‌ييدان،
وه هه‌ر ئه‌و خوايه خاوه‌نى ئه‌و سيفه‌تانه‌يه‌و ناگونجێت دابنرێت ته‌نها بۆ ئه‌و
نه‌بێت، كه هيچ وێچوو هاوشێوه‌ى نييه). (ابو القاسم الطبري) لە كتێبى (السنه)دا ده‌ڵێت:
( هه‌ر خواى په‌روه‌ردگار جێگاى نيازو مه‌به‌ست و پشت پێ به‌ستنه بۆ دابين كردنى پێويستيه‌كان
و له‌و په‌ڕى پايه به‌رزى دايه‌و ناخوات و ناخواته‌وه‌و هه‌ر خۆى ده‌مێنێت له دواى
دروست كراوه‌كانييه‌وه). له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سيفه‌تى
(الصمد) ناو‌و سيفه‌تێكى كۆكه‌ره‌وه‌يه بۆ هه‌موو سيفه‌ت و ناوه ته‌واوو جوانه‌كانى
خواى په‌روه‌ردگار، وه كۆكه‌ره‌وه‌يه بۆ هه‌موو سيفه‌ته كه‌م و ناته‌واوه‌كانى دروست
كراوه‌كاني، چونكه هه‌موو دروست كراوه‌كان پێويستيان به‌خوايه‌و خواى گه‌وره پێويستى
به هيچ له دروست كراوه‌كانى نييه. دواى ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لَمْ
يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ) . واته: ( كه‌سى لێ نه‌بوه‌و له كه‌سيش نه‌بووه، وه هيچ وێنه‌و هاوشێوه‌ى
نييه). وه ديسان ئه‌مه‌ش جه‌خت كردنه‌وه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه خواى گه‌وره له‌وپه‌ڕى ته‌واوى سيفه‌ته‌كانى دايه‌و تاكو ته‌نهاو بێ پێويسته
له هه‌موو شتێك، وه له‌به‌ر ته‌نهايى و بێ پێويستيه‌تى له هه‌موو شتێك و گه‌وره‌يى
و ته‌واوێتى سيفه‌ته‌كانيه‌تي؛ كه هيچى لێ نه‌بووه، چونكه هه‌روه‌ك دياره كه باوك
پێويستى به منداڵه‌كانێتى له بوارى خزمه‌ت كردن و به‌خێوكردن و هاوكارى كردن له‌كاتى
ته‌نگانه‌داو هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌وام بوونى نه‌وه‌و وه‌چه‌كانى. (وَلَمْ يُولَدْ) واته: ( له‌كه‌سيش نه‌بووه)،
چونكه ئه‌گه‌ر له يه‌كێك بووبێت، ئه‌وا باوك له‌پێش ئه‌ودا ده‌بوو، له كاتێكدا خواى
گه‌وره‌و باڵا ده‌ست يه‌كه‌مه‌و هيچ شتێك له پێش ئه‌وه‌وه نه‌بووه، وه ئه‌و دروست
كاره‌و غه‌يرى ئه‌و هه‌مووى دروست كراون، كه‌واته چۆن ده‌گونجێت له‌دايك بووبێت؟! وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له ئايه‌تێكى
تردا ده‌فه‌رمووێت: ( بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ
وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ)
[الأنعام: 101] . واته: ( خواى گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌وى به جوانترين شێوه به‌ديهێناوه،
چۆن ده‌گونجێت كه خوا منداڵى ببێت، له كاتێكدا خواى گه‌وره خێزان و هاوسه‌رى نييه؟!
وه ئه‌وه‌ى له بووندا هه‌يه هه‌ر هه‌مووى خواى گه‌وره دروستى كردوون، ئيتر چۆن
شتێك له‌دروست كراوه‌كانى خۆي؛ ده‌بێته وێنه‌و هاوه‌ڵ بۆى؟! وه خواى گه‌وره به
هه‌موو شتێك به‌ئاگايه‌و زانيارى ئه‌و ده‌ورى هه‌موو شتێكى داوه). وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: ( وَقَالُوا
اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا تَكَادُ السَّمَاوَاتُ
يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا أَن دَعَوْا
لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا وَمَا يَنبَغِى لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا إِن كُلُّ
مَن فِى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِى الرَّحْمَنِ عَبْدًا) [مريم:
88-93] . واته: ( موشريك و بت په‌رسته‌كان ده‌يان
ووت: خوا منداڵ و نه‌وه‌ى بۆ خۆى داناوه، به‌ڕاستى ئێوه شتێكى زۆر گه‌وره‌و هه‌ڵه‌و
نابه‌جێتان هێناوه‌ته كايه‌وه، وه له‌به‌ر گه‌وره‌يى ئه‌و قسه‌يه خه‌ريكه ئاسمانه‌كان
درزيان تێ بكه‌وێت و زه‌ويش له‌ت و په‌ت بێت و شاخ و كێوه‌كانيش به‌سه‌ر يه‌كدا بكه‌ون
و بڕمێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه منداڵيان بۆ خوا داناوه، له كاتێكدا نابێت و
ناگونجێت و شايانى گه‌وره‌يى و پايه‌دارى ئه‌و نييه كه منداڵى ببێت، چونكه هيچ هاوشێوه‌و
وێچويه‌كى نييه، به‌ڵكو هه‌رچى له ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا هه‌يه هه‌موويان به‌نده‌ى
خواى گه‌وره‌ن و ئه‌و به‌ديهێناون و دروستى كردوون). وه له ئايه‌تێكى تردا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
(وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ )
[الأنبياء: 26] . واته: (موشريك و بێ باوه‌ڕه‌كان وا گومانيان ده‌برد كه خواى گه‌وره
منداڵى بۆ خۆى داناوه‌و ده‌يان وت: فريشته‌كان كچى خوان، پاك‌و بێگه‌ردى و به‌رزى بۆ
خواى گه‌وره، خواى گه‌وره زۆر دووره له‌وه‌ى كه ئه‌وان ده‌يڵێن، به‌ڵكو فريشته‌كان
به‌نده‌ى به‌ڕێزى خواى گه‌وره‌ن و به‌رده‌وام خه‌ريكى به‌ندايه‌تى و په‌رستن و جێ به‌جێ
كردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ن و به هيچ شێوه‌يه‌ك سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى
گه‌وره ناكه‌ن ). (وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ)، واته: (وه
خواى گه‌وره هيچ وێنه‌و هاوشێوه‌ى نييه). وه خواى گه‌وره له ئايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) [الشوري:
11] . واته: (خواى تاكو ته‌نها بێ وێنه‌يه‌و
هيچ شتێك له‌و ناچێت و زۆر بيسه‌رو بينه‌ره‌و هه‌موو شتێك ده‌بينێت و هيچ شتێكى لێ
وون نابێت). كه‌واته: خواى گه‌وره هيچ وێچوو هاوشێوه‌يه‌كى
نييه له دروست كراوه‌كاني، نه له زاتيداو نه له ناوه جوانه‌كانيدا، وه نه
له سيفه‌ت و نه له كرده‌وه‌كانيدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره هه‌موويان
جوانن، وه سيفه‌ته‌كانيشى هه‌موويان سيفه‌تى ته‌واوو گه‌وره‌ن، وه به كرده‌وه‌كانى
خۆى و به بێ هيچ هاوبه‌ش و هاوه‌ڵێك ئه‌و هه‌موو دروست كراوه گه‌ورانه‌ى به ديهێناوه،
بۆيه خواى گه‌وره له‌به‌ر تاكو ته‌نهايى له ته‌واوێتى هه‌موو ئه‌م سيفه‌ت و ناوه
جوانانه‌يدا، هيچ هاوشێوه‌و وێچويه‌كى نييه، وه خواى گه‌وره بيسه‌ره بۆ هه‌موو
ده‌نگێك به جياوازى زمانه‌كان و جۆراو جۆرى پێداويستيه‌كان و بينه‌ره بۆ هه‌موو شتێك. وه ئه‌م ئايه‌ته‌و هاوشێوه‌كانى ئه‌م ئايه‌ته،
به‌ڵگه‌نه بۆ مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه، له جێگيركردن و دانانى سيفه‌ته
ته‌واوه‌كان بۆ خواى گه‌وره‌و نه‌فى كردن و لادانى هه‌موو هاوشێوه‌و وێچويه‌ك بۆ خواى
گه‌وره. وه ده‌بێت خواى گه‌وره به پاك‌و بێ هاوتا
دابنێين له‌وه‌ى كه وه‌سفى بكه‌ين به سيفه‌تى دروست كراوه‌كاني، چونكه هه‌موو ئه‌و
سيفه‌تانه‌ى كه تايبه‌تن به دروست كراوه‌كان، ئه‌وه كه‌م وكووڕى و ناته‌واوييان
تێدايه‌و خواى گه‌وره‌ش پاك‌و بێگه‌رده له هه‌موو كه‌مو كووڕى و ناته‌واوييه‌ك، وه
شايانى هه‌موو ته‌واوى و به‌رزى و گه‌وره‌ييه‌كه‌و هيچ هاوشێوه‌و وێچويه‌ك نييه له
سيفه‌ت و ناوه جوانه‌كانيدا. وه نابێت له هيچ سيفه‌تێكدا خواى گه‌وره
كه (دروست كاره)، به دروست كراوه‌كانى بچوێنرێت يان دروست كراوه‌كانى به‌و بچوێنرێن،
وه دروستيش نييه كه وه‌سفى خواى گه‌وره بكرێت به سيفه‌تێك له سيفه‌ته تايبه‌تيه‌كانى
دروست كراوه‌كاني، هه‌روه‌ك چۆن دروست نييه كه دروست كراوه‌كان وه‌سف بكرێن به سيفه‌تێك
له سيفه‌ته تايبه‌تيه‌كانى خواى گه‌وره. وه له‌م سوره‌ته‌دا دوو جۆر سيفه‌تى خواى
گه‌وره باسكراون، ئه‌وانيش:- يه‌كه‌م: ئه‌و سيفه‌تانه‌ى كه جێگيرو دانراون
بۆ خواى گه‌وره، كه (الله) سيفه‌تى په‌رستراوێتى خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه، وه
(أحد) سيفه‌تى تاكو ته‌نهايى خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه، وه (الصمد) سيفه‌تى بێ پێويستى
خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه له هه‌موو شتێك. دووه‌م: به پاك دانانى خواى گه‌وره له‌و
سيفه‌تانه‌ى كه كه‌م و كورتيان تێدايه‌و سيفه‌تى ناشياون بۆ ئه‌و، كه: (لَمْ يَلِدْ
وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ) ده‌يگرێته‌وه. ئه‌و په‌ندو ئامۆگاريانه‌ى كه له‌م سوره‌ته
وه‌رده‌گيرێن: 1- سه‌لماندن و جێ‌گير كردنى تاكو ته‌نهايى
خواى گه‌وره. 2- ته‌واوێتى و ده‌وڵه‌مه‌ندى خواى گه‌وره‌و
هه‌ژارى و بێ ده‌سه‌ڵاتى دروست كراوه‌كان بۆى. 3- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن
قورئان قسه‌ى (محمد)ه ( صلی الله علیه وسلم ). 4- ره‌دده له‌سه‌ر يه‌هودييه‌كان كه ده‌ڵێن
عوزه‌ير كوڕى خوايه. 5- سه‌لماندن و جێ‌گير كردنى سيفه‌تى قسه
كردن بۆ خواى گه‌وره. 6- ره‌دده له‌سه‌ر گاوره‌كان كه ده‌ڵێن
عيسى كوڕى خوايه. 7- سوربوون له‌سه‌ر پشت به‌ستن به ته‌نها
به‌خواى گه‌وره، چونكه خواى گه‌وره ته‌نهايه‌و هه‌ر ئه‌ويش جێگاى نيازو مه‌به‌سته
بۆ دابين كردنى پێداويستيه‌كان. 8- ره‌دده له‌سه‌ر موشريكه‌كان كه ده‌ڵێن
فريشته‌كان كچى خوان. 9- سوربون له‌سه‌ر په‌رستنى خواى گه‌وره
به ته‌نهاو هاوه‌ڵ بۆ دانه‌نانى. 10- به پاك دانانى خواى گه‌وره له چواندنى
به دروست كراوه‌كانى. 11- وه‌رگرتنى عه‌قيده‌و بيروباوه‌ڕ له
قورئان و سوننه‌ت. 12- سه‌لماندن و جێ‌گير كردنى ئه‌وه‌ى كه
خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاوه هه‌بوه‌و هيچ شتێك له پێش ئه‌وه‌وه نه‌بووه. 13- به پاك دانان و لادانى خێزان له خواى
گه‌وره. 14- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت:
شته‌كان به‌هۆى سروشت و له خۆيانه‌وه دروست بوون. 15- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت:
خواى گه‌وره وێچوو هاوشێوه‌و هاوه‌ڵى هه‌يه. 16- سه‌لماندن و جێ‌گير كردنى ئه‌وه‌ى كه
ته‌نها خواى گه‌وره په‌رستراوه‌و شايانى په‌رستنه. 17- ڕێز‌و گه‌وره‌يى زانستى ته‌وحيد و به
ته‌نها خوا په‌رستى. 18- سه‌لماندن و جێ‌گير كردنى سيفه‌تى (الصمديه)
بۆ خواى گه‌وره‌و هه‌ر ئه‌ويش جێگاى نيازو مه‌به‌سته بۆ دابين كردنى پێداويستييه‌كان. 19- هه‌ر كه‌سێك بڕواى ته‌واوى هه‌بێت به
ته‌نهايى خواى گه‌وره‌و به‌وه‌ى كه ته‌نها ئه‌و جێگاى نيازو مه‌به‌سته‌و وه هه‌رچيه‌كى
بوێت به ئاسانى ده‌يكات ، ئه‌وه دڵه‌كه‌ى ڕزگارى بووه‌و پارێزراوه له هه‌موو تاريكايى
و گومڕايى و پيسييه‌ك و له هه‌موو په‌يوه‌ست بوونێك به غه‌يرى خواى گه‌وره. وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم سه‌رچاوه‌كان: 1- عمدة التفسير، مختصر تفسير ابن الكثير،
للشيخ أحمد شاكر (رحمه الله). 2- تيسير كريم الرحمن، للشيخ عبدالرحمن
بن ناصر السعدى (رحمه الله). 3- العقيدة الواسطية، شرح: -- الشيخ/ عبدالرحمن بن ناصر السعدى (رحمه
الله). -- الشيخ/ محمد خليل هراس (رحمه الله). -- الشيخ/ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله). -- الشيخ/ صالح بن عبدالعزيز الفوزان (حفظه
الله). -- الشيخ/ عبدالعزيز المحمد السلمان. ئامادەكردنی مامۆستا : عبدالغفور عبدالله |