فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئامۆژگاری زانایای بەناوبانگ ابن تەیمییە بۆقوتابیان و مامۆستایان ئامۆژگاری زانایای بەناوبانگ ابن تەیمییە بۆقوتابیان و مامۆستایان الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد پاشان: پێويسته قوتابى مه‌به‌ستى له فێربوونهكهى
ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندى خودابێت، له‌سه‌ر مامۆستاش پێويسته ئامۆژگارى خێرى ببێت بۆ
قوتابييهكهى وه هه‌وڵى له‌گه‌ڵدا بدات به‌چاكى شاره‌زاى بكات، له‌سه‌ر قوتابيش پێويسته
ڕێزى مامۆستاكه‌ى بزانێت وسوپاسى بكات له‌سه‌ر چاكه‌كانى له‌گه‌ڵيدا، چونكه هه‌ر كه‌سێك
چاكه‌ى خه‌ڵكى له‌به‌ر چاو نه‌بێت وسوپاسى نه‌كات به‌دڵنياييه‌وه سوپاسى خودا‌ش ناكات. پێويستى سه‌رشانى مامۆستايانه كه يارمه‌تى
يه‌كتر بده‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و كارى باش هه‌ر
وه‌كو پێغه‌مبه‌رمان ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (المسلم أخو المسلم لايسلمه ولايظلمه) (البخاري: 2442، ومسلم: 2564). واته:
موسڵمان براى ئايينى براى موسڵمانێتى بۆيه نابێت براى موسڵمانى خۆى تهسليمى دوژمن
بكات، وه‌نابێت سته‌م له‌براى موسڵمانى خۆى بكات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك. وهفهرموويهتى:(مثل المؤمنين فى
توادهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالحمى والسهر) (البخاري: 611، ومسلم:
2586).واته: نمونه‌ى ته‌واوى باوه‌ڕداران له خۆشه‌ويستى وبه‌زه‌يى ودڵسۆزييان بۆ
يه‌كترى وه‌كو يه‌ك لاشه‌ن، كاتێك ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانى لاشه ئازارى پێ بگات
هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى لاشه‌ى هاوبه‌شى ئازاره‌كه‌ى ده‌بن. وهفهرموويهتى: (والذى نفسى بيده لايؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه من الخير مايحب لنفسه)
(البخاري: 611، ومسلم: 2586). واته: سوێند به‌و خودايهى كه نه‌فسى
منى به‌ده‌سته هيچ كه‌سێكتان باوه‌ڕى ته‌واوى نييه تاكو ئه‌وه‌ى پێى خۆشه له‌خێرو
چاكه بۆ خۆى بۆ براى باوهڕداريشى پێى خۆش نه‌بێت. بۆ هيچ مامۆستايه‌ك دروست نييه ئازارى
مامۆستايه‌كى تر بدات نه به‌قسه‌و نهبهكردار به‌ناحه‌ق، هه‌روه‌كو خوداى گه‌وره
ده‌فه‌رمووێت: ( وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا
اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا ) [الأحزاب: 58] . واته: ئه‌وانه كه‌ئازارى پياوانى باوه‌ڕدارو ژنانى باوه‌ڕدار ئه‌ده‌ن
بێ ئه‌وه‌ى هيچ تاوانێكيان كردبێت بێ گومان ئه‌وانه درۆ‌و بوختان وگوناهى گه‌وره‌يان
هه‌ڵگرتووه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێك ئه‌نجام بدات دروست
نييه سزا بدرێت بهسزايهك كه پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى ئيسلام بێت، بۆ هيچ مامۆستايه‌ك
نييه كهسزاى بدات به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌پێى خۆشه ونابێت هيچ كهسێكيش يارمه‌تى بدات. بۆ نمونه: مامۆستايه‌ك بيه‌وێت قسه داببڕێت
له كه‌سێك بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سه هيچ گوناهێكى كردبێت. ئه‌م قسه دابڕينه به‌م شێوه‌يه
وهكوكردارى سه‌ركرده‌ى جوله‌كه‌و گاور‌و پێشه‌وا
گومڕاكانه كه ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ شوێن كهوتووهكانياندا. پێغه‌مبه‌رمان( صلی الله علیه وسلم )
فه‌رمويه‌تى: (لاطاعة لمخلوق فى معصية الخالق) (رواه أحمد عن عمران بن حصين(ڕەزای خوای
لێبێت)، وصححه الألبانى في: صحيح الجامع الصغير: 7520).واته: گوێڕايه‌ڵى هيچ كه‌سێك
ناكرێت له‌بێ فه‌رمانى كردنى خوادا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه گوناهێكى كردبێت
به‌گوێره‌ى گوناهه‌كه‌ى سزا ئه‌درێت و لێى زياد ناكرێت، هه‌روه‌ها بۆ مامۆستايان دروست
نييه خه‌ڵكى په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر حيزبايه‌تى كه هۆكارى دروست بوونى دوژمنايهتى
و ڕق وكينهيه له‌نێوان خه‌ڵكيدا. بۆ هيچ مامۆستايه‌ك دروست نييه پهيمان له كه‌س وه‌ربگرێت تاگوێڕايهڵى
بكات به‌و شێوه‌يه‌ى كه مامۆستاكه‌ى مه‌به‌ستێتی، يان دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانێك
بكات كهدۆستى مامۆستاكهيهتي، وه دژايهتى
كه‌سانێك بكات كه مامۆستاكه‌ى دوژمنايهتى ئه‌كات، به‌ڵكو له‌سه‌ر مامۆستايان
وقوتابيان پێويسته گوێڕايه‌ڵى فه‌رمانى خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكه‌ن ( صلی الله علیه وسلم ) كرداريان به‌گوێره‌ى فه‌رمانى خودا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بێت ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌كراو لايان قه‌ده‌غه كراوه‌كانى
خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بێت ( صلی الله علیه وسلم )، ئه‌گه‌ر مامۆستايهكيان سته‌مى
لێ كرابوو هه‌وڵ بدات بۆ سهرخستني، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستايهكيان سته‌مكاربوو نابێت
پشتگيرى لێ بكات له‌سه‌ر سته‌م كردن، به‌ڵكو ئه‌بێت ده‌ستى بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى سته‌م
نه‌كات، وه‌كو پێغه‌مبه‌رمان ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (انصر أخاك ظالما
أو مظلوما، قالوا يا رسول الله هذا ننصره مظلوما فكيف ننصره ظالماً؟ قال: تأخذ فوق
يده) (رواه البخاري: 2444، ومسلم: 2584). واته: براكه‌ت سه‌ربخه ئه‌گه‌ر سته‌مكاربوو يان سته‌م لێكراو بوو، وتيان:
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا( صلی الله علیه وسلم )، سه‌رى ئهخهين و پشتگيرى ئه‌كه‌ين
ئه‌گه‌ر سته‌م لێكراو بوو، ئه‌ى چۆن پشتگيرى لێ بكه‌ين ئه‌گه‌ر سته‌مكار بوو؟ فه‌رمووى:
ده‌ستى بگرن بۆ ئه‌وه‌ى سته‌م نه‌كات . ئه‌گه‌ر له نێوان مامۆستايه‌ك و مامۆستايه‌كى
تردا، يان له‌نێوان قوتابييه‌ك وقوتابييهكى تردا، يان له‌نێوان مامۆستايه‌ك وقوتابييهكدا
كێشه و ناكۆكييه‌ك دروست بوو، دروست نييه يارمه‌تى هيچ لايه‌نێكيان بدرێت تاكو نه‌زانرێت
كاميان له‌سه‌ر حه‌قه، تا بهنهزانين وهه‌ڵه يارمه‌تى نه‌درێت، ئه‌گه‌ر بۆى ده‌ركه‌وت
خاوه‌ن حه‌ق كێيه يارمه‌تى ئه‌دات تا حه‌ق سه‌ربكه‌وێت، جايهكسانه خاوه‌ن حه‌ق دۆستى
خۆى بێت يان دۆستى كه‌سێكى تر بێت، وه هه‌روه‌ها يه‌كسانه كهناحهق دۆستى خۆى بێت
يان دۆستى كه‌سێكى تر بێت، چونكه مه‌به‌ستى په‌رستنى خودايه بهتهنهاو شوێنكه‌وتنى
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلی الله علیه وسلم )، وه شوێنكه‌وتنى حه‌ق و ئه‌نجامدانى دادپه‌روه‌ري،
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ
بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ
إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى
أَنْ تَعْدِلُوا وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ
خَبِيرًا ) [النساء: 135] . واته: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه
به‌دادپه‌روه‌رى هه‌ڵسن بۆ ئه‌نجامدانى كارى خه‌ڵكی، به شێوه‌يه‌ك هيچ كاتێك سته‌متان
لێ نه‌وه‌شێته‌وه، هه‌ميشه‌ش شايهتى له‌سه‌ر حه‌ق بده‌ن بۆ خودا، ئه‌گه‌رچى ئه‌و
شايهتييهش به زيانى خۆتان و دايك وباوك و خزمانيشتان بێت، ده‌بێ ئێوه به‌به‌رده‌وامى
جێ به‌جێ ى بكه‌ن بێ لادان، ئه‌گه‌ر شايهتى بۆدراو ده‌وڵه‌مه‌ند بێت يان هه‌ژار، دڵنيابن
خودا باشتره بۆيان له‌ئێوه، چونكه خودا خۆى چاك ئه‌زانێ به‌رژه‌وه‌ندييان له‌چيدايه،
كه‌واته مه‌كه‌ونه شوێن هه‌واو ئاره‌زووتان تا له‌حه‌ق لابده‌ن، با خزمايه‌تى واتان
لێ نه‌كات شايهتى حه‌ق بشارنه‌وه، وه لهشايهتى داندا به‌ناحه‌ق شايهتى مه‌گۆڕن،
هه‌روه‌ها خۆتان لهشايهتى دان مه‌بوێرن وپشتى تێ هه‌ڵمه‌كه‌ن، چونكه به‌ڕاستى خودا
زۆر ئاگاداره به‌قسه‌و وته‌و كرده‌وه‌كانتان و هيچى لێ وون نابێت، كه‌واته: ته‌نها
له‌به‌ر خودا شايهتى بده‌و له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندى كه‌سێك يان له‌به‌ر هه‌ژارى كه‌سێكى
ديكه شايهتييهكه مه‌شێوێنه. هه‌ر كه‌سێك پشتگيرى براكه‌ى بكات جا ئه‌گه‌ر
حه‌ق بۆ ئه‌و بێت يان حه‌قى خه‌ڵكى له‌سه‌ر بێت ئه‌وه به حه‌قيقه‌ت حوكمى كردووه
بهحوكمى جاهيلييهت و له حوكمى خودا‌و پێغەمبەر
( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رچووه. پێويسته مامۆستايان وقوتابيان و يه‌ك ده‌ست
بن بۆ سه‌رخستنى حه‌ق به‌سه‌ر ناحه‌قدا، به‌ڕێز لايان كه‌سێك بێت كه لاى خوداى گه‌وره
به‌ڕێزه وه‌كه‌سێك پێش خۆيان بخه‌ن كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلی الله علیه
وسلم ) پێشى خستبێ، وهكهسێكيان خۆش بوێت كه‌لاى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلی الله
علیه وسلم ) خۆشه‌ويست بێت .. وه‌هه‌روه‌ها بێ ڕێز لايان كه‌سێك بێت كه لاى خودا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى( صلی الله علیه وسلم ) ڕێزى نه‌بێت، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
( صلی الله علیه وسلم ) به‌هه‌ند بگيرێت، ئه‌مه ئه‌و بنچينه سهرهكييهيه كه‌پێويسته
له‌سه‌رى بن ئه‌و كاته هيچ پێويست ناكات خۆيان پارچه پارچه بكه‌ن بۆ چه‌ندين حزب،
چونكه خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ( إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ
فِى شَيْءٍ ) [الأنعام: 159] . واته: بێ گومان ئه‌و كه‌سانه‌ى كهدينى
خۆيانيان په‌رت وبڵاو كرد‌و بوونه چه‌ند ده‌سته‌و حيزبێكى جياوازو لێكترازاو پێويسته
تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا( صلی الله علیه وسلم ) له‌وان نه‌بى. وه خوداى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ
مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ) [آل عمران:
105] . واته: ئێوه‌ى موسڵمان وه‌ك ئه‌و جوله‌كه‌و
گاورانه مه‌بن، كه دواى چه‌ندين به‌ڵگه‌و نيشانه‌ى ڕوون كه بۆيان هات پارچه پارچه
بوون و دووبهرهكييان تێ كه‌وت ودژى يه‌كترى
وه‌ستان ئه‌وانه سزايه‌كى گه‌وره‌و گرانيان بۆ هه‌يه، چونكه پارچه پارچه بوون
وحيزبايهتى كردن پێچه‌وانه‌ى فهرمانهكهى خودا‌و پێغهمبهرهكهيهتى ( صلی الله
علیه وسلم ). پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان فه‌رموويه‌تى:
(افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة، فواحدة فى الجنة، وسبعون فى النار،
وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة، فاحدى وسبعون فى النار وواحدة فى الجنة، والذى
نفس محمد بيده لتفترقن أمتى على ثلاث وسبعين فرقة، فواحدة فى الجنة، واثنتان وسبعون
فى النار) (صحيح الجامع الصغير: 1082).واته: جوله‌كه دينه‌كه‌يان شێواند‌و بوونه
حه‌فتاو يه‌ك كۆمه‌ڵ، يه‌ك ده‌سته‌يان جێگه‌ى به‌هه‌شته‌و حه‌فتا ده‌سته‌يان جێگه‌ى
دۆزه‌خه، گاوريش دينه‌كه‌يان شێواند و بوونه حه‌فتاو دوو كۆمه‌ڵ، حه‌فتاو يه‌ك ده‌سته‌يان له‌ناو ئاگردايه،
يه‌ك ده‌سته‌يان له‌ناو بهههشتدايه، سوێند به‌و خودايهى كه‌نه‌فسى محمدى( صلی الله
علیه وسلم ) به‌ده‌سته ئوممه‌ته‌كه‌ى منيش دينه‌كه‌يان ئه‌شێوێنن و ده‌بنه حه‌فتاو
سێ كۆمه‌ڵه‌وه، يه‌ك ده‌سته‌يان لهبهههشتدايه، حه‌فتاو دوو ده‌سته‌يان له ئاگردايه،
جا ته‌نيا ئهوانهيان بهههشتين كه‌لێك ناترازێن، پێكه‌وه‌كار ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و
به‌رنامه‌يه‌ى كه من و هاوهڵانمى له‌سه‌ره. بۆ هيچ مامۆستايه‌ك نييه كه پهيمان له
قوتابييهكهى وه‌ر بگرێت و پێى بڵى نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك له قسه‌ى من دهربچيت،
ئه‌م كاره‌ى له داهێنراوه‌كانى سه‌رده‌مى نهفامێتي يه كه‌به حه‌ق و ناحه‌ق پشتگيرى
يهكتريان ده‌كرد، بۆ هيچ مامۆستايه‌ك نييه به قوتابييهكهى بڵێ: نابێ لاى هيچ مامۆستايه‌كى
تر بخوێنى وزانيارى لێ وه‌ربگريت ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستايه‌ى تر خاوه‌نى بيروباوه‌ڕێكى
پاك بێت و له‌سه‌ر رێگاى ڕاستى ئيسلام بێت، هه‌روه‌ها بۆ هيچ قوتابييه‌ك دروست نييه
سپڵه‌و بێ وه‌فا بێت و چاكه‌ى مامۆستاى پێشووى له‌به‌ر چاو نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر
قوتابييه‌ك زياتر لهمامۆستايهكى هه‌بوو، پێويسته مافى هيچ مامۆستايه‌كى نه‌فه‌وتێنێت،
به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌مارگيرى بۆ هيچ مامۆستايه‌كى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانيارى لهمامۆستايهكى
زياتر وه‌رگرتبێت، ئه‌بێت زياتر چاودێرى مافى ئه‌م مامۆستايه‌ى بكات . ته‌نها شوێنكه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم ) كۆيان بكاته‌وه، وه ته‌نها داهێنراوه‌كان جيايان بكاته‌وه،
تاكو به‌ڕاستى گوێڕايه‌ڵى فه‌رمانى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكه‌ن ( صلی الله علیه
وسلم ) پهرستنيان ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندى خودا بێت و گوێڕايه‌ڵيان به‌گشتى و بێ جياوازى
له‌نێوانياندا ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌رى خودا بێت ( صلی الله علیه وسلم ). گومانى تێدا نييه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌وشتى نه‌فامى بن وه‌كو ئه‌وه‌ى
هه‌ر كه‌سێك مامۆستايه‌كى شتێكى فێر كرد ئيتر پشت بكاته مامۆستايه‌كى پێشوو تر‌ى ئه‌م
كرداره كه ئه‌م قوتابييه ئه‌نجامى داوه ستهمكارييهو تاوانه‌و گوناهبارييه، ئه‌م
كرداره‌ى پيسهو حه‌رامه‌و وه‌كو گۆشتى به‌رازى مردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌يمانى
خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلی الله علیه وسلم ) شكاندووه و كه‌سێكى فێڵبازه‌و هيچ
پهيمان ودين ووهفاى نييه، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى دا كه‌سانێك هه‌بوون په‌يمانيان
ئه‌دا به هۆزێك دواى ئه‌م پهيمانه ئه‌گه‌ر هۆزێكى تريان ده‌ست بكهوتايه به‌هێزتر
بوايه له هۆزى پێشوو، په‌يمانى يه‌كه‌ميان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه‌و په‌يمانيان له‌گه‌ڵ
هۆزى به‌هێزتردا ده‌به‌ست، پاشان ئه‌م ئايهتانه هاته خواره‌وه كه ده‌فه‌رمووێ: ( وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ
بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا إِنَّ اللَّهَ
يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ
قُوَّةٍ أَنْكَاثًا تَتَّخِذُونَ أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ أَنْ تَكُونَ أُمَّةٌ
هِىَ أَرْبَى مِنْ أُمَّةٍ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ اللَّهُ بِهِ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ
يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ) [النحل: 91-92] . واته: كاتێك پهيمانتان به الله دا بۆ كردنى هه‌ر كارێك به‌ڕێك و پێكى
جێ به‌جێى بكه‌ن، سوێندو پهيمانتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه دواى ئه‌وه‌ى بڕيارتان داوه
جێ به‌جێيان بكه‌ن، بێ هۆى شه‌رعيش هه‌ڵى مه‌وه‌شێننه‌وه، به‌تايبه‌تى كهخوداتان
به‌چاودێرى خۆتان داناوه، دياره كه‌خودا ئاگاى لهكردهوهكانتان هه‌يه، وه‌كو ئه‌و
ئافره‌ته مه‌بن كه هه‌موو كات ڕێسهكهى له‌پاش گرژى وڕێسان خاو ده‌كرده‌وه‌و كوت
كوتى ده‌كرد، واته: پهيماندان به‌تووندى پاشان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌بێ هۆى شه‌رعى
وه‌كو كارى ئه‌و ئافره‌ته وايه، جائێوهى موسڵمان خاوه‌نى قسه‌و ئيمزاو په‌يمانى
خۆتان بن، به‌هۆى توڕه بوونێكى ساده پهيمان شكێنى مه‌كه‌ن و سوێنده‌كانتان به‌نيازى
ئه‌وه بێت فڕوفێڵا له‌يه‌ك بكه‌ن ويهكترى بخه‌ڵه‌تێنن، به‌و بههانهيهى فڵانه
گه‌ل له‌گه‌لى تر زۆر تر‌و به‌هێزتره، جا خواى گه‌وره ئه‌م كاره‌ى بهدزێوو ناپه‌سه‌ند
وه‌سف كردووه، دياره خودا ئهيهوێت به‌و پهيمانه تاقيتان بكاته‌وه‌و به‌راوردتان
بكات ئايا كێ پهيمان ئه‌شكێنێ و كێش پهيمان ئه‌باته سه‌روو پهيمان ناشكێنێ .(مجموعة
الفتاوي: 28/11-15). وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله
وصحبه أجمعين. ئامادەكردنی مامۆستا عبدالكریم محمدقادر |