فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كۆمه‌ڵێك ئادابى شه‌ڕعى ئادابى دوازدهيهم ( ئادابه‌كانى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش ) كۆمه‌ڵێك ئادابى شه‌ڕعى ئادابى دوازدهيهم
( ئادابه‌كانى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش ) بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . ئادابه‌كانى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش 1) نياز پاكى بۆ خواى گه‌وره له‌كاتى سه‌ردانى
كردنى نه‌خۆش : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (مَنْ عادَ
مريضا ، أو زارَ أخاً له فى الله , ناداه منادٍ : أنْ طِبْتَ وطابَ مَمْشاكَ ، وتَبوَّأْتَ
مِنَ الجنَّةِ مَنْزِلاً ) . صَحِيحُ التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب : 2578. واته: هه‌ركه‌سێك
سه‌ردانى نه‌خۆشێك بكات يان سه‌ردانى برايه‌كى بكات له پێناو خواى گه‌وره ، فريشتهيهك
بانگى ده‌كات و ده‌ڵێت به‌خته‌وه‌رى دونياو قيامه‌ت بى و ڕۆيشتنه‌كه‌ت بۆ كارێى زۆر
باشه و شوێنێكى زۆر خۆش و به‌رزت له‌به‌هه‌شت به ده‌ست هێنا . 2) سه‌ردانيكردنى نه‌خۆش له‌كاتێكى گونجاو : پێويسته
له‌كاتێكى گونجاو سه‌ردانى نه‌خۆش بكرێت و نابێت له‌كاتێكى وا سه‌ردانى نه‌خۆش بكرێت
كه به‌هۆيه‌وه ناڕه‌حه‌ت بێت . 3) دوعاكردن بۆ نه‌خۆش : پێى بوترێت : ( لا بأس طهور
إنْ شاءالله) واته: نه‌خۆشيه‌كه‌ت إن شاءالله ده‌بێته كه‌فاڕه‌تى تاوانه‌كانت ، وه
حه‌وت جار بوترێت : (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ
يَشْفِيَكَ) . 4) ئامۆژگارى كردنى نه‌خۆش به ئارامگرتن : پێويسته
ئامۆژگارى نه‌خۆش بكرێت به ئارامگرتن و ڕ‌ازى بوون به قه‌ده‌رى خواى گه‌وره و ته‌نها
داواى شيفا له خواى گه‌وره بكات و هه‌رگيز په‌نا بۆ نوشته‌و گۆڕى پێغه‌مبه‌ران و
پياو چاكان نه‌بات چونكه ئه‌م كاره دروست نيه و شه‌ريك بۆ خوا دانانه و گه‌وره‌ترينى
تاوانه‌كانه . 5) زۆر دانهنيشتن له‌لاى نه‌خۆش ئيلا ئه‌گه‌ر
نه‌خۆشه‌كه حه‌ز بكات: پێويسته ڕه‌چاوى ته‌ندروستى نه‌خۆش بكرێت زۆر له لاى دانه‌نيشن
ئه‌گه‌ر پێى ناڕه‌حه‌ت بێت و زيانى بۆى هه‌بێت . 6) زۆر پرسيار نه‌كردن له نه‌خۆشه‌كه:
له‌كاتى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش نابێت زۆر قسه‌ى زياد و پرسيار له خودى نه‌خۆشه‌كه
بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆر بێ تاقه‌ت نه‌بێت ، چونكه نه‌خۆش خۆى بێ هێزه به‌زۆر پرسيار
كردن له چۆنيه‌تى نه‌خۆشيه‌كه‌ى زياتر بێ توانا و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت . 7) ئومێد به‌خشين به نه‌خۆشه‌كه‌و وره به‌رزكردنه‌وه‌ى
: پێويسته قسه‌ى خۆش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا بكرێت و قسه‌كانى ئومێد به‌خش بن و قسه‌يه‌كى
واى له‌لا نه‌كرێت ببێته مايه‌ى بێ ئومێدى و بێ هوابوونى له چاك بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشيه‌كه‌ى . 8) بير هێنانه‌وه‌ى نه‌خۆشى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان
: كه پێغه‌مبه‌ران و پياو چاكانيش تووشى نه‌خۆشى بوونه و ئاراميان گرتووه بۆ نموونه
پێغه‌مبه‌ر ئه‌يوب عليه الصلاة والسلام (18) هه‌ژده ساڵ نه‌خۆش كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى
ئه‌جرو پاداشتى زۆر ده‌ست بكه‌وێت و ئارام بگرێت . پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم
) فه‌رموويه‌تى: ( إِنَّ أَيُّوبَ نَبِيَّ اللَّهِ كَانَ فِى بَلَائِهِ ثَمَانِىَ عَشْرَةَ
سَنَةً ) . السلسلة الصحيحة " (رقم/17) . واته: به‌ڕاستى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌يوب
(عليه الصلاة والسلام ) (18) هه‌ژده ساڵ له‌ناو
نه‌خۆشيه‌كه‌ى دابوو . وه خواى په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى
پێغه‌مبه‌ر إبراهيم ده‌فه‌رموێت : (وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ )(الشعرا‌ء
:٨٠) . واته: هه‌ر كاتێك نه‌خۆش بووم ته‌نها خواى
گه‌وره شيفام ده‌دات . وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى پێغه‌مبه‌رى
خۆشه‌ويستمان ( صلی الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌يه‌كى سهحيحدا هاتووه عبدالله
ى كوڕى مسعود (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رموويه‌تى : ( دَخَلْتُ عَلَى النَّبِيِّ - صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - وَهُوَ يُوعَكُ، فَمَسِسْتُهُ بِيَدِى فَقُلْتُ : يَا
رَسُولَ اللَّهِ ، إِنَّكَ لَتُوعَكُ وَعْكًا شَدِيدًا . فَقَالَ النَّبِيُّ - صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -: " أَجَلْ ، إِنِّى أُوعَكُ كَمَا يُوعَكُ رَجُلَانِ
مِنْكُمْ ". قَالَ : فَقُلْتُ: ذَلِكَ لِأَنَّ لَكَ أَجْرَيْنِ ؟ فَقَالَ :
" أَجَلْ ". ثُمَّ قَالَ: " مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُصِيبُهُ أَذًى مِنْ
مَرَضٍ فَمَا سِوَاهُ ، إِلَّا حَطَّ اللَّهُ تَعَالَى بِهِ سَيِّئَاتِهِ ، كَمَا تَحُطُّ
الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا ") مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ . واته: چوومه لاى پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كاته‌ى تايه‌كى زۆر گه‌رمى لێ بوو ، ده‌ستم گهيانده
پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله
علیه وسلم ) به‌ڕاستى تايه‌كى زۆرت لێيه ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم
) فه‌رمووى: به‌ڵێ من به ئه‌ندازه‌ى دوو كه‌س له‌ئێوه تام دێتێ و لاشه‌م گه‌رم ده‌بێت
، ابن مسعود وتى : دياره ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌يه هه‌تا دوو پاداشتت بۆ بنوسرێت ؟ پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : به‌ڵێ ، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله
علیه وسلم ) فه‌رمووى : هيچ موسوڵمانێك نيه تووشى ئازارێك بێت به‌هۆى نه‌خۆشيه‌وه
ئيلا خواى گه‌وره گوناهه‌كانى به‌هۆيه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێنێت ، هه‌روه‌كو چۆن دره‌خت
گه‌ڵاكانى هه‌ڵده‌وه‌رێنێت . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم نوسينى : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی 10 ربيع الثاني/ 1438ه – 9/1/2017 م |